سەرەتا
ئارام شێخ محه‌مه‌د چاوی كه‌وت به‌ باقر جەبر زوبەید

3/27/2019

13-11-2018

لە چوارچێوەی دیدارو چالاکییەکانی‌ جێگری‌ پێشوی‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران لە شاری بەغداد، ئارام شێخ محه‌مه‌د سەردانی دۆستی دێرینی گەلی کوردو سەرکردەی دیاری ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی لە عێراق (باقر جەبر زوبەیدی)ی‌ کرد .
لە دیداره‌كه‌دا کە د. هومام حەمودی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی ئامادەیبو، کۆمەڵێک پرسی تایبەت بەدۆخی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێکرا، لەوانە، تەئکیدکردن لە پشتیوانی پرۆسەی سیاسی و تەواوکردنی کابینەی حکومەت و، پشتیوانیکردنی حکومەتی عادل عەبدولمەهدی بۆ سەرخستنی بەرنامەی کاری حکومەت و، پێویستی چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکانی نێوان و هەرێم و بەغداد لەگەڵ پتەوکردنی پەیوەندییە دوقۆڵییەکانی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی.



بەیاننامە و لێدوان

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure