پرسەو سەرەخۆشی ئارام شێخ محەمەد بۆ کۆچی دوایی پرۆفیسۆر جەمال نەبەز
12/11/2018
بە داخێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی نوسەرو بیرمەندی دیاری کورد مامۆستا (جەمال نەبەز)مان پێگەیشت.
لە دەستدانی پرۆفیسۆر (جەمال نەبەز) بە زیانێکی نیشتمانی گەورەو، دروستبونی دەلاقەیەکی تر دەزانین لە بوارە جیاوازەکانی زانست و مێژوو و زۆرێکی تر لە کایەکانی زانین و ڕۆشنبیری، کە مامۆستا دەستێکی باڵای هەبووە تیانداو، بەشێکی زۆری تەمەنی پێبەخشیون.
لەم بۆنەیەدا پرسەو، هاوخەمی خۆم بە تەواوی خەڵکی کوردستان و کەسوکارو هاوڕێ و دۆستانی مامۆستا جەمال دەگەیەنم و، لەخوای گەورە داواکارم دوا کۆست و ناخۆشییان بێت و ڕۆحی مامۆستاش شادو ئاسودە بێت.
براتان
ئارام شێخ محەمەد
۸/۱۲/۲٠۱۸