سەرەتا
نەتەوە یەکگرتوەکان سوپاسی ئارام شێخ محەمەد دەکات

12/11/2018

له‌ پای ھاوکاری و پشتیوانی ھەوڵەکانی بۆ ھێنانەئارای سەقامگیری سیاسی و ئەمنی لە عێراق، نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان بەڕەسمی سوپاسی ئارام شێخ محەمەد دەکات.

لە پەیوەندییەکی تەلەفونیشدا لەگەڵ یان کۆبیچ، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان؛ بە ھەمان شێوە ئارام شێخ محەمەد سوپاسی ھەوڵەکانی نێردەی یەکگرتوەکانی کرد کە خەمخۆرانە ھەوڵەکانی خستەگەڕ لە پێناو سەقامگیری سیاسی و ئەمنی لە عێراق و ھیوای خواست لە قۆناغی ئایندە بە دڵسۆزی ھەمولایەک خواست و چاوەڕوانی ھاوڵاتیان بەدیبێت.

لەلایەن خۆیەوە یان کۆبیچ پێزانینی خۆی دوبارەكردەوه بۆ ئارام شێخ محەمەد، کە لە ماوەی چوارساڵی رابوردو نوسینگەکەی دەرگای کراوە بوە بۆ نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان و دەستکراوە بون لە ھاوکاریکردنیان.

تەئکیدیشی کردەوە كه لە نزیکەوە بەردەوام ده‌بن بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ ئارام شێخ محەمەد بە مەبەستی وەرگرتنی راوێژ و دۆزینەوەی رێگەچارەی پێویست بۆ چارەسەری کێشەو قەیرانەکان.

 

#دەقی_سوپاسنامەکە

 

پایەبەرز بەڕێز ئارام شێخ محەمەد

بەغداد، عێراق

سڵاوێکی گەرم،

پێمخۆشە لە پای‌ پشتیوانی و هاوکاری و پێدانی پرس و راوێژ بە نێردەی‌ نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کۆمەکی عێراق و خێزانی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق و خودی‌ خۆم وەک نوێنەری‌ تایبەتی سکرتێری نەتەوە یەکگرتوەکان ئەوکاتەی‌ لە پۆستی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق-دا بوی سوپاست بکەم.

جێی شانازی بو بۆمن لەو قۆناغە مێژوییەی‌ عێراقدا کارم لەگەڵدا کردن و هیوای‌ سەرکەوتنم هەیە لەکارو هەوڵەکانی ئایندەت.

داوا لە پایەبەرزیتان دەکەم پێزانین و رێزم قبوڵ بفەرمون.

 

دڵسۆزتان

یان کۆبیچ



بەیاننامە و لێدوان

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure