ناو: ئارام شێخ محه‌مه‌د
له دایكبون: 1975- سلێمانی
- قۆناغه‌كانی خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له شاری سلێمانی ته‌واوكردوه، به‌كالۆریۆسی له ئامار و زانسته‌كانی كۆمپیوته‌ر له ساڵی 2001-2005 به‌ده‌ستهێناوه.
- بڕوانامه‌ی له گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی له زانكۆی ئۆسلۆ به‌ده‌ستهێناوه له ساڵی 2004، بڕوانامه‌ی له گه‌شه‌پێدانی سیمینار به‌شێوه‌یه‌كی زانستی له زانكۆی ئۆسلۆ به‌ده‌ستهێناوه له ساڵی 2004.
دو بڕوانامه‌ی له بواری چاره‌سه‌ركردنی ململانێكان و دانانی به‌رنامه‌ی ستراتیژی به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه له په‌یمانگای باتریر- رۆمانیا به‌ده‌ستهێناوه.
- بڕوانامه‌ی دبلۆمی باڵای له بواری مافه‌كانی مرۆڤ و فره فه‌رهه‌نگی و ئیداره‌دانی ململانێكان له كۆلیژی (بسكرودی) نه‌رویجی به هاوكاری له‌گه‌ڵ زانكۆی سلێمانی له ساڵی 2006-2008 به‌ده‌ستهێناوه.
- چه‌ند بڕوانامه‌یه‌كی تری له بواره‌كانی فێركردن و سه‌رپێخستن له رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ره‌وه به‌ده‌ستهێناوه.
- شاره‌زایی 13 ساڵی هه‌یه له رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌ناوخۆی عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
- له چه‌ندین كۆنگره‌ی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ره‌وه به‌شداریكردوه، سه‌رپه‌رشتی ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌رێمی كوردستان و ده‌ره‌وه كردوه، چه‌ندین نوسراو و دانراوی هه‌یه.
- جگه له زمانی دایك، به زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی ده‌دوێت.
- به‌شداربوه له دروستكردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه یه‌كێك بوه له سه‌ركرده‌كانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه.
- له ساڵی 2009 وه وه‌ك رێكخه‌ری ژوری هه‌ڵبژاردنی گۆڕان كاریكردوه.
- به‌وپێیه‌ی ئه‌ندام بوه له لیژنه‌ی باڵای كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی گۆڕان، وه‌ك وته‌بێژی كۆنگره ده‌ستنیشان كراوه.
- ئه‌ندام بوه له لیژنه‌ی دانوستانه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان.
- له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وه‌ك سه‌رۆكی لیستی گۆڕان دیاریكراوه‌و له پارێزگای سلێمانی 150614 ده‌نگی هێناوه‌و له‌سه‌ر ئاستی عێراق سێیه‌م زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه.
- وه‌ك سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دیاریكراوه‌و دواتر وه‌ك جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵبژێردراوه.
- له 15/7/2014 وه‌ك جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵبژێردراوه.
- له‌ماوه‌ی سێ ساڵی كاروچالاكییه‌كانی وه‌ك جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدی عێراقی كردوه له چه‌ندین كۆبونه‌وه‌ی گرنگ له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی كه دیارترینیان، سه‌رۆكایه‌تیكردنی وه‌فدی عێراق له كۆنگره‌ی په‌رله‌مانه‌كانی وڵاتانی ناتۆ كه له‌نێوان ساڵانی 2015 -2016 له بۆدابیست- پایته‌ختی هه‌نگاریا و ئۆسلۆ- پایته‌ختی نه‌رویج و ڕۆما- پایته‌ختی ئیتاڵیا و سه‌رایڤۆ- پایته‌ختی بۆسنه و هه‌رسك به‌ڕێوه‌چوه.
- سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدی عێراقی كردوه له كۆنگره‌ی په‌رله‌مانه‌كانی وڵاتانی ئاسیا كه له‌شاری جنێف- سویسرا به‌ڕێوه‌چوه.
- سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدی عێراقی كردوه له كاره‌كانی یه‌كێتی ئه‌نجومه‌نه‌كانی وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی كه له ساڵی 2016 له به‌غدا به‌ڕێوه‌چو.
- له‌بواری كاری په‌رله‌مانیدا، سه‌رپه‌رشتی چه‌ندین لیژنه‌ی گرنگ و هه‌ستیاری كردوه، جگه له سه‌رپه‌رشتیكردنی زنجیره‌یه‌ك كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، كه هه‌ندێكیان به گرنگ و یه‌كلاكه‌ره‌وه هه‌ژمارده‌كرێن له مێژویی كاری په‌رله‌مانیی له‌عێراق، ئه‌وه‌ش وایكردوه وه‌ك كه‌سێكی پیشه‌یی و بێلایه‌ن ببێته‌جێی سه‌رنجی هێز و لایه‌نه عێراقیه‌كان، به‌تایبه‌ت له دۆسیه‌ی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له‌وه‌زیری به‌رگری له‌ساته‌وه‌ختی شه‌ڕی تیرۆردا.
- سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری ئاواره‌كان و لێپێچه‌وه‌نه‌وه له گه‌نده‌ڵی و كه‌مته‌رخه‌مییه‌كانی تایبه‌ت به دابینكردنی كه‌ره‌سته‌و پێداویستیه‌كانیان بوه له ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق.
- سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌ی لیكۆڵینه‌وه‌ی له دۆخی خراپی ئاواره‌كانی ناوچه‌ی بزێبزی كردوه له‌دوای كه‌وتنی پارێزگای ئه‌نبار.
- سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌ی پێكهێنانی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراقی كردوه.
- سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له كێشه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌زمونی هه‌ردوو وه‌قفی شیعی و سونی كردوه.
- به‌شداریكردوه له سه‌رجه‌م ئه‌و بۆنانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه به‌ڕێوه‌براوه.