ئارام شێخ محه‌مه‌د: به‌شداری سیاسی كورد له به‌غدا لاوازه
3/8/2016
له ژماره (519) 8/3/2016 هه‌فته‌نامه‌ی (ئاوێنه) چاوپێكه‌تنێك له‌گه‌ڵ ئارام شێخ محه‌مه‌د، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سازدراوه كه تێیدا چه‌ند پرسێكی گرنگ سه‌باره‌ت به كورد له به‌غداو په‌یوه‌ندیه‌كانی حكومه‌تی عێراق به هه‌رێمی كوردستانه‌وه تاوتوێ كراوه
ئا: زانكۆ سه‌ردار
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئارام شێخ محه‌مه‌د له‌م گفتوگۆیه‌ی ئاوێنه‌دا ده‌ڵێت "رێژه‌ی به‌شداری كورد له سوپای عێراقدا دابه‌زیوه بۆ 3% و 4%"
ئاوێنه: له كۆبونه‌وه‌ی سه‌ره‌تای له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی باسی چیتان كرد؟
ئارام شێخ محه‌مه‌د: عه‌بادی باسی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدادی كرد به‌تایبه‌ت ئه‌و كێشانه‌ی كه په‌یوه‌ندی به‌مه‌سه‌له‌ی دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان و دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوودا هه‌ندێك لێدوان دراكه كه ئه‌و تاچه‌نده ئاماده‌یی تێیدایه موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بدات یاخودنا، له‌مه‌وه مه‌سه‌له‌كه چوه ناو كێشه‌كه‌وه‌و كه كێشه‌ی بابه‌تی نه‌وت كه هه‌رێمی كوردستان خۆی نه‌وت دهفرۆشێتو ئه‌وه‌ش بۆته هۆی بچڕاندنه داراییه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غداد، له مه‌وه چوه سه‌ر ئه‌وه‌ی چۆن كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌و باسی ئه‌وه‌ی كرد له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ره‌نگه نامه‌یه‌ك ئاماده‌بكات و بیداته ده‌ست ئێمه، ئه‌و نامه‌یه ئه‌وخاڵانه‌ی تێدابێت كه‌ئه‌وان به‌ڕونی و به‌ئاشكرا و به‌ده‌ر له‌وانه‌ی كه له‌ڕاگه‌یاندندا باس ده‌كرێت چیه ئه‌وخاڵانه‌ی كه‌ئه‌وان وه‌كو به‌غداد داواكاریان هه‌یه له‌سه‌ری بۆئه‌وه‌ی هه‌وڵێك بدرێت بۆئه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه‌ی له‌نێوان هه‌رێم و به‌غداد هه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستانه‌وه و ئه‌و ئیستیحقاقاته داراییانه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه.
ئاوێنه: ده‌وترێت حه‌یده‌ر عه‌بادی ڕازی بوه به‌وه‌ی پارهبداته هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام مه‌رجی هه‌بووه بۆ نمونه ناردنی نه‌وت له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆوه؟
ئارام شێخ محه‌مه‌د: ئه‌وان له‌سه‌ره‌تاوه داوای ئه‌وه‌یان كردوه، هه‌روه‌ها یاسای موازه‌نه‌مان هه‌یه ئه‌وه‌ی تێدا دیاری كراوه و ئه‌و یاسایه‌ش یاسایه‌كی ئیتیحادیه‌و ده‌نگی پێدراوه؟
ئاوێنه: ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندی ئه‌و یاسایه بێت، حكومه‌تی عێراق ده‌توانێت پاره بۆهه‌رێم بنێرێت؟
ئارام شێخ محه‌مه‌د: عه‌بادی جگه له‌وه باسی ئه‌وه‌شی كرد ئه‌و مه‌سه‌له‌یه په‌یوه‌ندی به‌ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه هه‌یه، بۆ نمونه باسی ئه‌وه‌ی ده‌كرد ئه‌و ژماره زۆره‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌بێت وردبینی تێدا بكه‌ین، ئه‌گه‌ر وردبینی بكه‌ین ده‌بێت تێبگه‌ین له‌وه‌ی ئه‌و ژمارانه چۆنه و چۆن نیه، له‌هه‌مانكاتیشدا ئه‌گه‌ر نه‌وته‌كه تهسلیمبكرێت و له‌ڕێگه‌ی سۆمۆوه بفرۆشرێت ئه‌وا ده‌بێته ئه‌ساسێك له‌گه‌ڵ سه‌رنج و تێبینیه‌كانی له‌سه‌ریان، ئه‌م خاڵانه‌ی باس كرد كه‌یه‌كێك لهوخالانه باسی ئه‌و رێككه‌وتننامه نه‌وتیانه‌ی كه‌كراوه له‌گه‌ڵ بابه‌تی ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌هه‌رێمی كوردستان وه فرۆشتنی نه‌وت له‌رێگه‌ی سۆمۆوه و بچێته موازه‌نه‌ی عێراقی، له‌و ڕووه وه ئینجا ره‌نگه ئه‌مه هه‌نگاوێت بێت بۆئه‌وه‌ی كه ئایا موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌رێگه‌ی به‌غدادوه ده‌درێت یاخود نا، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها وه‌كو گفتوگۆیه‌ك كرا له‌دانیشتنه‌كه‌دا و ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانی ئه‌و نامهیهین كه‌بڕیاره له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه بدرێته ده‌ستمان بۆئه‌وه‌ی بزانین به‌درێژی و بهكۆنكرێتی چیی تێدایه له‌و خالانه‌ی كه‌ئه‌وان وه‌كو به‌غداد هه‌یانه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه.
ئاوێنه: حه‌یده‌ر عه‌بادی وتویه‌تی كهكوایه له ئه‌ڵمانیا مه‌سعودبارزانی بینیوه‌و وتویه‌تی ئاماده‌یه سه‌ردانی به‌غدا بكات، ئه‌مه وایه؟
ئارام شێخ محه‌مه‌د: به‌ڵێ باسی كرد كهلهئهڵمانیا یه‌كتریان بینیوه و بارزانی وتویه‌تی دێت بۆ به‌غداد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ده‌گه‌نه ئه‌نجام یاخود نا ئه‌وه په‌یوه‌ندی به‌و دوولایه‌نه‌وه هه‌یه، ناتوانم خوێندنه‌وه بۆ دانیشتنی دوكه‌س بكه‌م كه هێشتا ڕوینه‌داوه.
ئاوێنه: وه‌ك جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق تاچه‌نده له ئه‌دای فیراكسیۆنه كوردیه‌كان رازیت؟
ئارام شێخ محه‌مه‌د: ئێمه تاوه‌كو ئێستا ئه‌وه‌ی توانیومانه ئیشی باشمان كردوه له‌به‌غداد، ئهدائمان باشه و لهوبڕگه و له‌و بابه‌تانه‌ی كه‌په‌یوه‌ندی به‌مه‌سه‌له‌ی تێپه‌ڕاندنی یاساكانه‌وه‌یه هه‌یه تاكو ئێستا نه‌مان هێشتوه هیچ شتێك له‌دژی كورد تێپه‌ڕێت، له‌ماوه‌ی رابردودا دویاسای موازه‌نه‌مان تێپه‌ڕاندوه به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌پێویست بوه، ئه‌و مافه یاساییانه‌ی كهپهیهوهندی به‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه وه‌كو خۆی جێبه‌جێمان كردوه، له‌هیچ یاسایه‌كی تردا نه‌مانهێشتوه هیچ فه‌قه‌ره‌یه‌ك له‌دژی كورد تێپه‌ڕێت، به‌به‌رده‌وامی داكۆكیمان له‌مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان كردوه، كۆتاجار هه‌وڵێك هه‌بوو بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی 17% و نه‌فه‌قاتی حاكیمه ئه‌وه‌شمان نه‌هێشت، به‌ژداری به‌رده‌واممان هه‌یه له‌لیژنه‌كان و بۆنه‌كاندا، تاوه‌ك ئێستاش توانیمانه پارێزگاری لهیهكڕیزی خۆمان بكه‌ین ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه هه‌یه له‌ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا.
ئاوێنه: ئایا ئه‌م ململانێ ناوخۆییانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌ری و ره‌نگدانه‌وی هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌ندامانی كورد له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق؟
ئارام شێخ محه‌مه‌د: تاوه‌كو ئێستا هیچ ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی نه‌بووه، چونكه وه‌زیفه‌كه‌ی ئێمه وه‌زیفه‌یه‌كی جیاوازه، وه‌زیفه‌ی ئێمه نوێنه‌رایه‌تی كوردوستانه له‌به‌غداد، كۆمه‌ڵێك بنه‌مای نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه له‌داكۆكیكردن له‌مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، تائێستا نه‌مان هێشتوه گوتاره حیزبیه‌كه زۆر تێكه‌ڵی گوتارهنهتهوهییهكه ببێت و حاڵه‌ته‌كه بگۆڕێت بۆ شتێكی تر.
ئاوێنه: عه‌بادی باسی له‌په‌كخستنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان كردوه و وتویه‌تی كاریگه‌ی سلبی له‌سه‌ر په‌رله‌مانی عێراقیش ده‌بێت؟
ئارام شێخ محه‌مه‌د: باسی په‌یوه‌ندی دیموكراتی نێوان هه‌ردولای كرد، باسی ئه‌وه‌ی كرد كه‌ئه‌گه‌ر به‌غداد دیموكراتی بێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ولێر داده‌نێت، ئه‌گه‌ر هه‌ولێریش دیموكراتی بێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌غداد ده‌بێت، باسی ئه‌وه‌ی كرد ئه‌گه‌ر كێشه‌ی ئابوری له‌هه‌ر لایه‌ك هه‌بێت ئه‌وا كاریگه‌ری له‌سه‌ر لایه‌كه‌ی تر ده‌بێت، لهوسیاقهدا به‌نیگه‌رانیه‌وه باسی ئه‌وه‌ی كرد كه ئه‌و بارودۆخه‌ی هه‌رێم بار‌و دۆخێكی باش نیه‌و و ئه‌و خوازیاری ئه‌وه‌یه كه چاره‌سه‌ر بدۆزرێته‌وه بۆ ئه‌و قه‌یرانه سیاسیه‌ی كه له‌هه‌ریمی كوردستاندا هه‌یه.
ئاوێنه: ئێوه پێتان وایه كه‌حكومه‌تی هه‌رێم بتوانێت پاره بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرێت؟
ئارام شێخ محه‌مه‌د: من له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كهجێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانم به‌شێوه‌یه‌كی كۆنكرێتی قسه‌له‌سه‌ر شت ده‌كه‌م، هه‌تاوه‌كو ئه‌مه نه‌كرێت به‌نوسراو و دڵنیا نه‌بین له‌وه‌ی خاڵه‌كان چیه و قابیلی جێ به‌جێ كردنه یاخود نا، من ناتوانم نهلهبری حكومه‌تی هه‌رێم قسه‌بكه‌م بڵێم ده‌توانێ نه‌وته‌كه بداته ده‌ست به‌غداد وهنهدهتوانم له‌بری به‌غدادیش قسه‌بكه‌م بڵێم كهنهوتهكهی وه‌رگرت پاره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات، ئه‌م مه‌سه‌لانه مه‌به‌سه‌ی یاساین، ئه‌م مه‌سه‌لانه راسته كێشه‌یه‌كی سیاسی هه‌یه به‌ڵام پێویستی بهرێككهوتنێكی كۆنكرێتی هه‌یه، ئه‌م رێككه‌وتنه كۆنكرێتیه ده‌بێت به‌خاڵ دیاری بكرێت و ئه‌وسا ئینسان ده‌توانێت قسه‌یه‌ك له‌سه‌رئه‌وه بكات، وه‌ناكرێت ئێمه موزایه‌ده بكه‌ین یاخود ئومێدی درۆ ببه‌خشین به‌خه‌ڵك.
ئاوێنه: هه‌ست ناكه‌یت بونی كورد له‌به‌غداد به حوكمی ئه‌وه‌ی به‌به‌راورد به‌ساڵانی پێشوو كه سه‌رۆك كۆمار گۆڕاوه و هه‌ندێك له‌وه‌زیره‌كان گۆڕاون، پێگه‌ی كورد لاوازتر بوه؟
ئارام شێخ محه‌مه‌د:بێگومان به‌ڵێ لاواز بوه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كانه یان ئه‌و پرۆسانه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوودا لهگۆڕانكاری حكومه‌تدا هاتۆته ئاراوه له‌به‌غداد به‌دڵنیایه‌وه هه‌ندێك گۆڕانكاری دروست كردوه، ئه‌و گۆڕانكاریانه گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی كه‌له‌ماوه‌ی ڕابردودا چه‌ندین كۆسپ هاتۆته رێگه‌ی مه‌سه‌له‌ی به‌ژداری سیاسی، ئێوه بیرتان نه‌چێت به‌شداری سیاسی له‌عێراقدا یه‌كێكبوه له‌وكێشانه‌ی كهلهداوی پرۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه به‌به‌ده‌وامی كێشه و گرفت هه‌بووه له‌سه‌ر به‌ژداری سیاسی، هه‌رسێ پێكهاته سه‌ره‌كیه‌كه هه‌وڵیانداوه ئه‌وه‌نده‌ی كه‌بتوانن پشك بۆخۆیان ببڕن له‌هه‌ر دام و ده‌زگایه‌كدا كهلهبهردهستیاندا هه‌بوه، بۆیه ده‌توانین بڵێین كه‌مبونه‌وه‌ی به‌ژداری سیاسی وهرهسهریهكی خراپی ده‌وره‌كانی ڕابردوه كه‌بۆ ئێمه ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا جوهد و توانای ئێمه‌یه ئه‌وه‌یه كه‌بتوانین چۆن ئه‌مه له‌ڕێگه‌ی هاوسه‌نگی نیشتمانیه‌وه جارێكی تر بیهێنینه‌وه به‌رده‌ستی خۆمان، ده‌مانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی یاسایش له‌په‌رله‌مانه‌وه ئیشی له‌سه‌ر بكه‌ین وه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان رازیبوین به‌وه‌ی كه‌ئه‌م پرۆسه‌یه به‌ناوی پرۆسه‌ی (كۆتاییهێنان به‌به‌ڕێوه‌بردنی به‌وه‌كاله‌ت) كه به‌شێكی زۆر لهدهستهكان، به‌شێكی زۆر له‌به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كان و ده‌زگاكان كهبهوهكالهت به‌ڕێوه‌ده‌برێن چ له‌سلكی قه‌زائی وه چ له‌سلكی حكومی و سه‌ربازی، بۆیه ئه‌م باسه باسێكه كهدهستهی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌به‌رنامه‌یدایه له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا و له‌گه‌ڵ گۆڕانكاریه‌كه‌ی ته‌شكیله‌ی حكومیدا له‌ژێرناونیشانی (هاوسه‌نگی نیشتیمانی) به‌رنامه‌یه‌كی چڕ و پڕی یاسایی ده‌ستپێبكه‌ین بۆئه‌وه‌ی كه به‌ژداری سیاسی بگێڕینه‌وه بۆ ئه‌و ئاسته‌ی كه‌مانای هه‌بێت، دیاره له‌م به‌ینه‌دا به‌ژداری كورد له‌ناو حكومه‌تی عێراقیدا یاخود بڵێین ده‌سه‌ڵاتی عێراقیدا یه‌كێكه له‌وبابه‌ته له‌ماوه‌ی رابردودا توشی كۆمه‌ڵیك كه‌موكوڕی بوه و فیعله‌ن رێژه‌كه كه‌مبۆته‌وه، ئێستا رێژه‌ی بژداری كرود له‌حكومه‌تدا 13%یه، رێژه‌ی به‌ژداری كورد له‌دام و ده‌زگا و ههیئهتهكاندا 5% بۆ 7%، رێژه‌ی به‌ژداری كورد له‌سوپادا دابه‌زیوه بۆ 3% و 4%، ئه‌مانه ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ن كه‌ئه‌گه‌ر سیستمی حكومڕانی له‌عێراقدا بریتی بێت له سیسته‌مێكی هاوپه‌یمانی پێویست ده‌كات ئه‌م رێژانه چاكسازی تێدا بكرێته‌وه له‌سه‌ربنه‌مای ئیستیحقاقای ئینتیخابی وه‌ك ئه‌وه‌ی كهلهپهرلهماندا هه‌یه، چونكه جۆریك لهچاكسازیهكانی كه‌پێویسته بۆ دروستكردنی ئیستیقرار له‌حكومڕانی بریتیه له‌چاكسازی سیاسی و به‌ژداری سیاسی بخرێته‌وه شوێنی خۆی.