چاوپێكه‌وتنی ئارام شێخ محه‌مه‌د له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ئابوری ڕۆژ
5/24/2015
چاوپێكه‌وتنی ڕۆژنامه‌وانیی ئارام شێخ محه‌مه‌د جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی (ئابوری ڕۆژ) له په‌راوێزی به‌شداریكردنی له كۆبونه‌وه‌ی به‌هاره‌ی په‌رله‌مانیی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ)، له‌ڕۆژانی 16-18 /5/ 2015 له بودابیستی پایته‌ختی وڵاتی هه‌نگاریا به‌ڕێوه‌چو.
ئارام له نه‌ته‌وه‌ی كورده‌و جێگره كورده‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقه. ئارام له‌باره‌ی بارودۆخی كورد له توركیا ده‌ڵێت، ئه‌حمه‌د كایا كه هونه‌رمه‌ندێكی كورد بو له ساڵی 2000دا له‌تاڕاوگه له پاریس كۆچی دواییكرد، له كاتی پێشكه‌شكردنی خه‌ڵاتێكی هونه‌ریدا له توركیا باسی ئه‌وه‌ی كردبو كه ئه‌و كورده‌و ده‌یه‌وێ به‌كوردی گۆرانی بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ی بڵێ، به‌هۆی ئه‌وه‌وه كه‌وته به‌ر غه‌زه‌بی ده‌وڵه‌ت و شه‌قامی تورك، به‌ڵام له‌ماوه‌ی ڕابردو به‌رپرسانی توركیا خۆیان دانیان به‌وه‌دانا كه ئه‌وه‌ی كردیان به‌رامبه‌ر كایا كارێكی نادروست بو.
به‌ڕێز ئارام ده‌یه‌وێت به‌مه پێمانبڵێ، سه‌باره‌ت به‌كورد هه‌وایه‌كی جیاواز بۆ سه‌ر ناوچه‌كه هه‌ڵیكردوه، ئه‌و ده‌ڵێت جاران كه‌س نه‌یده‌ورێرا بڵێ كوردم، ته‌نانه‌ت شكیان له‌بونی كورد ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا هه‌مو كه‌س باسی گفتوگۆی ئاشتی له‌گه‌ڵ كورد ده‌كه‌ن، ئه‌وه مانای هاتنه كایه‌ی گۆڕانی گه‌وره‌یه.
له‌باره‌ی دوا پێشهاته‌كانی دۆخی ئه‌منیی عێراقیشه‌وه، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێننه‌رانی عێراق ده‌ڵێت (ئاوا ده‌توانرێت داعش بوه‌ستنێرێت).
ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌و گروپه تیرۆرستیه‌ی پێی ده‌ڵێن (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی) و شكاندنی هێز و تواناكانی له دو ئاستدا ده‌بێت، یه‌كه‌میان له‌ناوخۆی عێراق ئه‌ویش به‌ئه‌نجامدانی ئاشته‌وایی نیشتمانی عێراقی، دووه‌میان نێونه‌ته‌وه‌ییه له‌ڕێگه‌ی ئه‌و یارمه‌تییه سه‌ربازی و مرۆرییانه كه پێشكه‌شی عێراق ده‌كرێت. لێره‌وه هه‌ڵوێستی هه‌نگاریا به‌رزده‌نرخێنێت، به‌ناردنی هێزی سه‌ربازی بۆ هه‌رێمی كوردستان و به‌شداری له جه‌نگی دژی تیرۆردا.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێرلق ده‌ڵێت، مه‌ترسی ڕاسته‌قینه‌ی سه‌رناوچه‌كه له‌ناویشیاندا عێراق و كوردستان ئه‌و گروپه تیرۆرستیه‌یه كه پێی ده‌ڵێن، (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی) هه‌رچه‌نده به‌ڕێز ئارام ڕه‌تیده‌كاته‌وه به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناویان بهێنرێت، چونكه پێیوایه ئه‌وانه ده‌وڵه‌ت نین و هه‌میشه به داعش ناویان ده‌هێنێت.
له وه‌ڵامیدا بۆ پرسیاری (كه‌ی ده‌توانرێت له‌م گروپه تیرۆرستیه ڕزگاربن)، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ڵێت، پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌م هێزه تیرۆریستیه به‌هێزه چونكه سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی بێلایه‌نیش بونی نیه له‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر ده‌ستی ئه‌م گروپی تیرۆرستیه‌دان، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش ناتوانرێت به‌ته‌واوی بزانرێت ژماره‌ی چه‌كداری چه‌نده‌و چه‌ند كه‌سی بیانی په‌یوه‌ندی پێوه‌كردون، به‌ڵام سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا، له‌سه‌ر ئه‌وه وه‌ستاوه چه‌ند ده‌توانرێت ئه‌و هۆكارانه بنبڕبكرێن كه بونه‌ته هۆی دروستبون و سه‌رهه‌ڵدانی داعش، به واتایه‌كی تر پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانی عێراق (كورد و شیعه‌و سوننه) كه‌ی ده‌توانن بونیاتێكی ته‌ندروست و باشی ده‌وڵه‌ت دروستبكه‌ن، كه بتوانێ سه‌قامگیری وڵات به‌رقه‌رار بكات. پێویسته ئاماده‌كاری بكرێت بۆ ماوه‌ی دوای داعش ئه‌ویش به پته‌وكردنی ئیداره‌یه‌كی حكومی باش و خزمه‌تگوزاری گشتی باش و بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی.
له وه‌ڵامی كاریگه‌ری ئێران بۆ سه‌ر عێراق و پێكهاته‌ی شیعه، به‌ڕێز ئارام ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، تاران خۆشی دان به‌و كاریگه‌رییه‌دا ده‌نێت.
ڕۆژنامه‌ی ئابوری ڕۆژی هه‌نگاری له هه‌مان ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه‌ی چاوپێكه‌وتنی ئارام شێخ محه‌مه‌دی بڵاوكردۆته‌وه، بابه‌تێكی دكتۆر دیاری ئه‌حمه‌د مه‌جید، ڕاوێژكاری باڵیۆزخانه‌ی عێراق له هه‌نگاریای بڵاوكردۆته‌وه له‌ژێر ناونیشانی نه‌ته‌وه‌یه‌كی 30 ملیۆنی بێ ده‌وڵه‌ت، كه ئه‌مه ناوه‌رۆكه‌كه‌یه‌تی.
كورده‌كان گه‌وره‌ترین كه‌مایه‌تیتن له‌جیهاندا كه ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیان نیه‌و به‌نه‌ته‌وه‌یی بێ وڵات ناوده‌برێن، كوردستان یاخود وڵاتی كوردان به‌سه‌ر توركیا و ئێران و عێراق و سوریادا دابه‌شكراوه.
ئه‌گه‌ر وڵات مانای ده‌وڵه‌تی سیاسی بگه‌یه‌نێت، ئه‌وا كورده‌كان به‌ڕاستی بێ وڵاتن، چونكه به‌درێژایی مێژو نه‌یانتوانیوه، ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیان دامه‌زرێنن.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له وڵات ئه‌و پارچه زه‌وییه بێت، كه به‌درێژایی مێژو نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ری ژیابێت، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه كورد وڵاتی خۆی هه‌یه‌و ناوی كوردستانه‌و سه‌رچاوه مێژووییه‌كان شایه‌تی ئه‌وه ده‌ده‌ن، كه زۆر له‌مێژه له‌سه‌ر ئه‌و زه‌وییه ده‌ژین.
له‌گه‌ڵ نه‌بوونی داتای ته‌واو و باوه‌ڕپێكراو، ژماره‌ی كورده‌كان به 25-30 ملیۆن كه‌س ده‌خه‌مڵێنرێن، زۆربه‌یان له‌ناوچه كوردستانییه‌كانی توركیا به‌دوایدا ئێران و ئینجا عێراق و سوریا ده‌ژین.
به‌ڵام ژماره‌یه‌كی به‌رچاویش له ناوچه‌كانی قه‌وقاز، لوبنان، هه‌روه‌ها له‌وڵاتانی ئه‌وروپادا هه‌ن.
ده‌رباره‌ی ڕه‌چه‌ڵكی كورد مشتومڕو گفتوگۆیه‌كی چڕ‌وپڕ و به‌هێز هه‌یه؛ له لێكۆڵینه‌وه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتناسیدا به‌تایبه‌ت له لێكۆڵینه‌وه‌كانی كوردۆلۆژیداو ته‌نانه‌ت به ئاڵۆزترین و پڕنهێنیترین باسی داده‌نێنن، له‌گه‌ڵ بونی چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌ی مێژویی سه‌ده‌ها ساڵه‌دا.
ڕاكان و بۆچونه‌كان سه‌باره‌ت به ڕه‌چه‌ڵه‌ك و دیرۆكی كورده‌كان زۆر جیاواز و یه‌كگرتو نین، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی كورد له (ده‌رگای پشته‌وه) هاتبێته ناو مێژوه‌وه.
لینكی چاوپێكه‌وتنه‌كه