سەرەتا
ئارام شێخ محەمەد له‌گەڵ عەمار حەکیم کۆبوەوە

3/27/2019


13-11-2018
ئارام شێخ محەمەد و عەمار حەکیم تەئکید لە پشتیوانیکردنی پرۆسەی سیاسی و تەواوکردنی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق دەکەن.
ئێوارەی ئەمڕۆ ئارام شێخ محەمەد جێگری پێشوی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەشاری بەغداد چاویکەوت بە عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمە.
لە دیدارێکدا پێشهاتەکانی پرۆسەی سیاسی عێراق و هەنگاوەکانی تەواوکردنی کابینەی حکومەت تاوتوێکراو، هەردوولا تەئکیدیان لە پشتیوانیکردنی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد.
لەو چوارچێوەیەدا، ئارام شێخ محەمەد ڕایگەیاند، بەرەوپێشچونی پرۆسەی دیموکراتی و سەقامگیری سیاسی و بەهێزبونی ئابوری، بۆ گەلانی عێراق و لە نێویشیاندا خەڵکی کوردستان زۆر گرنگە و ڕەنگدانەوەی ئیجابی دەبێت لەسەر ژیان و گوزەرانیان، بۆیە بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی سەقامگیری پرۆسەی سیاسی عێراق دەکەین.
لە بەشێکی تری دیدارەکەدا باس لە پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و بەغداد کراو، لەو بارەیەشەوە، ئارام شێخ محەمەد وتی: ئومێدی زۆرمان هەیە حکومەتی نوێی عێراق هەوڵی جدی بدات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و تێپەڕاندنی ململانێکانی ڕابردوو.
لای خۆیەوە، عەمار حەکیم وێڕای پشتوانیکردنی هەوڵەکانی چارەسەر، ڕۆڵی ئارام شێخ محەمەدی بەرزنرخاند لە پرۆسەی سیاسی عێراقدا و، هیوای خواست بزوتنەوەی گۆڕان و نوێنەرەکانی بەهەمان گوڕو تینەوە درێژە بەکارو چالاکییەکانیان بدەن.



بەیاننامە و لێدوان

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure