سەرەتا
ئارام شێخ محەمەد: دەستگیرکردنى پەیامنێرەکەى ئێن ئاڕ تى هەوڵێکە بۆ بێدەنگکردنى میدیاى ئازاد

NRT

لەسەر کەیسی دەستگیرکردنی ئارام بەختیار، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێڕاق رایگەیاند، دەستگیرکردنى ئارام هەوڵێکە بۆ بێدەنگکردنی میدیای ئازاد و ناکرێت لێی بێدەنگ بین.

ئارام شێخ محەمەد جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێڕاق سەردانی نوسینگەی سەرەکی ئێن ئاڕ تی کرد لە سلێمانی و ئاماژەی بەوەش کرد، دەستگیرکردنی ئارام بەختیار پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە کفری پێشێلکردنی ئازادی رادەربڕین و میدیایە و ناوبانگی هەرێمی کوردستانی زیاتر پێ ناشیرین دەکرێت.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێڕاق ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، بۆ دەبێت یاسا بە شێوەیەکی نادادپەروەرانە جێبەجێبکرێت لەکاتێکدا چەندین دۆسییە هەن کە پەیوەندییان بە ژیانی خەڵکەوە هەیە بەڵام دەستیان بۆ نەبراوە.

ماوەی پێنج ڕۆژە (ئارام بەختیار) پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە کفری بەبێ گوێدانە یاساکانی کاری ڕۆژنامەنووسی دەستبەسەرکراوە، لەسەر ڕاپۆرتێک لەبارەی هاوڵاتییەکەوە شیر و دایبی دزیوە و دواتر ئەو هاوڵاتییە سزادراوە، هەروەها فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەڕێوەبەری ئێن ئاڕ تیش لەسەر هەمان بابەت دەرچووە.

ئەمەش کاردانەوەى ناوخۆیى و نێودەوڵەتى لێکەوتەوە و ڕێکخراوە ناوخۆیى و جیهانیەکان داوایان کردووە فشار نەخرێتەسەر میدیاى ئازاد و پەیامنێرەکەى ئێن ئاڕ تیش ئازاد بکرێت.

سەرچاوە

NRT



بەیاننامە و لێدوان

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure