سەرەتا
ئارام شێخ محه‌مه‌د، به‌ڵگه‌نامه‌ی‌ ره‌سمییه‌كانی دادگاییكردنی‌ تاوانبار عه‌لی‌ حه‌سه‌ن مه‌جید-ی‌ وه‌رگرته‌وه‌

4/17/2018

به‌ مه‌به‌ستی‌ دادگاییكردنی ئه‌و كۆمپانیا بیانیانه‌ی‌ مامه‌ڵه‌ی‌ ماده‌ی‌ كیمیاویان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌عس كردوه‌، جێگری سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ نوسراوێكدا بۆ دادگای‌ باڵای‌ تاوانه‌كانی عێراق، سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامه‌ی‌ ره‌سمییه‌كانی دادگاییكردن و حوكمدانی‌ تاوانبار عه‌لی‌ حه‌سه‌ن مه‌جید-ی‌ وه‌رگرته‌وه‌.
بڕیاره‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ دادگاكانی ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات پشتبه‌ست به‌و به‌ڵگه‌نامه‌، سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیانه‌ تۆماربكه‌ن كه‌ مامه‌ڵه‌ی‌ ماده‌ی‌ كیمیاویان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌عس كردوه‌.
جگه‌ له‌ راده‌ستكردنی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌، ئارام شێخ محه‌مه‌د، جێگری‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ 29 تابلۆی‌ چاپكراو، سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌ی‌ پێشكه‌ش به‌ به‌شی دۆكیۆمێنته‌كانی مۆنۆمێنتی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ كرد.



بەیاننامە و لێدوان

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure