سەرەتا
ئەمڕۆ فۆرمی نوێی خۆراک دەگاتەوە شارى سلێمانی

3/4/2018

ئارام شێخ محه‌مه‌د ده‌ستخۆشی‌ له‌ وه‌زاره‌تی‌ بارزگانی‌ عێراق ده‌كات بۆ ته‌واوكردنی‌ پسوڵه‌ی‌ خۆراكی‌ پارێزگاكانی‌ سلێمانی‌ و دهۆك و زیادكردنی‌ زمانی‌ كوردی‌، داواشیان لێده‌كات په‌له‌به‌كه‌ن له‌ته‌واوكردنی‌ پسوڵه‌ی‌ خۆراكی‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر.
ئه‌مڕۆ ئارام شێخ محه‌مه‌د جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق پێشوازیكرد له‌ ئیبتهال هاشم به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ پلاندانان و به‌دواداچون له‌وه‌زاره‌تی‌ بارزگانی‌ عێراق كه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ رونكردنه‌وه‌ی‌ كاره‌كانیان له‌باره‌ی‌ پسوڵه‌ی‌ خۆراكی‌ هاوڵاتیانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان سه‌ردانی‌ كردبو.
له‌دیدارەكه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پلاندانان و به‌دواداچون ئاشكرایكرد: پسوڵه‌ی‌ خۆراكی‌ هاوڵاتیانی‌ شاره‌كانی‌ سلێمانی‌ و دهۆك ته‌واوبوه‌ و هه‌ر ئه‌مڕۆ پسوڵه‌كانی‌ سلێمانی‌ ڕه‌وانه‌ ده‌كه‌ن، پسوڵه‌ی‌ خۆراكی‌ پارێزگای‌ هه‌ولێریش به‌هۆی‌ نه‌ناردنی زانییارییه‌كان و ته‌واونه‌بونی وردبینییه‌كان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پسوله‌ی‌ شاره‌كه‌وه‌ دواكه‌توه‌و هه‌ركات زانیارییه‌كانیان به‌ده‌ستگه‌یشت، به‌ زوترین كات ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ چاپكردنی پسوله‌ی‌ ئه‌و پارێزگایه‌ش.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ بازگانی‌ ئه‌وه‌شی‌ ئاشكراكرد له‌ پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ناوه‌ندێكی پسوله‌ی‌ خۆراك ده‌كه‌نه‌وه‌، به‌ مه‌به‌ستی ئاسانكاری‌ بۆ راپه‌ڕاندنی كاروباری‌ هاوڵاتیان، هاوكات پێزانینی خۆشی‌ ده‌ربڕی بۆ ئه‌و ئاسانكارییانه‌ی‌ له‌لایه‌ن جێگری‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌ بۆیان كراوه‌ له‌ته‌واوكردنی ئیشوكاره‌كانی پسوله‌ی‌ نوێی خۆراكی پارێزگاكانی‌ هه‌رێم.

نوسینگه‌ی‌ ڕۆژنامه‌وانی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق
1/3/2018



بەیاننامە و لێدوان

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure