رونكردنه‌وه‌ی عه‌بادی له‌باره‌ی بودجه‌ی هه‌رێم بۆ جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاشكرایده‌كات، حه‌یده‌ر عه‌بادی هۆكاری نه‌ناردنی پشكی هه‌رێم له‌بودجه‌ی عێراق بۆ ئه‌وه ده‌گێرێته‌وه كه‌هه‌رێم پابه‌ند نه‌بوه به‌و بڕه نه‌وته‌ی كه بڕیاربوه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی بكات.
ئارام شێخ محه‌مه‌د، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: له‌كۆبونه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی عێراقدا داوای رونكردنه‌وه‌یان له‌حه‌یده‌ر عه‌بادی كردوه له‌باره‌ی گفتوگۆكانی حكومه‌تی ناوه‌ند له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم له‌باره‌ی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوانیان و هۆكاری نه‌ناردنی پشكی هه‌رێم له‌بودجه‌ی عێراق. له‌وه‌ڵامدا عه‌بادی رایگه‌یاندوه، وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێم داوای پشكی له‌سه‌دا حهڤدهكهیان كردوه له‌بودجه‌ی عێراق.
وتیشی: سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پاساوی ئه‌وه‌ی هێناوه‌ته‌وه كه‌له‌ئێستادا به‌غدا ناتوانێت ئه‌و بڕه پاره‌یه ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم بكات، ئه‌وه‌شی به‌ستۆته‌وه به‌رێژه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌هه‌رێم كوردستان و راشیگه‌یاندوه، ئه‌گه‌ر هه‌رێم نه‌توانێت ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی له‌سه‌ری رێكه‌وتون هه‌نارده بكات به‌غداش ناتوانێت بڕی له‌سه‌دا حه‌ڤده‌ی بودجه‌ی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی مانگانه ره‌وانه بكات.
ئارام شێخ محه‌مه‌د وتیشی: داوایان له‌عه‌بادی كردوه به‌پێی ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی له‌ئێستادا هه‌رێم له‌ڕێی سۆمۆوه ره‌وانه‌ی ده‌كات، پاره ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكات، له‌به‌رامبه‌ردا عه‌بادی رایگهیاندروه، هه‌ركاتێك بڕی هه‌نارده‌كراو گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی له‌سه‌ری رێكه‌وتون ئاماده‌ن پشكی هه‌رێم له‌بودجه‌ی عێراق ره‌وانه بكه‌ن.