سەرەتا
ئارام شێخ محەمەد لەگەڵ هادی عامری دواین پێشهاتەكانی عێراق تاوتوێدەكەن

3/27/2019

12-11-2018

ئارام شێخ محەمەد جێگری پێشوی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ هادی عامری دواین پێشهاتەكانی گۆڕەپانی سیاسی و هەنگاوەكانی تەواوكردنی كابینەی حكومەتی عێراق تاوتوێدەكەن.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئارام شێخ محەمەد لەشاری بەغداد چاویكەوت بە هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح‌و لەدیدارێكدا دواین پێشهاتەكانی پرۆسەی سیاسی و هەنگاوەكانی تەواوكردنی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق تاوتوێكراو، هەردوولا جەختیان كرد لە پێویستی چارەسەركردنی تەواوی ئاستەنگەكان و پەلەكردن لە پڕكردنەوەی وەزارەتە بەتاڵەكان لەپێناو خزمەتكردنی زیاتری هاوڵاتیان و ڕێگرتن لە تەشەسەندنی ململانێ سیاسیەكان.

لە بەشێكی تری دیدارەكەدا، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح بە بایەخەوە باسی لە گرنگی ئامادەبونی بزوتنەوەی گۆڕان كرد لە پرۆسەی سیاسی عێراق و ڕایگەیاند، لە چەند ساڵی ڕابردودا گۆڕان لەڕێی نوێنەرەكانییەوە لە بەغداد ڕۆڵێكی گرنگ و كاریگەری گێڕاوەو، هیواشی خواست لە ئایندەشدا جێدەستی لە بەرەوپێشبردنی پرۆسەی دیموكراسی و خزمەتكردنی زیاتری خەڵكی عێراق بە تەواوی پێكهاتەكانییەوە دیاربێت.

لای خۆیەوە، ئارام شێخ محەمەد تەئكیدی كرد، بزوتنەوەی گۆڕان هەمیشە لەسەنگەری بەرگریكردن لە مافەكانی خەڵك و خزمەتكردنیاندا بووەو، بۆ داهاتووش بەهەمان گۆڕو تینی جاران لە هەرێمی كوردستان و بەغدادیش لە خزمەتی هاوڵاتیاندا دەبێت.



بەیاننامە و لێدوان

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure