سەرەتا
په‌یامی ماته‌مینی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ كۆچی دوایی کاک (عادل موراد)

5/29/2018

بەداخ و کەسەرێکی گەورەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرینی گەلەکەمان کاک (عادل موراد)مان، پێگەیشت.
کاک عادل نمونەی ئینسانی خەباتگێڕو سەر ڕاست و خۆنەویست بو لەگەڵ بیرو باوەڕو ئەو ئامانجانەی بۆی تێدەکۆشا، پیاوێک بو بەشی هەرە زۆری تەمەنی لەپێناو میللەتەکەیدا بەسەربرد بێئەوەی بۆ لەحزەیەک ماندوێتی بنوێنێ، منەتەکاریەک بکات.
خوالێخۆشبو یەکێک بو لەو سیاسیە دەگمەنانەی کە بەسادەیی و ڕاستگۆییەکەی جێگەی خۆی لەدڵی هەموماندا کردبۆوەو بۆ ئەبەد لەلاپەڕە پرشنگدارەکانی مێژوی گەلەکەماندا شوێنی دیاری ئەبێت و بەزیندوی و گەورەیی لەناخ و ویژدانماندا ئەمێنێتەوە.
لەدەستدانی کاک عادل موراد خەسارەتێکی گەورە بو بەتایبەت لەم قۆناغە هەستیارەی گەلەکەمانی پیادا تێپەڕدەپەڕێت و، کەلێن و بۆشاییەکی دیار بەجێدەهێڵێت کەقەرەبوکردنەوەی کارێکی ئاسان نابێت.
هەر لەم بۆنە خەمناکەدا پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی خانەوادەو کەسوکارو هاوڕێ و هاوسەنگەرانی خوالێخۆشبو دەکەم، لەخوا داواکارم سەبوری هەمو لایەک بدات و دواکۆست و ناخۆشیان بێت.

براتان
ئارام شێخ محەمەد
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
۱۸/٥/۲٠۱۸



بەیاننامە و لێدوان

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure