جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌ردانی وه‌زاره‌تی به‌رگری كرد
3/4/2018
ئارام شێخ محه‌مه‌د ستایشی هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ده‌كات له‌پاراستنی ئاسایشی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ده‌ستی تیرۆر پاككراونه‌ته‌وه، داواشده‌كات ته‌واوی تواناكانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ به‌رده‌وامی به‌رقه‌راركردنی سه‌قامیگری تیایاندا.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئارام شێخ محه‌مه‌د جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌شاری به‌غداد سه‌ردانی عیرفان حه‌یالی وه‌زیری به‌رگری عێراقی كرد.
له‌ده‌ستپێكی دیداره‌كه‌دا وه‌زیری به‌رگری عێراق رایگه‌یاند: سه‌ردانه‌كه‌تان پشتیوانیه‌كی گه‌وره‌ی دامه‌زراوه‌ی یاسادانانه بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری و هانده‌رێكیشه بۆ ئه‌وان به‌گوڕوتینێكی زیاتره‌وه ئه‌ركه‌كانیان ڕاپه‌ڕێنین.
وتیشی: له‌ڕابردودا به یه‌كگرتوی و هاوسه‌نگه‌ریمان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌مان به‌سه‌ر تیرۆردا به‌ده‌ستهێنا و بۆ ئاینده‌ش به‌رده‌وامی پێكه‌وه‌ییمان زامنی درێژه‌كێشانی سه‌ركه‌وتنه‌كانمان ده‌كات.
له‌به‌رامبه‌ردا ئارام شێخ محه‌مه‌د وێڕایی دوپاتكردنه‌وه‌ی پشتیوانیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری وه‌ك یه‌كێك له‌وه‌زاره‌ته سیادی و گرنگه‌كان كه ئه‌ركی سه‌ره‌كی پاراستنی ولاَت و ئاسایشی هاونیشتمانیانه، ڕایگه‌یاند: ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی به‌ده‌ستهاتون قوربانیه‌كی زۆر بۆ دراوه و ده‌ستگرتن به‌و سه‌ركه‌وتنانه ده‌بێت له پێشینه‌ی هه‌وڵ و ته‌قه‌لاكانمان بێت.
له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا ئارام شێخ محه‌مه‌د باسی دۆخی ئه‌منی قه‌زای دوزخورماتو كرد و وتی: مایه‌ی خۆشحاڵیه سه‌قامگیری بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌و ژیان تیایدا ئاسایی بۆته‌وه، سوپاسی وه‌زیری بهگریشی كرد كه ڕۆڵی به‌رچاوی هه‌بوه تیایدا و هاوكارێكی به‌رده‌وامیان بوه له‌وبواره‌دا.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕاشیگه‌یاند: ئازادكردن و پاراستنی ئاسایش له‌و ناوچانه‌ی له‌ده‌ستی تیرۆر پاككراونه‌ته‌وه جێگه‌ی ستایشه، گرتنه‌به‌ری هه‌مو ڕێوشوێنێكیشی بۆ به‌رده‌وامیدان به ئه‌من و ئاسایش تیایاندا به ئه‌ولیه‌ت زانی و داوای لێ‌كردن له‌و ڕوه‌وه ته‌واوی هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ.
نوسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
4-3-2018