ئارام شێخ محهمهد: چاوەڕوانی بڕیاری سەركردایەتی كوردین بۆ جێهێشتنی بەغدا
نوسینگهی رۆژنامهوانی
جێگری سەرۆكی ئهنجومهنی نوێنهران رایدەگەیەنێت چاوەڕوانی گەڕانەوەی وەفدی هەرێمین و بڕیاڕی مانەوە و جێهێشتنی بەغدا لە دەست سەركردایەتی كوردایە.
له بهیاننامهیهكی رۆژنامهوانیدا ئارام شێخ محمەد، جێگری سەرۆكی ئهنجومهنی نوێنهران راگەیاند "لەگەڵ گەڕانەوەی وەفدی حكومەتی هەرێم وەك نوێنەرانی كورد لەگەڵیان كۆدەبینەوە و بزانین هەنگاوەكان بە كوێی گەیشتون".
جێگری سەرۆكی پە رلەمان هەڵویستی خۆیان وەك نوێنەرانی كورد لە بەغدا پابەندی بڕیاری سەركردایەتی سیاسی كورد دەكات "هەڵوێستی ئێمە پەیوەندی بە بڕیاری سەركردایەتی كوردەوە هەیە بۆ مانەوە یان جێهێشتنی بەغدا".
بڕیارە دوای گەڕانەوەی وەفدی حكومەتی هەرێم لە توركیا رۆژی یەكشەممە دەربارەی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و سەردانی ئەو وەفدە بۆ توركیا و هەنگاوەكانی حكومەتی هەرێم لەگەڵ نوێنەرانی كورد لە بەغدا كۆببنەوە.