په‌یامی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌بۆنه‌ی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی عێراقه‌وه
نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی
به‌بۆنه‌ی په‌سه‌ند كردنی پرۆژه بودجه‌ی عێراق پیرۆزبای خۆم ئاراسته‌ی گه‌لی كوردستان و گه‌لی عێراق ده‌كه‌م
په‌سه‌ند كردنی پرۆژه بودجه‌ی عێراق بۆدۆخی ئێستا عێراق و كوردستان زۆر گرنگه و جێكردنه‌وه‌ی ماده‌كانی تایبه‌ت به سودی هه‌رێمی كوردستان له‌وه گرنگتره كه دوای پێداگری زۆرمان وه‌ك نوێنه‌رانی كورد له به‌غداد توانیمان له‌پرۆژه بودجه‌ی عێراق جێیان بكه‌ینه‌وه‌و په‌سه‌ندی بكه‌ین له‌وانه
17% و پشكی پێشمه‌رگه و جێكردنه‌وه‌ی ماده‌یه‌ك تایبه‌ت به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و ته‌رخانكردنی بودجه‌ی تایبه‌ت بۆی له پشكی هه‌رێمی كوردستان و به‌ده‌ستهێنانی چه‌ند ده‌ستكه‌وتێكی دیكه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ، له 2003 وه ئه‌مه یه‌كه‌مجار له‌ماوه‌ی مانگێكدا پرۆژه بودجه‌ی عێراق په‌سه‌ند ده‌كرێت هیوادارین په‌سه‌ند كردنی پرۆژه بودجه‌ی عێراق ببێته هۆكاری بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رته جیاوازه‌كانی عێراق و كوردستان و ده‌ربازبون له قه‌یرانی دارای.
ئارام شێخ محه‌مه‌د
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق