به هه‌وڵی جیگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، مه‌رزی پشته سه‌رله‌نوێ كرایه‌وه
5/29/2018
ئارام شێخ محه‌مه‌د ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بڕیاری كردنه‌وه‌ی مه‌رزی سه‌رته‌كی به‌مۆ ناسراو به‌مه‌رزی (پشته) ده‌ركرا.
نوسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای ده‌كات، له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی ئارام شێخ محه‌مه‌د بۆ كردنه‌وه‌ی مه‌رزی سه‌رته‌كی به‌مۆ ناسراو به‌مه‌رزی (پشته)، كه له‌دوای ڕوداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه حكومه‌تی عێراق دایخستبو، به‌وهۆیه‌شه‌وه خه‌ڵكێكی زۆری قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان و ئه‌و سنوره بێكار ببون و دوچاری زیانی مادی هاتبون، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ و دوای ته‌واوبونی سه‌رجه‌م ڕێكاره یاساییه‌كان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاری سه‌رله‌نوێ كردنه‌وه‌ی مه‌رزه‌كه‌ی ده‌كرد.
نوسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
8-5-2018