ئارام شێخ محه‌مه‌د، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و هه‌ردو جێگره‌كه‌ی كۆبوه‌وه
12/11/2018
به مه‌به‌ستی پیرۆزبایی و تاوتوێكردنی كاره‌كانی خولی چواره‌م، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له سێ دیداری جیاوازدا ئارام شێخ محه‌مه‌د، جێگری پێشوی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و هه‌ردو جێگره‌كه‌ی كۆبوه‌وه.
له دیداری یه‌كه‌م كه له‌گه‌ڵ محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران؛ رۆڵی یاسادانان و چاودێری ئەنجومەنی نوێنەران خرایەڕو لەگەڵ رێگە و میكانیزمی تێپەڕاندنی بەربەستەكانی بەردەم كاری پەرلەمانی و لیژنەكان، تاوتوێی ئەو یاسایانەش كرا كە پێویست دەكات لەم قۆناغەدا دەربكرێن.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران تەئكیدی كردەوە لە گرنگی سوودوەرگرتن لە شارەزایی سیاسی و ئیدامەدانی كاری پەرلەمانی و پتەوكردنی هاریكاری لەگەڵ دەسەڵاتی جێبەجێكردندا بەو جۆرەی خزمەت بە خواستەكانی گەلی عێراق دەكات.
دواتر ئارام شێخ محه‌مه‌د، له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن كۆبوه‌وه‌و وێڕای پیرۆزبایی له ده‌ستبه‌كاربونی له‌و پۆسته‌دا، هیوای خواست ئه‌م خوله‌ی ئه‌نجومه‌ن بتوانێت كاره ته‌واو نه‌كراوه‌كان له بواری یاسادانان و چاودێری په‌ره پێبدات.
له‌لایه‌كی تره‌وه جێگری پێشوی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن، له‌گه‌ڵ د.به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن كۆبوه‌وه‌و پیرۆزبایی وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌ی لێكرد‌و هیوای خواست سه‌ركه‌وتوبێت.