سەرەتا
ئارام شێخ محەمەد له‌گەڵ دکتۆر عادل عەبدولمەهدی کۆبوەوە

3/27/2019

17-11-2018

ئارام شێخ محەمەد و دکتۆر عادل عەبدولمەهدی تەئکید لە بەهێزکردنی پرۆسەی سیاسی و تەواوکردنی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد ئەکەن.
سەرلەبەیانی یەکشەمە، ڕێکەوتی ١٦ی دیسەمبەر، ئارام شێخ محەمەد، جێگری پێشوی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە شاری بەغداد لە ئۆفیسی تایبەتی خۆی لەگەڵ بەڕێز دکتۆر عادل عەبدول مەهدی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کۆبوەوە.
لە دیدارێکی دۆستانەدا پێشهاتەکانی پرۆسەی سیاسی عێراق و هەنگاوەکانی تەواوکردنی کابینەی حکومەت و چارەسەرکردنی کێشەی نێوان لایەنەکان لەسەر پۆستە وەزاریەکان و بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی نێوان هەرێم و بەغداد و چارەسەرکردنی کێشەکانی ڕابردو لەسەربنەمای دەستور و یاساکان گفتوگۆیان لە بارەوە کرا و جەخت لەوە کرایەوە کە ئەزمونی ڕابردو ئەوەی سەلماندوە کە بەهێزبونی ئابوری و بژێوی خەڵک و سەقامگیری ئاشتی و ئاسایش بۆ هاوڵاتیان چی لە هەرێم و چی لە ناوچەکانی تری عێراق کاریگەری ڕاستەوخۆ ئەکەنە سەر یەکتر و بەپێچەوانەشەوە ڕاستە.
تەوەێکی تری کۆبونەوەکە پرسی بەهێزکردنی دامودەزگا و دامەزراوەکانی حوکمڕانی بون لە عێراق لەسەر بنەمای هاوڵاتی بون دور لە هەر پێناسەیەکی جیاکاری بە تایبەت عێراق لە دوای سەرکەوتنەکانی بەسەر تیرۆردا پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێ و بۆ ئەم ئامانجەش ڕۆڵەکانی قوربانیەکی زۆریان پێشکەشکردوە.
لەو چوارچێوەیەدا، هەردولا جەختیان لەوە کردوە کە بەرەوپێشچونی پرۆسەی دیموکراتی و سەقامگیری سیاسی و بەهێزبونی ئابوری، بۆ گەلانی عێراق و هەنگاونان بە ئومێدەوە گرنگە کە حکومەتی نوێی عێراق بە پشتیوانی هەمولایەک لە سەربنەمای کارنامەی پەسەندکراوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە سەرەتای متمانەدان بەم کابینە نوێە هەنگاوی بۆ بنێ .



بەیاننامە و لێدوان

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure