چاوپێکەوتنی لەگەڵ سایتی دواڕۆژ
8/29/2017
لە چاوپێكەوتنێكی سایتی دواڕۆژدا، ئارام شێخ محەمەد, جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق وەڵامی چەند پرسێكی تایبەت بە چوونی وەفدی كوردی بۆ بەغدا و ئەنجامدانی ریفراندۆم و چارەسەر و رێككەوتن لەسەر پرسە سیاسی و داراییەكان، هاوكات كردنەوەی نوری مالیكی بە سەرۆك وەزیرانی عێراق دەداتەوە، لەهەمانكاتدا باس لە كارتەكانی فشار دەكات كە بەغدا دەتوانێت بەرامبەر هەرێم بەكاری بهێنێت ئەگەر جیاببێتەوە.
دواڕۆژ: سه‌ردانی وه‌فدی كوردی له‌سه‌ر پرسی ریفراندۆم بۆ به‌غدا چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟ پێتوایه كورد به‌ده‌ستكه‌وت یان به‌ده‌ستی به‌تاڵ كامیان گەڕاوەتەوە؟ ئایا وه‌كو نوێنه‌رانی كورد تاچه‌ند پرس و ڕاوێژتان پێكرا؟
ئارام شێخ محەمەد: گرنگه په‌نجه بخه‌ینه سه‌ر ماهیه‌تی وه‌فده‌كه و مه‌تبه‌خی پێكهێنان وشێوازی پێكهاته‌كه‌ی ئه‌مه به‌خالێكی جه‌هه‌ری ده‌زانم، مه‌سه‌له‌ی ڕیفراندۆم یه‌كێكه له‌و پرسه گرنگانه‌ی كه ڕه‌هه‌ندێكی نیشتمانی قوڵی هه‌یه و ده‌سته‌به‌ركردنی كۆده‌نگی نیشتمانی نه‌ك هه‌ر پێویسته، به‌ڵكو مه‌رجێكی سه‌ره‌كی سه‌رپێخستن و به‌خشینی سه‌نگ و قورساییه به‌م پڕۆسه‌یه، ئێمه ئه‌مه‌مان نییه و دامه‌زراوه‌ی سه‌ره‌كی نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵك كه په‌رله‌مانه بێده‌نگكراوه كه ده‌بوو ئه‌وكاره‌ی ئه‌نجامبدایه.
ده‌بێت باسی شێوازی پێكهێنان و پێكهاته‌ی ئه‌م وه‌فده و لیژنه‌ی باڵای ریفراندۆم بكه‌ین، به‌دڵنیایی كه ئه‌م دوو مه‌رجه‌ی سه‌ره‌وه فه‌راهه‌م نه‌كرا، ده‌بێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بین مه‌كته‌بی سیاسی حزب بچێته جێی دامه‌زراوه‌ی یاسادانان ونوێنه‌ری كارتۆنی به‌ناوی پێكهاته و كه‌مایه‌تییه‌كانی تره‌وه جێبكه‌نه‌وه و سه‌رپۆشی شه‌رعیه‌تی بكه‌نه‌سه‌ر، ئه‌م ڕێكارانه نه‌ك هه‌رنه‌چووه خزمه‌تی ریفراندۆم، به‌ڵكو به‌زه‌قی دیوه لاوازه‌كه‌ی پیشاندا و به‌هایه‌كی ئه‌وتۆی بۆ ئه‌گه‌ری سه‌رپێخستنی پڕۆسه‌كه نه‌هێشته‌وه، هاوكات قسه‌كردن له‌سه‌رده‌ستبه‌تاڵی و ده‌ستپڕی وه‌فده‌كه خاڵێك نییه له‌سه‌ری ڕابوه‌ستین، چونكه له ئه‌ساسدا تیمێكی به‌هێز و ڕه‌نگاو ڕه‌نگت نییه ته‌عبیر له مۆزایكی بۆچون وپێكهاته جیاوازه‌كان بكه‌ن، نا‌توانیت به‌چه‌كی شه‌رعیه‌ته‌وه ڕووبه‌ڕووی به‌رامبه‌ر ببیته‌وه، بۆیه وای نابینم قسه‌كردن له‌سه‌رئه‌نجام و لێكه‌وته‌كان دروست و له‌جێی خۆیدابن، ڕونتر بڵێم ئه‌وه‌ی ئێمه به‌رگوێمان ده‌كه‌وێت گومانی گه‌وره‌ی له‌سه‌رئامانجی هاتنی وه‌فده‌كه بۆ به‌غدا دروستكردوه، له‌كوردستان به‌خه‌ڵكیان وتووه گفتوگۆی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و جیابوونه‌وه له‌گه‌ڵ عێراق ده‌كه‌ن، به‌ڵام كاتێك له‌كۆبوونه‌وه‌كان دێنه ده‌ره‌وه به‌رپرسانی به‌غدا به‌به‌رچاوی خۆیانه‌وه ده‌ڵێن ته‌ئكید له‌یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق وچاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كراوه‌ته‌وه، ئه‌مەش دوو ئامانجی زۆر جیاوازه.
وه‌كو نوێنه‌رانی كورد نه‌ك هه‌ر له‌م پرسه‌دا به‌ڵكو له‌زۆرپرسی تریشدا ئاگادارنین، تا بۆشیان كرابێت ئه‌نجامی گفتوگۆ و دانوستانه‌كانیان لێشاردوینه‌ته‌وه، كاره‌ساته‌كه له‌وه‌دایه ئێستا به‌ناوی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه قسه‌ده‌كەن، ئێمه‌ش نوێنه‌ری شه‌رعی وهه‌ڵبژێردراوی ئه‌و خه‌ڵكه‌ین، به‌ڵام له‌ده‌ستی دووه‌مه‌وه له په‌رله‌مانتارانی لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كان ومیدیاكانه‌وه هه‌واڵی كۆبونه‌وه و دانوستانه‌كانیان ده‌بیستین، ئه‌مه‌ش مه‌وقیفی كوردی ته‌واو لاواز كردووه و زیاتر مه‌سه‌له‌كه حزبیانه دێته‌به‌رچاو وه‌ك له‌وه‌ی خه‌مێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی بێت.
دواڕۆژ: ئایا به‌غدا پرسی ریفراندۆمی به‌جدی وه‌رگرتووه؟ له ئه‌گه‌ری دواخستنی ریفراندۆم ئایا به‌غدا ئاماده‌یه كێشه داراییه‌كانی هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكات؟ مه‌به‌ستم ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر نه‌وت و ناردنی بوودجه بۆهه‌رێم؟ ئایا حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق ده‌توانن دڵنیایی بده‌نه خه‌ڵكی كوردستان له‌سه‌رناردنی بودجه و موچه؟
ئارام شێخ محەمەد: ئه‌وه‌ی له‌كۆبوونه‌وه‌كاندا گوێم له هه‌ندێ به‌رپرسی باڵا بووه، ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه، كێشه‌ی موچه و بودجه‌ی هه‌رێم دوو سه‌ره‌یه، به‌شێكی په‌یوه‌سته به به‌غدا وبه‌شه‌كه‌ی تریشی په‌یوه‌سته به‌هه‌رێم، ئه‌گه‌ر ئیراده‌یه‌كی جدی هه‌بێت ئه‌و كێشه‌یه و ته‌نانه‌ت ئیستیحقاقی پێشمه‌رگه‌ش هێنده‌ی ماده‌ی 140 و كێشه‌ی خاك مه‌سه‌له‌یه‌كی ئاڵۆز و ڕه‌هه‌ندی جیاوازی نییه، واته ده‌كرێت به‌خێرایی چاره‌سه‌ربكرێن، له‌ماوه‌ی دووساڵی ڕابردوودا ڕووبه‌ڕوو دوو كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم كرد و ڕاشكاوانه پێمانوتن به‌غدا ئاماده نییه له نه‌وتی به‌سره بودجه و موچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بدا و ئێوه‌ش نه‌وتی كوردستان بفرۆشن و كه‌سیش نه‌زانێت داهاته‌كه‌ی ده‌چێته گیرفانی كێوه، پێمانوتن له‌یاسای بودجه‌ی دا له‌سه‌دا حه‌ڤده‌كه‌مان به‌شه‌ڕی ده‌سته و یه‌خه چه‌سپاندوە و ئیستیحاقی پێشمه‌رگه‌مان به‌ڕوونی جێكردۆته‌وه، وه‌رنه پێشه‌وه با كێشه‌ی موچه و بودجه‌ی خه‌ڵكی چاره‌سه‌ربكه‌ین، كێشه‌ی به‌ڵینده‌ران و بازاڕ و بانكه‌كان كۆتای پێبهێنین، ئێوه به‌قسه‌ی خۆتان ڕۆژانه نزیكه‌ی هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌كه‌ن له‌ڕێی بۆرییه‌وه جگه له تانكه‌ر كه نزیك ده‌بێته‌وه له ملیۆنێك به‌رمیلی ڕۆژانه، هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی بده‌ن به به‌غدا له‌به‌ر خه‌ڵك و چاره‌سه‌ركردنی ژیان و گوزه‌رانی موچەخۆران، جوابه‌كه‌یان ئه‌وه‌بوو ئه‌گه‌ر به‌غدا دینارێك زیاتریان بداتێ نه‌وته‌كەی ڕاده‌ست ده‌كه‌ن، به‌ڵام نه ئه‌وه‌یان كرد و نه‌توانیشیان ڕوبعه موچه‌كه‌ش له‌كات و ساتی خۆیدا بده‌ن به مووچه‌خۆران، كێشه‌ی سه‌ره‌كی نوێنه‌رانی كورد له‌به‌غدا ئه‌وه‌یه به‌رپرسانی هه‌رێم ئه‌وه‌نده ناشه‌فافن ده‌رفه‌تێكیان بۆ نه‌هێشتوینه‌ته‌وه به‌رگرییان لێ بكرێت، چونكه نه‌وت ده‌فرۆشن، هه‌ركاتێك داوای موچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین پێمانده‌ڵێن نه‌وته‌كه‌ی خۆتان چی لێده‌كه‌ن، هه‌رێمی كوردستان له 20%ی نه‌وتی عێراق ده‌فرۆشێت بۆچی ناتوانێت موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی سێ پارێزگا دابین بكات، به‌ڵام به‌غدا به له‌سه‌دا هه‌شتا موچه‌ی 15 پارێزگا دابین ده‌كات و ڕۆژێكیش دواناكه‌وێت.
دواڕۆژ: تاچه‌ند وای ده‌بینن ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی نییه، به‌ڵكو وه‌ك كارتێكی فشار به‌رامبه‌ر به‌غدا به‌كارده‌هێنرێت بۆ وه‌رگرتنی پۆست؟
ئارام شێخ محەمەد: ئه‌وقسانه‌ی له‌كوردستان ده‌كرێن و ئه‌وقسانه‌شی به‌رپرسانی وه‌فده‌كه له‌به‌غدا ده‌یكه‌ن جیاوازییه‌كی گه‌ورەیان هه‌یه به‌تایبه‌ت كاتێك له‌ته‌نیشت به‌رپرسه عێراقییه‌كانه‌وه ده‌وه‌ستن، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌م به‌رێزانه كه له‌كۆبونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا دێنه‌ده‌ره‌وه، به‌رپرسه عێراقییه‌كان به‌ده‌نگێكی به‌رز و ڕاشكاو قسه له‌سه‌ریه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌م به‌رێزانه نابینین به‌رگری له‌بۆچوونی خۆیان بكه‌ن، پێمان خۆشه ئه‌گه‌ر به‌جدی بۆئه‌وه هاتبن هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا بده‌ن له‌پێش هه‌موشیانه‌وه مه‌سه‌له‌ی بودجه و موچه، به‌ڵام ناهه‌قییه‌كی گه‌وره و چه‌واشه‌كارییه‌كی بێله‌زه‌ته به‌خه‌ڵكی كوردستان بڵێیت گفتوگۆی دروستكردنی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌م و لێره‌ش ئامانجه‌كه به‌ئاقارێكی تردا به‌ریت و توانای كه‌مترین به‌رگریت نه‌بێت له دید و تێڕاوانینی خۆت، به‌كارهێنانی هه‌ست و سۆزی نه‌ته‌وه‌یی وكێشه‌ی میلـله‌تێك بۆده‌ستكه‌وتی حزبی كارێكی ناڕه‌وایه، ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یبینین پارتی له‌م ماوه‌یەی ڕابردودا كۆمه‌ڵێك پۆستی وه‌رگرتۆته‌وه له‌به‌غدا و بێ‌وچان هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی پۆستی زیاتریش ده‌دات، بۆیه;ئه‌م دوو ڕێكاره خاڵی كۆكه‌ره‌وه‌یان نییه، ئه‌گه‌ر به‌نیازی دروستكردنی ده‌وڵه‌ت و جیاوبوونه‌وه‌ن پۆستی به‌غداتان بۆچییه.
دواڕۆژ: دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆم هه‌ڵوێستی په‌رله‌مانی عێراق چی ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م پرسه؟ ئایا كۆبوونه‌وه‌ی له‌سه‌رده‌كرێت؟ ئه‌گه‌ربكرێت پێتوایه پرسه‌كه به‌كوێ ده‌گات؟
ئارام شێخ محەمەد: تائێستا ڕون نییه ڕیفراندۆم ده‌كرێت یان نا، ناتوانم هیچ شتێك له‌سه‌رئه‌گه‌ر بنیات بنێم، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕوونه عێراق خاوه‌نی په‌رله‌مانێكی چالاك و كاریگه‌ره و سیستمی سیاسییش په‌رله‌مانییه، به‌دڵنیاییه‌وه له‌هه‌موو پرسێكی گرنگدا په‌رله‌مان ڕۆڵ و قسه‌ی دیاری ده‌بێت، له‌هه‌مانكاتدا ئه‌وه‌ش به‌زه‌رور ده‌زانم ;په‌رله‌مان به‌دیاریكراوی له‌سه‌ر ئه‌وپرسانه‌ی مامه‌ڵه ده‌كات كه له چوارچێوه‌ی یاسادان یان چوارچێوه‌یه‌كی یاساییان بۆ داده‌رێژرێت له‌لایه‌ن لیژنه پسپۆڕه‌كانه‌وه نه‌ك دانوستانی حزبی.
دواڕۆژ: له‌نێوان ئه‌نجامنه‌دانی ریفراندۆم و هاوكات رێكنه‌كه‌وتنی به‌غدا له‌سه‌رپرسه سیاسی و داراییه‌كان، پێتوایه بژارده‌ی سێیه‌م بۆ چاره‌سه‌ر چی ده‌بێت؟
ئارام شێخ محەمەد: ڕوئیا و بژارده‌ی ئێمه ڕوونه، ده‌مه‌وێت ڕاشكاوانه ڕای خۆمت پێ بڵێم، وه‌ك كوردێك به‌مافی خۆمی ده‌زانم له‌ژێر ئاڵای وڵاتی خۆمدا بژیم، نیشتمانێكمان هه‌بێت یاسا تیایدا سه‌روه‌ر بێت و دامه‌زراوه حوكم بكات، ڕێزی جیاوازییه‌كان بگرێت، مافی مرۆڤ و كه‌رامه‌تی ئینسانی تیادا پارێزراو بێت و سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه دابه‌شبكرێت، به‌ڵام له‌م واقیعه‌ی ئێستادا نه‌ك هه‌ر ئه‌مه به‌دیناكه‌ین، به‌ڵكو كار بۆبچوكترین پایه‌كانی دروستكردنیشی نه‌كراوه.
له‌م قۆناغه‌دا ده‌بێت ئه‌وله‌ویه‌ت بدرێت به‌چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كانی خه‌ڵك به‌تایبه‌ت مه‌سه‌له‌ی موچه، ده‌رفه‌تێكی زۆرماندا به به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم تا به‌ڵێنه‌كانیان له‌كاتی پڕوپاگه‌نده‌ی سه‌ربه‌خۆكردنی ئابوری و كۆتاییهێنان به‌چاوه‌ڕێكردنی به‌غدا به‌رنه‌سه‌ر، به‌ڵام ئه‌وه ئه‌نجامه‌كه‌یه كه ده‌یبینن وشكستیان هێنا، بۆیه جارێكی تر ئاماده‌نین بڕوا به هیچ گره‌و و به‌ڵێنێك بكه‌ین كه له‌سه‌ر چارەنوس وگیرفان و قوتی خه‌ڵك بكرێت، ئێستا به‌كاتێكی گونجاو نازانین بۆئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم، هه‌مان بۆچونی ڕه‌وانشاد كاك نه‌وشیروانمان هه‌یه كه ده‌ڵێت، ده‌وڵه‌ت به پڕوپاگه‌نده دروستناكرێت، ته‌لارێكه ده‌بێت پایه‌كانی له‌سه‌ر زه‌مینی واقیع بچه‌سپێنرێت، له‌م ڕوانگه‌یه‌وه به‌گرنگی ده‌زانین له‌م قۆناغه‌دا له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێككه‌وتنێكی نوێ بكه‌ین ئه‌گه‌ر زانیمان به‌رپرسانی هه‌رێم ئیراده‌ی ئه‌وه‌یان تیادایه و پابه‌ند ده‌بن به به‌ڵێنه‌كانیان، ئه‌وه به‌دڵنیایی وه‌ك نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌به‌غدا پڕۆژه‌ی تێر و ته‌سه‌لمان ده‌بێت بۆ چۆنیه‌تی زامنكردنی مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان.
دواڕۆژ: باس له‌هێنانه‌وه‌ی نوری مالیكی ده‌كرێت بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، ئه‌م هه‌وڵه به‌كوێ گه‌یشت؟ ئه‌گه‌ر مالیكی ببێته‌وه به‌سه‌رۆك وه‌زیران عێراق به‌كوێ ده‌گه‌یه‌نێت؟
ئارام شێخ محەمەد: هه‌مووی ده‌نگۆیه، زۆرجار ئه‌م پڕوپاگه‌ندانه بۆ ترساندنی شه‌قام و دژایه‌تیكردنی یه‌كتر به‌كارده‌هێنرێت، له‌وڵاتێكدا ده‌ژین سندوقه‌كانی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگ و ئیراده‌ی خه‌ڵكی كردۆته پێوه‌ر و ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی حوكمی ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده پرۆسه‌كه تێبینی زۆری له‌سه‌ره، به‌ڵام مادا‌م قه‌ناعه‌تمان به‌وه‌یه سندوقه‌كانی ده‌نگدان قسه‌ی یه‌كلاییكه‌ره‌وه بكات ده‌بێت ڕێزله‌ئه‌نجامه‌كانیش بگرین، جا له‌به‌رژوه‌ندی نوری مالیكی یان هه‌ركه‌سێكی تر بێت، ئه‌م یه‌كتر به‌شه‌یتانكردنه بازاڕی هه‌ندێك هێزی سیاسی گه‌رمكردووه و هه‌ست و سۆزی نه‌ته‌وه‌یی و حزبی و شه‌قامی پێده‌جوڵێنن، ئه‌م قسه‌یه بۆ به‌غدا و كوردستانیش ڕاسته، ده‌بێت بزانین كه په‌رله‌مانی عێراق دامه‌زراوه‌یه‌كی یاسادانان و چاودێری به‌هێزه و ئه‌ویش له‌زۆر ڕووه‌وه ده‌توانێت بڕیاری گه‌وره و گرنگ یه‌كلا بكاته‌وه.
دواڕۆژ: ئه‌گه‌ر ریفراندۆم ئه‌نجامبدرێت ئایا به‌غدا كارته‌كانی فشار به‌رامبه‌رهه‌رێم به‌كارده‌هێنێت، مه‌به‌ستم له‌ڕووی سیاسی و ئابورییه‌وه‌یه؟
ئارام شێخ محەمەد: گرنگه ئه‌وه ڕوون بێت له‌و پرسانه‌ی به‌پێی ده‌ستوری عێراق ده‌چنه خانه‌ی سه‌روه‌ری وڵاته‌وه، له‌نموونه‌ی جوڵه‌ی ئاسمانی و فرۆكه‌وانی، پاسپۆرت و خاڵه سنورییه‌كان ودراو و كۆمه‌ڵێك پرسی تر، تا ئه‌م ساته هه‌زاران فه‌رمانبه‌ر له كوردستان له‌چوارچێوه‌ی فه‌رمانگه و دامه‌زراوه‌ی ئیتحادیدا موچه له‌به‌غدا وه‌رده‌گرن، له نموونه‌ی فه‌رمانگه‌كانی پاسپۆرت و نشینگه و ڕه‌گه‌زنامه و گومرگ و پاسه‌وانی سنور و كۆمه‌ڵێك دامه‌زراوه‌ی تر، بێگومان جگه له پارێزگای كه‌ركوك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، تائێستا ده‌رمان و خۆراك ئه‌گه‌ر بڕه‌كه‌شی كه‌م بێت له‌به‌غداوه ڕه‌وانه‌ی كوردستان ده‌كرێت، هه‌موو ئه‌مانه به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان بارگرانی سه‌رشانی كۆمه‌ڵێك چین و توێژی سوكتركردووه، ئه‌گه‌ری زۆره له‌كاتی قوڵبوونه‌وه‌ی كێشه‌كاندا هه‌ریه‌كێك له‌مانه ببنه فشاری جددی له‌سه‌رهه‌رێمی كوردستان ودۆخه‌كه‌مان هێنده‌ی تر ئاڵۆزبكات.
سەرچاوە: دواڕۆژ