چاوپێكه‌وتنی ئارام شێخ محه‌مه‌د له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی روداو
5/6/2015
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 6- 5- 2015، ئارام شێخ محه‌مه‌د، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی روداو، تیشكی خسته سه‌ر گفتوگۆكانی سه‌باره‌ت به ماف و ئیمتیازاته‌كانی پێشمه‌رگه كه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ د. حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌نجامیدابو.
له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه به عه‌بادی-یان راگه‌یاندوه ئه‌گه‌ر پڕچه‌ككردنی پێشمه‌رگه‌و ناردنی بودجه‌كه‌ی له‌لایه‌ن به‌غداوه دوابكه‌وێت، ئه‌وكات به‌رپرسانی هه‌رێم مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه هه‌وڵبده‌ن بۆ پڕچه‌ككردنی پێشمه‌رگه له ده‌ره‌وه‌ی عێراق.
له به‌شێكی تری وته‌كانیدا ئارام شێخ محه‌مه‌د باسی له‌وه‌كرد، عه‌بادی پێیوتوه چه‌ند پارچه چه‌ك و تفاقێكی سه‌ربازی ره‌وانه‌كردوه بۆ پێشمه‌رگه، بۆ راست و دروستی ئه‌و بابه‌ته‌ش له لیژنه‌ی ئه‌منی په‌رله‌مان به‌دواداچون ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم-یش زانیاری له‌وباره‌یه‌وه وه‌رده‌گرن، دواتریش له‌گه‌ڵ باڵیۆزانی ئه‌و وڵاتانه‌ی چه‌ك و تفاقه‌كانیان لێوه هاتوه، گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
تۆماری چاوپێكه‌وتنه‌كه