دیمانه‌ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ سایتی (خه‌ندان)
12/8/2015
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت كه نوێنه‌رایه‌تی كورد به‌غدا له كاره‌كانی سه‌ركه‌وتووه و تاكو ئێستا نه‌یانهێشتووه هیچ یاسایه‌ك تێپه‌ڕ ببێت كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانی تێدا ره‌چاو نه‌كرابێت.
ئارام شێخ محه‌مه‌د، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له چاوپێكه‌وتنێكدا كه سایتی خه‌ندان له‌گه‌ڵی سازیكردووه ده‌ڵێت "ئاستی به‌شداریكردنی كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران 20%ه و كه‌می نه‌كردووه، به‌ڵام به‌هۆی چاكسازییهكنی عه‌بادی هه‌ندێك له پۆسته حكومیه‌كانمان له‌ده‌ستداوه وه‌كو جێگری سه‌رۆك وه‌زیران".
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان كورد و شیعه‌وه وتی: "له‌سه‌ر ئاستی حوكمڕانی په‌یوه‌ندییه‌كه خراپه، به‌ڵام له‌ڕووه مێژوویهكهوه پهیوهندیو هاوسۆزییه‌كی باش هه‌یه".
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق باسی له‌وه‌ش ده‌كات، كه ئه‌وان پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی له‌گه‌ڵ یه‌ك به‌راورد ناكه‌ن، چونكه پێشمه‌رگه سیفه‌تێكی ده‌ستووری هه‌یه و ناهێڵن مافه‌كانیان بخورێت.
هه‌ر له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا ئارام شێخ محه‌مه‌د ده‌ڵێت "ماده‌ی 140 له‌ڕووی ده‌ستوورییه‌وه جێبه‌جێ نه‌كراوه، به‌ڵام پێشمه‌رگه به‌شێكی زۆری ئازادكردووه و به‌شێوه‌یه‌كی كردرای به‌ڕێوه‌ی ده‌بات".
پێگه‌ی كورد له چ ئاستێكدایه به‌راورد به ساڵانی رابردوو؟
ئارام شێخ محه‌مه‌د: بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر پێگه‌ی كورد له عیراق ده‌بێت باسی ئه‌و لایه‌نانه بكه‌ین كه په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا رێكده‌خات، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژوو ده‌بینین له ساڵی 2003 عیراق چووه‌ته قۆناغێكی نوێ، پێش ئه‌و ساڵه كورد وه‌ك نه‌ته‌وه به‌شدار نه‌بووه له حكومه‌ت، لێره و له‌وێ هه‌ندێك وه‌زیر هه‌بوون كه كورد بوون، به‌ڵام وه‌ك نوێنه‌ری كورد به‌شدار نه‌بوون له حكومه‌ت.
له‌دوای ساڵی 2003وه به‌شداریكردنی كورد له حوكمڕانی نوێی عیراقدا هه‌م ئه‌مری واقیع بوو، هه‌م كورد به‌شێك بووه له‌و كێشانه‌ی كه له عیراقدا هه‌بووه، واته به‌پێی ئاستی به‌شداری كورد له حكومه‌تی عیراق ئاستی لاوازی و به‌هێزی ده‌بێت، ئه‌م به‌شدارییه‌ی كورد تا ساڵی 2005 و نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور تا نووسینه‌وه‌ی مافه‌كانی كورد له ده‌ستوور و به‌شداریكردن له حكومه‌ت و پێدانی چه‌ند پۆستێكی ئیداری بووه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له ده‌ستووری عیراقدا كوردستان هه‌رێمێكی دانپیانراوه وایكردووه هه‌ولێر به‌شداربێت له حكومڕانی عیراقدا.
تا ئێستا به‌شی كورد له به‌غدا وه‌ك خۆیه‌تی، به‌ڵام كێشه‌یه‌ك هاتووه‌ته پێشه‌وه كه پێیده‌وترێ هاوسه‌نگی، ئه‌م كێشه‌یه‌ش له‌دوای پرۆسه‌ی چاكسازییه‌كه‌ی عه‌بادییه‌وه دروستبوو، هه‌ڵبه‌ته پێش چاكسازییه‌كه‌ی عه‌بادی بابه‌تی به‌شداریكردنی پێكهاته‌كان و له 2014دا كه ئه‌زمه‌ی نێوان كورد و حكومه‌ته‌كه‌ی نوری مالیكی دروست بوو له‌سه‌ر بابه‌تی بودجه و نه‌وت كه گه‌یشته حاڵه‌تی لێكدابڕان له نێون هه‌ردوولادا.
رێژه‌ی به‌شداریكردنمان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا %20هو كه‌مبونی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیووه، رێژه‌ی به‌شداریكردنیشمان له حكومه‌تدا چ ئێمه و چ لایه‌نی سوننی گله‌ییمان له شێوازی دیاریكردنه‌كه هه‌بوو. ئه‌مه‌ش پێی ده‌وترێت مه‌له‌فی هاوسه‌نگی، ئه‌م مه‌له‌فه له ئاستێكی باش‌دا نییه، واته له روی به‌شداریكرنی لایه‌نه‌كانه‌وه باش نییه.
ئه‌وه‌ی دیكه‌شی كه په‌یوه‌ندی به كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی هه‌رێمه‌وه هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌غدا، بۆ نموونه كێشه‌ی پێشمه‌رگه و بودجه و كێشه‌ی خاك و نه‌وت، كه ئه‌مه‌ش وایكردووه په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا باش نه‌بێت.
به‌هێزبوونی شیعه چ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر پێگه‌ی كورد له به‌غدا هه‌یه؟
ئارام شێخ محه‌مه‌د: من به‌شێوه‌یه‌كی دیكه سه‌یری بابه‌ته‌كه ده‌كه‌م، عیراق له سێ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی پێكهاتووه كورد و شیعه و سوننه، له‌ڕووی نه‌ته‌وه‌ییشه‌وه له دوو پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی پێكهاتووه كورد و عه‌ره‌ب له‌گه‌ڵ هه‌ندێك پێكهاته‌ی دیكه، له‌ڕووی ئایینیشه‌وه له دوو مه‌زهه‌بی سه‌ره‌كی پێكهاتووه شیعه و سوننه، به‌ڵام لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی پێكهاتووه له كورد و شیعه و سوننه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك پێكهاته‌ی تر.
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق شیعه 181 كورسی هه‌یه، سوننه 75 كورسی هه‌یه، كوردیش 65 كورسی هه‌یه، به هه‌مان رێژه‌ش حكومه‌تی نوێی عیراق پێكهاتووه.
شیعه زۆرینه‌یه له عیراق، زۆرینه له حكومه‌تێكی ته‌وافوقی، وابڕیاره موراعاتی زۆرینه و كه‌مینه بكرێت له‌سه‌ر ئه‌ساسی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی، به‌ڵام بابه‌تی دیكه پێویست ده‌كات به ته‌وافوق بكرێت، به‌م دواییانه‌ش ئه‌م دابه‌شبوونه‌ی كه له‌سه‌ر ئاستی سیاسی دروست بووه له عیراقدا.
ئه‌گه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی شیعه و كورد مه‌به‌ست له حوكمڕانی بێت ورد ده‌بێته‌وه بۆ مه‌سه‌له‌ی بودجه و ئه‌و شتانه‌ی دیكه كه باسمكرد له‌مه‌شدا په‌یوه‌ندییه‌كه خراپه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كه وه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌كی مێژوویی نێوان دوو پێكهاته سه‌یر بكه‌ین كه له سه‌رده‌می به‌عسدا زوڵمی زۆریان لێكراوه هاوبه‌شییه‌كی زۆرمان هه‌یه له‌مه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كه‌مان باشه.
ئێمه له‌گه‌ڵ شیعه له عیراقدا كێشه‌ی ده‌سه‌ڵاتمان هه‌یه، بۆ ئه‌مه یان ده‌بێت به ته‌وافوق چاره‌سه‌ر بكرێت یاخود ده‌بێت به‌رده‌وام له ململانێدا بین له‌گه‌ڵیان، له‌گه‌ڵ سوننه‌ش كێشه‌ی خاكمان هه‌یه، چونكه خاكی ئێمه هاوسنووره له‌گه‌ڵ سوننه نشینه‌كان.
چاكسازییه‌كانی عه‌بادی، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر رێژه‌ی به‌شداریكردنی كورد له به‌غدا هه‌بووه؟
ئارام شێخ محه‌مه‌د: له سه‌رده‌می حكومه‌تی مالیكی‌دا، كۆمه‌ڵێك ئیستیحقاتی كورد هه‌بوو كه ده‌بوو پڕبكرایهتهوه، به‌ڵام پڕنهكرانهوه چ له ده‌سته‌كان چ له وه‌زاره‌ته‌كان، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش به‌رده‌وامبوو تا حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی، له حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادیدا و به‌هۆی چاكسازییه‌كه‌ی عه‌بادیه‌وه كه ئه‌نجامدرا كۆمه‌ڵێك پۆستی لابردووه له‌وانه‌ش پۆستی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران.
خۆی ئه‌م مه‌له‌فه قوڵتره، ئه‌گه‌ر وردبینه‌وه له بریكاری وه‌زیره‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و موفهتیشهكان و ده‌سته‌كان و سه‌فاره‌ته‌كان، ئه‌وا ده‌بینین ناهاوسه‌نگه و به‌شێكیش له پشكه‌كانی ئێمه‌ی كورد له حكومه‌تی پێشووه‌وه تا ئێستاش به به‌تاڵی ماونه‌ته‌وه كه ده‌بوو پڕبكرانایهتهوه.
دروستبوونی ئه‌و ناهاوسه‌نگییه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر شێوازی ئیداره‌دانی كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه؟
ئارام شێخ محه‌مه‌د: كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا جیاوازه، له خولی پێشوودا ئه‌و پۆستانه هه‌ر هه‌بوون و به‌شێكیشی هه‌ر به‌ده‌ست كورده‌وه بوون، به‌ڵام كاریگه‌ریشی نه‌بووه له‌سه‌ر ئاراسته‌كردنی مه‌له‌فی ده‌وڵه‌ت.
له‌ماوه‌ی رابردوودا باس له‌وه‌كرا كه وه‌فدی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات، ئه‌نجامدانی ئه‌م سه‌ردانه به‌كوێ گه‌یشت له‌كاتێكدا وه‌ك ده‌وترێت عه‌بادی ئاماده‌یه پێشوازی له‌م وه‌فده بكات؟
ئارام شێخ محه‌مه‌د: وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره لای حكومه‌تی هه‌رێمه، حكومه‌تی هه‌رێم ده‌زانێت كه‌ی سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات، ئێمه قسه‌مانكرد له‌گه‌ڵ عه‌بادی، ئه‌و پێی وتین ئاماده‌یه وه‌فدی هه‌رێمی كوردستان ببینێت.
كێشه‌كان له نێوان دوو حكومه‌تدایه، حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عیراق، ئه‌مه‌ش دوو رووی دیكه‌ی هه‌یه، یه‌كێكیان رووی نوێنه‌رایه‌تییه كه ئێمه نوێنه‌ری خه‌ڵكین له‌وێ، روویه‌كی دیكه‌شیان یاساییه.
مه‌سه‌له‌ی كێشه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌تایبه‌تی كێشه‌ی بودجه و نه‌وت، بودجه په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌دات، هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له یاساكه‌دا بكرێت په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌دات، ئێمه‌ش كه له په‌رله‌ماندا كوتله‌یه‌كی 65 كه‌سیمان هه‌یه و پرۆژه‌یاسای بودجه كه یاسایه‌كی ئیتیحادییه، پێویستی به دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگه‌كان هه‌یه، واته پێویستی به سه‌روو 217 ده‌نگ هه‌یه بۆ تێپه‌ڕاندنی، ئێمه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا ئه‌و كاریگهرییهمان هه‌یه ده‌نگ بده‌ین به ماده‌یه‌ك یاخود په‌كی بخه‌ین، له به‌رانبه‌ردا هه‌م سوننه هه‌م شیعه وه‌ك دوو پێكهاته‌ی دیكه پێویستییان به ده‌نگی ئێمه هه‌یه، بۆیه ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه له پرۆژه‌یاسای بودجه‌دا رووبه‌ڕووی ئێمه ده‌بێته‌وه.
ترسێك هه‌یه له‌باره‌ی رێككه‌وتنی سوننه و شیعه له دژی كورد بۆ تێپه‌ڕاندنی بودجه، ئه‌مه وه‌همه یان راستی؟
ئارام شێخ محه‌مه‌د: تائێستا هیچم نه‌بیستووه له‌باره‌ی رێككه‌وتنی نێوان شیعه و سوننه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌شمان بیرنه‌چێت كه ئه‌م یاسایه هی ساڵی 2015یه و ده‌كرێت شیكردنه‌وه‌ی سیاسی بۆ بكرێت، به‌ڵام له‌ڕووی یاساییه‌وه هێشتا گفتوگۆكردن له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌ستیپێنه‌كردووه، له‌لای ئێمه‌ش وه‌ك باسمكرد پرۆژه‌كه ته‌وافوقییه، ئه‌م جاره كه رۆشتینه‌وه به‌غدا، قۆناغی گفتوگۆ ده‌ستپێده‌كات له‌نێوان سه‌رۆكی فراكسیۆنه كوردی و سوننی و شیعییه‌كان، ئه‌م گفتوگۆیه‌ش هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ گفتوگۆیه‌كی سیاسی كه له‌پشته‌وه ده‌كرێت، ئه‌مانه‌ش هه‌مووی ده‌بێته زه‌خیره‌ی ئه‌و ئیتفاقه سیاسییه‌ی كه له‌ناو په‌رله‌ماندا ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت.
تائێستا ئێمه بۆچوونی هه‌رێم نازانین له‌م باره‌یه‌وه، هه‌ركاتێك بۆچوونی هه‌رێمان زانی ئێمه له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆك كوتله‌كاندا له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كاندا كۆده‌بینه‌وه، تائێستا خیلافمان نییه له‌نێوان لایه‌نه كوردییه‌كاندا له‌سه‌ر چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرۆژه‌یاسای بودجه.
باس له‌وه ده‌كرێت مه‌ترسی داعش جۆرێك له نزیكبوونه‌وه‌ی له‌نێوان به‌غدا- هه‌ولێر دروستكرد، ئه‌مه راست بوو یان هه‌ر له‌سه‌ر ئاستی شكڵی بوو؟
ئارام شێخ محه‌مه‌د: له‌سه‌ره‌تای هاتنی داعشه‌وه هه‌وڵمانداوه به مه‌یدانی كاری له‌سه‌ر بكه‌ین، له‌وكاته‌شدا ته‌نسیق نه‌مابوو له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و په‌یوه‌ندییه‌كان به ته‌واوه‌تی پچڕابوون، له‌پاشان توانیمان په‌یوه‌ندییه‌كی مه‌یدانی دروست بكه‌ین له‌نێوان هه‌ردوولادا، هه‌روه‌ها توانیمان چه‌ند لیژنه‌یه‌ك دروستبكه‌ین بۆ گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری هه‌واڵگری و یارمه‌تیدانی یه‌كتر له‌و سه‌نگه‌رانه‌ی كه تێكه‌ڵییه‌ك له‌نێوان ئێمه و ئه‌واندا هه‌یه، جگه له‌مه‌ش مه‌سه‌له‌ی هاوسۆزی له‌نێوان هه‌ردوولادا دروست بوو، چونكه داعش دوژمنی سه‌ره‌كی هه‌ردوولامان بوو.
ئێوه وه‌ك نوێنه‌ری كورد له به‌غدا چیتان كردووه، قسه‌ی زۆر له‌سه‌ر كه‌مته‌رخه‌می ئێوه هه‌یه؟
ئارام شێخ محه‌مه‌د: ئێمه‌ش گلله‌یمان هه‌یه له‌وه‌ی كه پشك (موستهحقات)ی پێشمه‌رگه وه‌ك خۆی نه‌دراوه كه ده‌بوو پێویستییه‌كان زیاتر بكرێ، به‌ڵام له‌و كاته‌دا ئێمه له ململانێی گه‌وره‌دا بووین له‌گه‌ڵ به‌غداد، لێره‌شه‌وه له‌ڕێی سایتی خه‌ندانه‌وه حه‌ز ده‌كه‌م خه‌ڵك ئه‌وه بزانێت كه نوێنه‌رانی كورد چ له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم و چ به‌غداد ره‌نگه ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی كوردی زۆر باش رووماڵی كاره‌كانی ئێمه‌یان نه‌كردبێت یان نه‌گه‌یاندبێت، واته له هه‌موو كێشه‌كانی وه‌ك: (پێشمه‌رگه، كه‌ركوك، فڕۆكه راگیراوه‌كه‌ی به‌غداد، گواستنه‌وه‌ی چه‌ك له به‌غداوه بۆ كوردستان و ئاواره‌كان، سه‌فاره‌ته‌كان) ئێمه قسه‌ی باشمان كردووه و زۆرجاریش كاریگه‌ریی هه‌بووه، بۆ نموونه هه‌موو جارێك ئه‌و فڕۆكانه‌ی كه له به‌غدا رێگه‌ی پێنه‌دراوه چه‌ك و هاوكاری بگه‌یه‌نێته هه‌رێم تهداخولمان تێدا كردووه.
به‌نیسبه‌تی پشكی پێشمه‌رگه‌وه له‌ڕووی چه‌ك و پێداویستییه‌كانی دیكه‌وه، حكومه‌تی عیراقی ده‌ڵێت ئێمه توانای داراییمان كه‌مه، تواناشیان هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه كه له بودجه‌دا دیاریكراوه، ئێمه‌ش ئه‌وه‌مان قبوڵ نه‌كردووه و به‌رده‌وام له ململانێداین بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی دارایی و چه‌ك بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
له رابردوودا ئێمه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش له په‌یوه‌ندیدا بووین بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه ئه‌نجامێك كه نه‌هێڵین هیچ یاسایه‌ك تێبپه‌ڕێت كه له دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی پێشمه‌رگه بێت.
له‌باره‌ی مادده‌ی 140ه‌وه چیتان كردووه، ئه‌و مادده‌یه له‌بیركراوه؟
ئارام شێخ محه‌مه‌د: ماده‌ی 140 بابه‌تێك نییه كه له‌بیركرابێت، به‌ڵام ئه‌م ماده‌یه له‌ماوه‌ی رابردوودا و له هیچ قۆناغێكدا وه‌ك پێویست كاری له‌سه‌ر نه‌كراوه.
له‌ئێستادا به‌شێكی زۆری ناوچه جێناكۆكه‌كان له‌ژێر ده‌ستی كوردایه، هێزی پێشمه‌رگه‌ی لێیه و له‌لایه‌ن كورده‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن، به‌ڵام ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناهێنێت كه بڵێین مادده‌ی 140 جێبه‌جێكراوه، چونكه ئه‌و مادده‌یه كۆمه‌ڵێك قۆناغی بۆ دیاریكراوه له ده‌ستووردا.
ماده‌ی 140 وه‌ك ده‌ستوور جێبه‌جێ نه‌كراوه، وه‌ك ئه‌مری واقیع ناوچه جێناكۆكه‌كان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه‌دایه. جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140، بڕیارێكی سیاسی پێویسته.
جه‌نابت ئه‌و ناوچانه‌ی ماده‌ی 140 به‌چی ناودههێنیت؟
ئارام شێخ محه‌مه‌د: من پێم باشه به‌و ناوچانه بوترێت ناوچه كوردییه كێشه له‌سه‌ره‌كان.
له‌نێو پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی عیراق، به‌شه بودجه بۆ حه‌شدی شه‌عبی دانراوه و پێشمه‌رگه‌ش فه‌رامۆشكراوه، ئێوه له‌و باره‌یه‌وه چیتان كردووه؟
ئارام شێخ محه‌مه‌د: ئێمه هه‌رگیز پێشمه‌رگه به حه‌شدی شه‌عبی به‌راورد ناكه‌ین، پێشمه‌رگه سیفه‌تێكی جیاوازی هه‌یه ئه‌ویش سیفه‌تێكی ده‌ستوورییه و به‌شێكه له هێزی به‌رگریی عیراقی، ئه‌م بنه‌مایه به‌هێزتره له‌وه‌ی بیچوێنی به هه‌ر هێزێكی دیكه.
ده‌بێت حساب بۆ ئه‌وه بكه‌ین حه‌شدی شه‌عبی له‌ماوه‌ی رابردوودا له شه‌ڕی داعشدا قوربانییه‌كی زۆری داوه، به‌ڵام ئێمه چۆن هه‌وڵده‌ین بۆ به‌دستهێنانی مافی پێشمه‌رگه، لایه‌نی شیعه‌ش مافی هه‌یه هه‌وڵبدات بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی چه‌كداره‌كانی خۆی، به‌ڵام ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناهێڵین وه‌رگرتنی مافی حه‌شدی شه‌عبی له‌سه‌ر به‌شی هیچ هێزێكی دیكه‌بێت، پاره‌ی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر ئه‌ساسی تێچووی هێزی وشكانی حساب ده‌كرێت، ئه‌وه‌نده‌ی كه منیش ئاگاداربم به‌شێك له مسته‌حه‌قاتی پێشمه‌رگه كه كه‌مه ئه‌م به‌شه تا كاتی بڕینی پاره‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه بۆ هه‌ولێر هاتووه، كاری ئێمه ئه‌وه‌یه كه هێزی پێشمه‌رگه به‌راورد نه‌كه‌ین به هیچ هێزێكی دیكه‌و داوای ئه‌و مافانه‌ی بۆ بكه‌ین كه شایه‌نییه‌تی.
حه‌شدی شه‌عبی به مه‌ترسی ده‌زانن بۆ ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان؟
ئارام شێخ محه‌مه‌د: بۆ ئه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی نه‌بێت به مه‌ترسی به‌تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌ی كه هاوسنوورین به‌یه‌كه‌وه پێویسته رێككه‌وتنێكی سیاسی و ئه‌منی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و هێزانه‌دا بكه‌ین.
ئه‌و كێشه‌یه‌ی كه له خورماتوو روویدا زۆر خراپ بوو، له‌ڕاستیشدا مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌بوو، بۆیه ده‌بێت ئێمه‌ش كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ین كه دووباره نه‌بێته‌وه.
من حه‌شدی شه‌عبی به مه‌ترسی نازانم بۆ سه‌ر كورد له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه ناوچه‌ی كوردین، هیچ هێزێك به‌قه‌ده‌ر كورد ناتوانێت ئیداره‌ی ئه‌و ناوچانه بدات، ئه‌مه بابه‌تێكه هه‌م ئه‌زموون و هه‌م مێژوو سه‌لماندویه‌تی، سه‌رنج بده‌ن توركمانه شیعه‌كانی ئه‌و ناوچانه خۆیان دان به‌وه‌دا ده‌نێن هیچ ساڵێك وه‌ك ئه‌مساڵ به‌و شێوه‌یه مهراسیمهكهیان به‌ڕێوه نه‌چووه و له‌به‌رئه‌وه‌ش سوپاسی هێزی پێشمه‌رگه‌یان كرد، ئه‌مه به‌هۆی ئه‌وه‌وه بوو كه پێشمه‌رگه نوێنه‌رایه‌تی زۆرینه‌ی ئه‌و ناوچانه ده‌كات، به‌ڵام بوونی هێزی چه‌كداری دیكه له‌م ناوچانه‌دا به‌تایبه‌تی له بارودۆخی ئێستای عیراق پێویست ده‌كات ئێمه رێككه‌وتنێكی سیاسی و ئه‌منیمان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ر مه‌ترسییه‌ك خۆمان به‌دوور بگرین.
به‌ڵام مه‌ترسی به‌شیعه‌كردنی ئه‌و ناوچانه هه‌یه و زۆریش باس ده‌كرێت؟
ئارام شێخ محه‌مه‌د: به‌كارێكی زه‌حمه‌تی ده‌زانم ئه‌و ناوچانه به‌شیعه بكرێت، چونكه ئه‌و ناوچانه له‌ڕووی دیمۆگرافییه‌وه زۆرینه‌ی كورده، بۆیه كه‌وتووه‌ته سه‌ر شانی ئێمه كه ئه‌و كێشانه به‌ڕێگه‌چاره‌ی سیاسی چاره‌سه‌ر بكه‌ین، چاره‌سه‌ره سیاسییه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه بزانین تاچه‌ند مۆدێلی حوكمڕانی ئێمه له‌و ناوچانه‌دا له‌ڕووی به‌شداریكردنی سیاسی و خزمه‌تگوزاری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئازادی و ئه‌منی و ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی كاركردنه‌وه سه‌ركه‌وتووه و گره‌نتی بده‌ین كه ئێمه له هێزه‌كانی بۆ پاراستنی مافه‌كانی خه‌ڵكی غه‌یره كورد باشترین.
تائێستا لایه‌نی كوردی توانیویه‌تی ئه‌وه بكات؟
ئارام شێخ محه‌مه‌د: به‌هه‌موو كهموكورتییهكانیشمانهوه به‌رقه‌راركردنی ئاسایش كارێكی باشی كه‌وا كورد له‌و ناوچانه كردوویه‌تی، به‌داخه‌وه له چه‌ند رۆژی رابردوودا سه‌رۆكی كوتله‌ی عه‌ره‌بی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك تیرۆر كرا، ئه‌مه هه‌وڵێكی خراپه بۆ تێكدانی ئه‌و ئه‌منییه‌ته‌ی كه كورد به‌رقه‌راری كردووه، ئه‌مه نامه‌یه‌كی خراپه و به‌مانای ئه‌وه‌دێت كه كورد ناتوانێت به باشی به‌رگریی له پێكهاته‌كانی دیكه بكات له كه‌ركوكدا، بۆیه ده‌بێت به‌زوویی ئه‌و كه‌سانه بدۆزرێته‌وه كه له‌پشت ئه‌نجامدانی ئه‌مكاره‌وه بوون.
بیرمان نه‌چێت ئێمه ناتوانین له‌و نایه‌كسانییه‌دا بژین له‌كاتێكدا بۆ خۆمان له به‌غدا داوای دیموكراسی و به‌شداری سیاسی و داپه‌روه‌ری و شه‌فافییه‌ت و یه‌كسانی و ته‌وافوق بكه‌ین، به‌ڵام له‌و ناوچانه‌ی خۆمان زۆرینه‌ین جێبه‌جێی نه‌كه‌ین.
داعش نمونه‌یه‌كی روونه بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیا و ئایین و مه‌زهه‌بی ئه‌و ناوچانه‌ی كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیدان، بۆیه له‌دوای داعشه‌وه من به‌كارێكی قورسی ده‌زانم ئه‌و ناوچانه‌ی كه فره نه‌ته‌وه‌ن دیمۆگرافیاكهی بگۆڕدرێت.
بۆچی تائێستا فراكسیۆنێكی یه‌كگرتوویی كوردی له به‌غدا دروست نه‌كراوه؟
ئارام شێخ محه‌مه‌د: له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌نێوان پێنج لایه‌نه‌كه‌دا كه له به‌غدا نوێنه‌ریان هه‌یه (پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ) قسه له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه كه سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی كوردی ئیستیحقاقی كێ بێت، به‌تایبه‌تی له‌نێوان یه‌كێتی و پارتیدا قسه‌ی زیاتری له‌سه‌ر كراوه، چونكه له ماوه‌ی رابردوودا د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆكی هاوپه‌یمانییه‌كه بوو، له‌م خوله‌شدا لایه‌نه سیاسییه‌كان پێیان وتین یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌م پۆسته بۆ ئێمه جێبهێڵن، بۆیه دروستبوونی هاوپه‌یمانی نیشتمانی ئه‌م بابه‌ته دوایخست، تا ئێستاش نه‌مانهێشتووه دروست نه‌بوونی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی له به‌غدا كاریگه‌ریی هه‌بێت له‌سه‌ر كاره‌كانمان، چونكه ئێمه له كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامداین، نموونه‌ش بۆ ئه‌مه له بابه‌تی دیاریكردنی ئیمتیازات بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان لایه‌نه كوردییه‌كان هه‌موویان پێكه‌وه هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان چۆڵكرد.
ده‌توانم بڵێم تائێستا نوێنه‌رایه‌تییه‌كی باشمان هه‌بووه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و نه‌مانهێشتووه هیچ یاسایه‌ك تێپه‌ڕێت دژی كورد بێت، هه‌ندێك كێشه‌ی قوڵ و ئاڵۆز هه‌یه كه ره‌نگه به ته‌نیا چاره‌سه‌ره‌كه‌ی لای ئێمه نه‌بێت.
په‌یوه‌ندی نێوان ئێوه و جه‌نابی سه‌رۆك كۆمار له چ ئاستێكدایه؟
ئارام شێخ محه‌مه‌د: من و سه‌رۆك كۆمار په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان هه‌یه، بیروڕاشمان گۆڕیوه‌ته‌وه له‌كاتی جیاوازدا، به به‌رده‌وامیش له گفتوگۆداین له‌سه‌ر بابه‌ته هه‌ستیاره‌كان.