چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ سایتی (خه‌ڵك)
4/15/2017
ئارام شێخ محه‌مه‌د، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ سایتی (خه‌ڵك)، تیشك ده‌خاته كۆمه‌ڵێك دۆسیه‌ی په‌یوه‌ندیداری هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا.
خه‌ڵك:بۆچی به‌ڕێزتان له‌دانیشتنی په‌رله‌ماندا ڤیتۆتان به‌كار نه‌هێنا دژی گفتوگۆكردن له‌باره‌ی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له كه‌ركوك؟
ئارام شێخ محه‌مه‌د: گفتوگۆكردن له‌باره‌ی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له كه‌ركوك له به‌رنامه‌ی كاری رۆژی پێنج شه‌ممه‌دا نه‌بوو، به ده‌نگدانی ناو په‌رله‌مان خراوه‌ته ناو به‌رنامه‌ی كاره‌وه، ده‌نگدانی ناو په‌رله‌مانیش ڤیتۆ ناكرێت، ڤیتۆ ته‌نها له نێوان سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه و له‌كاتی دانانی به‌رنامه‌ی كاردا ده‌كرێت.
په‌رله‌مانتاره‌كان 70 واژۆیان هێنابوو له‌كاتی دانیشتنی په‌رله‌ماندا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته بخه‌نه به‌رنامه‌ی كاره‌وه و به ده‌نگی 107 په‌رله‌مانتار خرایه ده‌نگدانه‌وه، ئه‌و به‌رنامه‌ی كارانه‌ی كه به ده‌نگدانی په‌رله‌مانتاران ده‌خرێته به‌رنامه‌ی كاره‌وه و ته‌نها دادگای فیدراڵی ده‌توانێت هه‌ڵیوه‌شێنێته‌وه.
خه‌ڵك: هه‌ندێك باس له‌وه ده‌كه‌ن كه نه‌ده‌بوایه بابه‌تی ئاڵا ئه‌وه‌نده گه‌وره بكرێت، چونكه له 2003وه ئاڵای كوردستان له‌كه‌ركوك هه‌ر هه‌ڵكراوه، به‌رێزتان بۆچونتان چییه؟
ئارام شێخ محه‌مه‌د: به‌پێی یاسای ناوچه جێناكۆكه‌كان، ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه له‌ناو ئهوناوچهیهدان ده‌توانن به‌هه‌مان رووبه‌ر موماره‌سه‌ی مافی خۆیان بكه‌ن له‌ناو ئه‌وانه‌شدا هه‌ڵكرنی ئاڵا.
كورد پێكهاته‌یه‌كی گه‌وره‌یه له كه‌ركوكدا له كۆتا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا كورد له‌كۆی 12 كورسی ئه‌و پارێزگایه هه‌شت كورسی به‌ده‌ست هێناوه.
ئاڵای هه‌رێمی كوردستان ئاڵایه‌كی ده‌ستورییه، بۆیه چۆن مافی نه‌ته‌وه‌كان دیكه‌یه به‌هه‌مان شێوه‌ش مافی نه‌ته‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌ك كورده ئاڵای كوردستان له ته‌نیشت ئاڵای عیراقه‌وه هه‌ڵبكات، بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بۆ داگرتنی ئاڵای عیراق نییه، به‌ڵكو بۆ هه‌ڵكردنی ئاڵای هه‌رێمی كوردستانه له ته‌نیشت ئاڵای عیراق.
خه‌ڵك: به‌پێی ئه‌م قسانه‌ی به‌ڕێزتان بێت، توركمانه‌كانیش به‌شێكن له‌كه‌ركوك، ده‌بێت ئاڵاكه‌یان له كه‌ركوك هه‌ڵبكرێت؟
ئارام شێخ محه‌مه‌د: توركمانیش ئه‌گه‌ر ئاڵایان هه‌بێت، ده‌توانن له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌كوك پێشنیاری بۆ بكه‌ن و ئه‌گه‌ر ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌وا ده‌توانن ئاڵاكه‌یان له ته‌نیشت ئاڵای هه‌رێمی كوردستان و ئاڵای عیراق هه‌ڵبكه‌ن.
خه‌ڵك: هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له كه‌ركوك كێشه‌ی بۆ كورد دروست نه‌كردووه له به‌غدا؟
ئارام شێخ محه‌مه‌د: به‌غدا له‌سه‌ر ئاڵا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كورد ناكات، به بۆچونی ئه‌وان ئه‌وناوچانه‌ی هی كورد نین، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب و پێكهاته‌ی توركمان پێی وایه ئه‌وناوچانه هی كورد نین بۆیه كورد مافی ئه‌وه‌ی نییه موماره‌سه‌ی ئاڵای تێدا بكات و كۆنتڕۆڵی ئیداره‌كه‌ی بكات، كورد مافی ئه‌وه‌ی نییه پێشمه‌رگه‌ی له‌و ناوچانه هه‌بێت.
ماوه‌یه‌كی دیكه دوای داعش بابه‌تی پێشمه‌رگه ده‌هێننه پێشه‌وه، ده‌شبینین پێمان ده‌ڵێن پێویسته پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه بچێته‌وه ده‌ره‌وه، داعش كه‌هات هێز عیراقییه‌كان رایانكرد له‌و ناوچانه و پێشمه‌رگه ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌گرت، ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه نه‌چوایه داعش ده‌هات ئه‌و ناوچانه‌شی داگیر ده‌كرد، زۆر باش ده‌زانین هه‌ر ناوچه‌یه‌ك هێزی عیراقی لێنهمابێت و پێشمه‌رگه نه‌چوبێته ناوی ئه‌وا داعش زۆر به ئاسانی ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گرت.
ماوه‌یه‌كی دیكه بابه‌تی چونه‌ده‌ره‌وه‌ی پێشمه‌رگه له ناوچه جێناكۆكه‌كان ده‌كه‌ن به كێشه له‌و ناوچانه، بۆیه بابه‌تی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له كه‌ركوك په‌یوه‌ندی به كوردستانه‌وه هه‌یه كه ئاخۆ له به‌رژه‌وه‌ندیمان بووه یاخود له به‌رژه‌وه‌ندیمان نه‌بووه.
خه‌ڵك: به‌ڕێزتان ده‌ڵێن ماوه‌یه‌كی دیكه بابه‌تی دورخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له ناوچه جێناكۆكه‌كان دێته پێشه‌وه، سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد ئاماده‌یه بۆ بابه‌تێكی له‌و شێوه‌یه؟
ئارام شێخ محه‌مه‌د: سه‌ركردایه‌تی كورد هیچ ئاماده‌نییه بۆ گفتگۆكردن له‌سه‌ر چاره‌نوسی ئه‌و ناوچانه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی، تا ئێستا قسه‌كه له‌چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردن و جێبه‌جێنه‌كردنی ماده‌ی 140دا ده‌خولێته‌وه.
خه‌ڵك: به‌ڵام پێشتر به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی رایگه‌یاندبوو كه ماده‌ی 140 جێبه‌جێكراوه، كورد ده‌بێت جارێكی دیكه بچێته‌وه سه‌ر ئه‌و ماده‌یه؟
ئارام شێخ محه‌مه‌د: ماده‌ی 140 جێبه‌جێ نه‌كراوه به پراكتیكی وه‌ك ده‌ستور، نازانم بارزانی مه‌به‌ستی چیبووه، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی ئه‌وه بوبێتب به ئه‌مری واقیع ئه‌و ناوچانه كه‌وتۆته ژێر ده‌ستی كورده‌وه، ئه‌مری واقیع جیاوازه له چوارچێوه‌ی ده‌ستوری، وه خۆشی ئاماژه‌ی پێكراوه كه سه‌رژمێرییه پاشان ده‌نگدانه.
خه‌ڵك: ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد خۆی ئاماده نه‌كات لهوبڕوایهدای هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان دووربخرێنه‌وه؟
ئارام شێخ محه‌مه‌د: مه‌رجه‌عی هێزی پێشمه‌رگه حزبه سیاسییه‌كان و حكومه‌تی كوردستانه، ئه‌وكات ئه‌وان به‌رپرسیار ده‌بن، پێشمه‌رگه خوێنی زۆری داوه، من ناتوانم ئێستا بڵێم هێزی پێشمه‌رگه ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ده‌بێت رێككه‌وتن بكه‌ن له‌گه‌ڵ به‌غدا.
حه‌یده‌ر عه‌بادی له دیداری سلێمانیدا وتی" ده‌بێت ناوچه جێناكۆكه‌كان ببێت به‌و ناوچه‌یه‌ی كه هه‌ردوولا رێككه‌وتووین له‌سه‌ری"، ئه‌مه په‌یامێكی دوو خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت، یه‌كێكیان نییه‌ت پاكییه به‌مانای ئه‌وه‌یه با رێكبكه‌وین، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌میان كه ئه‌م ناوچانه هی ئێوه نین و ئێمه‌ش ده‌بێت قسه‌ی تێدا بكه‌ین.
ناوچه جێناكۆكه‌كان 110 كیلۆمه‌تره هه‌ر له‌سنوری سوریاوه هه‌تا سنوری جه‌له‌ولا، ئه‌وه‌نده‌ی من له‌وێم و تێگه‌یشتنم بۆی هه‌بێت به‌غدا به ئاسانی واز له‌و ناوچانه ناهێنێت.
خه‌ڵك: هه‌فته‌ی رابردوو وه‌فدێكی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان سه‌ردانی به‌غدایان كرد، ئێوه ئه‌جێندای سه‌ردانه‌كه‌یان ده‌زانن؟ پێشوه‌خت له‌هاتنیان بۆ به‌غدا ئاگادار كرابوونه‌وه؟
ئارام شێخ محه‌مه‌د: نه‌خێر من ئاگاردار نیم
خه‌ڵك: پێتوانییه باشتر بوو به‌ڕێزتان پێشوه‌خت ئاگادار بكرانایه‌ته‌وه؟
ئارام شێخ محه‌مه‌د: یه‌كێك له هۆكاره‌كانی كورت بینی هێزه سیاسییه‌كانی هه‌رێم به به‌رده‌وامی حساب نه‌كردن بووه بۆ نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا، ئه‌م لێره‌وه وه‌فدێك دروست ده‌كات له‌كاتێكدا كێشه‌كان لای ئێمه‌وه‌یه و سیسته‌م له عیراقدا په‌رله‌مانییه.
ده‌بوایه نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا، ئه‌ندامی ئه‌و وهفدهبوونایه، به‌داخه‌وه هێزه سیاسییه‌كان كورت بینن و له مووماره‌سه‌ی سیاسه‌تدا حه‌زیان به سیستمی په‌رله‌مانی نییه و حه‌زیان له سیستمی ته‌قلیدی حزبییه، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت حزب بڕیار بات مه‌كته‌ب سیاسی بڕیار بدات به‌بێ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ په‌رله‌مان.
له به‌غدا زۆرترنی بڕیار بهدهساتی حزبه‌كان له پۆستی حكومیان، بۆنمونه عه‌بادی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه، پێشتر ئه‌ندامی په‌رله‌مان بووه، پێشتریش دوو خوول سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی بووه له په‌رله‌مان، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان بووه و پاشان بووه به سه‌رۆكی حكومه‌ت، نه‌ك ئه‌و، تۆ سه‌یری نوری مالیكی بكه پێشتر سه‌رۆكی لیست بووه پاشان بووه به ئه‌ندامی په‌رله‌مان پاشان سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگری سه‌رۆك كۆمار، چه‌ندان نموونه‌ی دیكه.
ئه‌وان له به‌غدا ره‌مزه سیاسییه‌كانیان به سونه‌و شیعه‌وه ته‌نانه‌ت به توركمانیشه‌وه خۆیان دێنه‌ناو ململانێ سیاسییه‌كه و دێنه ناو كاركردنه سیاسییه‌كه، ئه‌وان پێیان عه‌یب نییه ببنه په‌رله‌مانتار ببنه وه‌زیر پێیان عه‌یب نییه ببنه سه‌رۆكی لیست و سه‌رۆكی فراكسیۆن، به‌ڵام له‌هه‌رێم مۆدێلێكی حزبی دواكه‌وتوو هه‌یه، كادره باڵاكانی حزب خۆیان له حزبدا ده‌مێننه‌وه و وه‌فد دروست ده‌كه‌ن، ئه‌گینا ده‌بوایه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌پرۆسه‌ی ده‌نگداندا به‌شدار بوون له وه‌فده‌كاندا بوونایه، ئێمه چه‌ندین جار ئه‌مانه‌مان به لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم وتووه، به‌ڵام جێبه‌جێی ناكه‌ن.
خه‌ڵك: له ئێستادا په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا له چ ئاستێكدایه؟
ئارام شێخ محه‌مه‌د: ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا زۆر خراپه، به‌نزیكه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا پچڕاوه و له هه‌ندێك جاریشدا ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ندی رۆژ بهڕێكردنیش نییه.
له ئێستادا ئاستی داواكارییه‌كانی كورد زۆر بچووك بۆته‌وه له به‌غدا، ئێستا ئێمه خه‌ریكی كۆمه‌ڵێك داواكاری بچوكین كه بۆمان بكه‌ن، بۆ نموونه ململانێ ده‌كه‌ین ده‌رمان نه‌بڕن، ململانێی ئه‌وه‌مان هه‌یه مووچه‌ی پاسپۆرت و ره‌گه‌زنامه نه‌بڕن و سنوره‌كانمان لێدانهخهن، پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران بده‌ن، تا ئێستا پاره‌ی گه‌نمی 2014 نه‌دراوه ئه‌وا 2017ی هاته‌سه‌ر، به به‌رده‌وام ئه‌وان ململانێی ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌مانه كه‌مبكه‌نه‌وه و پاشان ورده ورده بیبڕن، ئه‌وان سیاسه‌تی پاڵپَیوهنان له‌گه‌ڵ هه‌رێم جێبه‌جێده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت له‌كۆڵ خۆیانی بكه‌نه‌وه، ئه‌مانه‌ش په‌یوه‌ندی به چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نه‌وته‌وه هه‌یه، له چه‌ند ساڵی رابردوشدا كۆمه‌ڵێك كێشه هه‌بوون چاره‌سه‌ره‌كانیان هه‌ر دواده‌خرا.
هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت نوێنه‌ره‌كانی له به‌غدا بێدهسهڵاتبن، ئه‌وه‌شی لێكه‌وتۆته‌وه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێت هه‌موو كاره‌كان له كۆتایدا دێته‌وه به‌رده‌ستی ئێمه، چونكه سیستمی حوكومڕانی له به‌غدا به‌و شێوه‌یه.
هه‌رچه‌نده خۆپیشانده‌ران هاتنه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان و چونه سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به‌ڵام له ئه‌نجامی ئه‌و ململانێ سیاسیانه‌دا په‌رله‌مان دانه‌خراوه، جگه له‌وانه به به‌رده‌وامی گفتوگۆ له‌سه‌ر وهزیركان ده‌كرێت، كوردستان خۆی زۆر به دیموكراتی تر ده‌زانێت، به‌ڵام ئه‌م بۆچوونه‌ی نییه بۆ كاركردن.
خه‌ڵك: پێتوانییه له‌دوای شه‌ڕی داعش به‌غدا زیاتر فشار بخاته سه‌ر هه‌رێم؟
ئارام شێخ محه‌مه‌د: ئه‌وان له لاوازی و له شه‌ڕدابوون و تا قورقوڕاگهیان له كێشه‌دا بووه پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانیان نه‌یاو و ده‌رمانیان كه‌مكردۆته‌وه و هه‌وڵی ئه‌وه‌یان یاوه مووچه‌ی پاسپۆرت و جنسییه و پاسه‌وانی سنور ببڕن، تۆ پێشبینی بكه به هێزه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه و گروپێكی تیرۆریستی وه‌ك داعشیان له‌ناو بردبێت، هه‌رچه‌نده كوردیش خۆی به‌شدار بووه له له‌ناوبردنی داعش، به‌ڵام تا ئێستا كورد نه‌یتوانییوه به‌كاری بهێنێت.
شته‌كان له هه‌رێمی كوردستان زیاتر له ده‌سی تاكهكهسدایه و نه‌بۆته نیشتمانی، ئێسته به‌رنامه‌یه‌كی نیشتمانی له‌نێوان حزبهسیاسییه كوردییه‌كاندا بۆ بیركردنه‌وه له چاره‌نوسی كورد له عیراقدا نییه، به‌شێكی زۆریی تاكه كه‌سییه و كاك مه‌سعود مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كات، به‌شه‌كه‌ی دیكه‌شی قه‌تیس بۆته‌وه له گروپێك له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، تا ئێستا كۆده‌نگییه‌كی نیشتمانی له‌سه‌ر خۆئاماده‌كردنی كورد بۆ دوای داعش نییه.
خه‌ڵك: بۆچی حزبه‌كه‌ی به‌ڕێزت هه‌ڵوێستی نه‌بووه له ماوه‌ی رابدوودا، به‌ڵام رایانگه‌یاند كهپێشوازی له‌و وه‌فده‌ی یه‌كێتی و پارتی ناكه‌ن كه بۆ پرسی ریفرادۆم دێنه لایان؟
ئارام شێخ محه‌مه‌د: حزبه‌كه‌ی من هه‌ڵوێستی هه‌بووه،
تۆ ئه‌گه‌ر باسی بابه‌تی سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌یت، كاك نه‌وشیروان زۆر به قوڵتر باسی سه‌ربه‌خۆیی كردووه، كه تۆ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی له ناوچه‌یه‌كی وه‌ك رۆژهه‌ڵاتی ناوهڕاستاداو له هه‌رێمی كوردستان كه ده‌وڵه‌ته‌كانی چوارده‌وری به درێژایی مێژوو دژی ده‌وڵه‌تی كوردستان بوون، رێگایه‌كی دیكه هه‌یه جیاواز له‌م رێگا ته‌قلیدییه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه پایه‌كانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ له‌ناوخۆی هه‌رێمدا به‌هێز بكه‌ین، ئه‌ویش به ئابووری و داراییه‌كی به‌هێز و به سوپایه‌كی چه‌كداری نیشتمانی كه وه‌لای بۆ نیشتمان هه‌بێت نه‌ك بۆ حزب، به داموده‌زگای به‌هێز وتۆكمه به جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌یه‌كتری، به هه‌بوونی نیزامی دیموكراسی.
ئه‌مانه هه‌مووی هه‌ڵوێسته و وتوشمانه ده‌سخۆشی له هه‌ركه‌سێك ده‌كه‌ین كه ریفراندۆم بكات، به‌ڵام نه‌ك بڵێت جارێ ته‌نها باسی ریفراندۆم ده‌كه‌ین، ئینجا ئه‌گه‌ر كردیشمان كه‌كه‌س نازانێت كه‌ی ده‌یكه‌ین، مه‌رج نییه یه‌كسه‌ر بۆ سه‌ربه‌خۆیی بێت.
ئێمه پێشتریش وتومانه، كه ده‌بێت كۆمسیۆنێكی تایبه‌ت دروست بكرێت بۆ پرسه نیشتمانییه‌كانی ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا، ده‌بێت به‌پێی یاسا په‌رله‌مان مهرجهعبێت بۆ گفتوگۆ، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له ئێمه‌یه، به‌ڵكوله‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاكه دامه‌زراوه‌ی هه‌ڵبژێردراوی راسته‌وخۆی خه‌ڵكه، دووه‌میش به‌پێی یاسا ئه‌مه یه‌كێكه له ئه‌ركه‌كانی په‌رله‌مان و ده‌بێت گفتوگۆی تێدا بكه‌ی، كۆبونه‌وه‌ی حزبێك و دوو حزب و مه‌زاجی شه‌خسێك و دوو شه‌خس ناكرێت بكرێت به پرۆسه و ئه‌جێندایه‌كی نیشتمانی، بڕۆ مێژووی هه‌موو ئه‌و گه‌لانه بخوێنه‌ره‌وه كه هه‌نگاویان بۆ سه‌ربه‌خۆیی ناوه شتی له‌م بابه‌ته‌ی تێدا نییه.
خه‌ڵك: له ئێستادا ئێمه په‌رله‌مانمان نییه، ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پاتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند "كه ئێمه له‌رێگه‌ی كۆمسیۆنه‌وه ریفراندۆم ئه‌نجام ده‌ده‌ین"، ئه‌گه‌ر بێ په‌رله‌مان ریفراندۆم ئه‌نجام بدرێت وڵاتانی نێوده‌وڵه‌تی دان به‌و ریفراندۆمه‌دا ده‌نێن؟
ئارام شێخ محه‌مه‌د: به‌بێ بوونی په‌رله‌مان موسته‌حیله ریفراندۆم بكرێت، كۆمسیۆن سه‌ر به په‌رله‌مانه و ده‌بێت به‌یاسا كار بكات، پارتی خۆی باش ده‌زانێت چ كێشه‌یه‌كی دروست كردووه كه په‌رله‌مانی داخستووه، ئه‌گه‌ر ئێسته خۆیان په‌رله‌مانیان له ژێر ده‌ستدا بوایه ده‌یانوت به‌بێ په‌رله‌مان ناكرێت.
هه‌ر لێدوانێكی كاك مه‌سعود هه‌یه ده‌ڵێت"بیستومانه ههندێككهس هه‌یه ده‌یه‌وێت په‌رله‌مانی عیراق دابخات، ئه‌وه كوده‌تایه به‌سه‌ر شه‌رعییه‌تدا" خۆی له كوردستان ئه‌م كاره ده‌كات.
ده‌بێت ده‌زگایه‌ك هه‌ستێت به ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و بچێته ژێر باری شهرعیهتهكهیهوه، به‌رزترین دامه‌زراوه‌ش كه ئیلهامی لێوه وه‌ربگرێت ده‌زگای هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵكه كه ئه‌ویش په‌رله‌مانه، ئالیه‌ته‌كانی ده‌ستی ئه‌ویش كۆمسیۆنه، جگه له‌وه له‌رووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ئه‌و ریفراندۆمانهی حساب له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی ده‌كرێت وه‌ك ئه‌نجامێكی باوه‌ڕپێكراو هه‌یه، بۆنمونه له كۆسۆڤۆ یوئێن چاودێری كردووه.
تا ئێستاش ده‌وڵه‌تان له‌سه‌ر بابه‌تی ریفراندۆم بۆچونیان دیاره توركیا و ئیران دژین، عیراق دژی نییه به راسته‌وخۆ، به‌ڵام عه‌بادی ده‌ڵێت خۆتان زیان ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر شتێكی له‌و شێوه‌یه بكه‌ن، واته به‌زمانی دژه ریفراندۆم قسه‌ی نه‌كردووه، لایه‌نه عیراقییه‌كانیش كه‌م تازۆر نه‌هاتوونه‌ته سه‌ر خه‌ت، چونكه له عیراقیشدا هاوپه‌یمانێتی شیعه له‌ناو خۆیاندا له‌سه‌ر هه‌موو پرسه‌كان كۆك نین خیلافاتی ناوخۆی زۆر به‌هێزیان هه‌یه.
خه‌ڵك: ئه‌گه‌ر له ئێستادا ریفراندۆم ئه‌نجام بدرێت له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستاندایه؟
ئارام شێخ محه‌مه‌د: هه‌موو هه‌نگاوێك ئه‌گه‌ر كۆده‌نگی نیشتمانی له‌سه‌ر بكرێت و بكرێته به‌رنامه‌ی هه‌موو حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان و رای گشتی بۆ دروست بكرێت، به به‌رژه‌وه‌ندی كورد ده‌شكێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یاریكردن و مه‌زاجی كه‌سێك یان دوو كه‌س بێت به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت و له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورد نابێت.
خه‌ڵك: له ئێستادا زۆر باسی كشانه‌وه‌ی كورد ده‌كرێت له به‌غدا، كشانه‌وه‌ی كورد له به‌غدا له سودی هه‌رێمی كوردستانه؟
ئارام شێخ محه‌مه‌د: ئه‌گه‌ر بكشێته‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێم نییه و ئه‌گه‌ر بشمێنێته‌وه هه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی نییه، چونكه ئه‌گه‌ر كورد له به‌غدا كشایه‌وه ده‌بێت شتێكی دیكه بكات، ئه‌گه‌ر كشانه‌وه‌كه بنه‌ڕه‌تی بێت مانای وایه تۆ ده‌ته‌وێت هه‌نگاو بنێیت بۆ سه‌ربه‌خۆیی، ئه‌گه‌ر كشانه‌وه‌كه‌ش تاكتیكی بێت مانای ئه‌وه‌یه ئه‌وه بۆ فشاركردنهو ده‌ته‌وێت چاكسازی بكه‌ی له پێگه‌ی كورد له به‌غدا، كه ئه‌م دوانه هیچیان نه‌بێت كورد له ئێستادا له ده‌ستوردا پێگه‌ی هه‌یه له ده‌سه‌ڵاتدا به شه‌ریك حساب ده‌كرێت و پشكی هه‌یه له پۆسته باڵاكانی به‌غدا جگه له‌وه‌ش له‌رووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه عیعتباراتی جیاوازی هه‌یه، بێته سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان وه‌ك پێناسی نیشتمانی و پاسپۆرت، تۆ ئه‌گه‌ر بته‌وێت وازی لێبێنیت ده‌بێت به‌دیلێكی بۆ بدۆزیته‌وه، خۆ پێنج ملیۆن هاوڵاتی به ئاسمانه‌وه هه‌ڵناواسرێت، نه ناسنامه و نه پاسپۆرتی نه‌بێت و نه‌سه‌ر بهدهوڵهتێ بێت نه خۆی ده‌وڵه‌ت بێت تۆ چیلێدهكهی، خۆ هه‌موو هاوڵاتییه‌ك سیاسه‌ت ناكات، خۆ هه‌موویان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و وه‌زیر و په‌رله‌مانتار نین، هاوڵاتی هه‌یه بازرگانی ده‌كات ده‌چێته وڵاتانی دیكه هاوڵاتی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ده‌چێته وڵاتان خه‌ڵكانی دیكه دینه وڵاته‌كه‌ت.
له ناوه‌ڕاستی چوار ده‌وڵه‌تدا كه بریتییه له عیراق و سوریا‌و ئێران و توركیا كه ههریهكهیهك له‌م وڵاتانه كوردی تێدایه و دژی ده‌وڵه‌تی كوردین، تۆ له به‌غدا دێته ده‌ره‌وه چیده‌كه‌ی؟
خه‌ڵك: پێتوانییه بێهێزی نوێنه‌رانی كورد زیاتر هه‌رێمی كوردستانیشی له به‌غدا بێهێز كردووه؟
ئارام شێخ محه‌مه‌د: وه‌ك وتم به‌شێكی سه‌ره‌كی كێشه‌كان په‌یوه‌ندی به موماره‌سه‌كردنی فرۆشتنی نه‌وته له لایه‌ن هه‌رێمه‌وه، پارتی زۆر بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه هه‌نگاو ده‌نێت بۆ ئابووری سه‌ربه‌خۆ، به‌شێكی دیكه‌شی بۆ ئه‌و مۆدێله ده‌گه‌ڕێته‌وه كه خه‌ریكه ده‌چه‌سپێت، ئه‌و مۆدێله‌ش له‌رووی ده‌ره و ئهتهكێتهوه ده‌وڵه‌ته، به‌ڵام له‌رووی ناوه‌ڕۆكه‌وه ده‌وڵه‌ت نییه، نمونه‌ش زۆره وه‌ك سوریا له رووی ده‌ره‌وه ده‌وڵه‌ته، به‌ڵام له ناوخۆدا شه‌ڕ هه‌یه‌و به‌شێكی زۆری خاكه‌كه‌ی له‌ژێر ده‌ستی خۆیدا نییه.
قسه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه له ناوخۆی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا حزبه سیاسیه‌كان ده‌سه‌ڵاتدارن ئه‌وان چی له به‌رچه‌وه‌ندی خۆیان بێت بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ن، له عیراقدا كورد ده‌بێت بزانێت چیده‌كات، گفتوگۆیه‌ك نییه به مانا نیشتمانییه‌كه‌ی كه پێگه‌ی ئێمه یه‌كلایی بكاته‌وه، ئێستا هاوپه‌یمانی نیشتمانی كار بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه پێكهێنانی حكومه‌تی فراوان شكستی هێناوه و ده‌بێت هه‌نگاو بنێن به‌ره‌و حكومه‌تی زۆرینه، واته له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا ئه‌گه‌ر شیعه بیه‌وێت حكومه‌تی زۆرینه پێكبهێنێت، كه كوتله‌ی زۆرینه‌ن له په‌رله‌مانه‌وه كه‌سێكیان لێرادهسپێردرێت بۆ ته‌شكیلكردنی حكومه‌ت له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا، ئه‌گه‌ر ئه‌م كه‌سه له‌م ماوه‌یه‌ی كه بۆی دیاری كراوه هاته لای كورد و له‌گه‌ڵی نه‌گه‌یشته ئه‌نجام، ره‌نگه له‌دوای ئه‌وه له‌سه‌ر ئه‌ساسی نه‌ته‌وه رێككه‌وتن نه‌مێنێت و له‌سه‌ر ئه‌ساسی حزبی سیاسی رێككه‌وتن بكرێت و بوترێت چه‌ند حزبێك حكومه‌تیان پێكهێناوه، ئێستا شیعه ئه‌م بیركردنه‌وه‌ی زۆر لا تۆخ بۆته‌وه و بڕوای زۆری پێی هه‌یه ده‌یه‌وێت له ئایندا ئه‌نجامی بدات، ئه‌و ئایندهیهش نزیكه و كه‌متر له ساڵێكی ماوه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه جێبه‌جێكرا كورد چیده‌كات، سیناریۆی به‌دیلی چییه، تا ئێستا سیانریۆی به‌دیل وجودی نییه، ره‌نگه من بۆچونی خۆمم هه‌بێت، به‌ڵام جارێ قسه‌ی له‌سه‌ر ناكه‌م.
خه‌ڵك: چه‌ند پۆستێك هه‌ن له به‌غدا بۆ نمونه سوپاسالاری عیراق و وه‌زیری دارایی و ژماره‌یه‌ك پۆستی زۆر هه‌یه له وه‌زاره‌تی ناوخۆ پشكی كوردن و تا ئێستا شوێنه‌كانیان پڕنه‌كراوه‌ته‌وه، هۆكاره‌كه‌ی بۆ چی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
ئارام شێخ محه‌مه‌د: په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه هه‌رێمی كوردستان روانینێكی دیاری نیشتمانی نییه نازانێت چیده‌كات، بۆچوونی شه‌خسی و حزبی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مانه تا ئێستا دانه‌نیشتوون بۆ ئه‌وه‌ی پلان و به‌رنامه‌یه‌ك دانین بۆ ئایندهی هه‌رێم.
خه‌ڵك: دوای شه‌ڕی داعش به گشتی گۆڕانكاری به‌سه‌ر خۆرهه‌ڵاتی ناوهڕهستادا دێت، كورد له‌كوێی ئه‌م گۆڕانكاریانهدایه؟
ئارام شێخ محه‌مه‌د: ئه‌م ناوچه‌یه به به‌رده‌وامی گۆڕانكای تێیدا روویداوه، به‌ڵام ئێمه وه‌ك كورد، چونكه ده‌وڵه‌تی عیراقی له ئه‌نجامی گه‌شه‌یه‌كی مێژووی خۆ به‌خۆ نه‌بووه به ده‌وڵه‌ت و دروستكراوه، به به‌رده‌وامی نیزامی حوكم ئینقلابات بووه و به هێزی ده‌ره‌كی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه، نیزامی حوكی وڵاتانی ده‌وروبه‌ریشمان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه، نیزامی حكوم له‌م ناوچه‌یا به‌م شێوه‌یه‌بووه بۆیه گۆڕانكاری به‌و شێوه‌یه نییه.
ئه‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر ئه‌و قسه‌یه كه كاك نه‌وشیروان زۆر به‌قوڵی باسی ده‌وڵه‌ت كردووه و باسی له‌وه كردووه كه هێزی ده‌وڵه‌ت له‌ناو خۆدایه و نه‌ك چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بیت گۆڕانكارییه‌كانی ده‌ره‌وه چیت بۆده‌كه‌ن، بۆیه كاك نه‌وشیروان به‌هیچ شێوه‌یك بڕوای به‌وه نه‌بووه كه وڵاتان ده‌وڵه‌تمان بۆ دروست بكه‌ن،
له‌ناو كوردستاندا پایه‌كانی دروستبوونی ده‌وڵه‌ت هه‌یه، به‌ڵام سودی لێوه‌رنه‌گیراوه، هه‌رێم یه‌ك نه‌ته‌وه‌ی تێدایه یه‌ك زمانی هه‌یه و ململانێی نه‌ته‌وه‌ی تێدا نییه، ململانێی مه‌زهه‌بیشی تێدانییه، ململانیه حزبییهكهش ده‌توانرێت خێر بێت و ده‌شتوانرێت شه‌ڕ بێت، ئه‌م ناوچه‌یه‌ی ئێمه‌ش به ئه‌مری واقیع ئامنتره، ئه‌مانه ده‌توانرێت بكرێته هۆكارێك بۆ دروستبوونی ده‌وڵه‌ت و بتكاته ناوچه‌یه‌كی ئارام و خه‌ڵكی دیكه خۆی بێت بۆلات
بۆ نمونه ئێمه زۆرمان هاواركرد كه ئه‌م سیستمه داراییه خراپه و به‌غدا مووچه‌ی ئێمه ببڕێت توشی ئه‌زمه‌ی گه‌وره ده‌بین، قسه‌كه‌ی ئێمه هاته‌دی كه به‌غدا مووچه‌ی لێگرتینهوه توشی ئه‌زمه بووین.
لینکی چاوپێکەوتنەکە لە سایتى (خەڵک)