پیرۆزبایی ئارام شێخ محه‌مه‌د له كرێكاران
نوسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانیی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، كرێكاران توژێكی گرنگی كۆمه‌ڵگاكه‌مانن و له‌ڕێی داڕشتنی یاسایه‌كی دادپه‌روه‌ره‌وه، هه‌وڵی به‌دیهێنانی مافه‌كانیان ده‌ده‌ین.
نوسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانیی ئارام شێخ محه‌مه‌د له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه به‌بۆنه‌ی ڕۆژی یه‌كی ئایار جه‌ژنی جیهانی كرێكاران بلاَویكردۆتهوه، وێڕایی پیرۆزبایی گه‌رمی له‌سه‌رجه‌م كرێكارانی جیهان به‌گشتی و كرێكارانی عێراق و كوردستان به‌تایبه‌تی، ته‌ئكید ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی كرێكاران توێژێكی گرنگی كۆمه‌ڵگاكه‌مانن و ڕۆڵی گه‌وره ده‌گێڕن له بنیاتنانه‌وه‌ی ولاَت به‌هێز و بازوی خۆیان.
ده‌شڵێت، به‌داخه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دهسهلاَتداره یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق له‌ڕێی یاسایه‌كی دادپه‌روه‌ره‌وه ژیان و گوزه‌رانێكی شایسته‌و ژیانێكی پارێزراویان به‌تایبه‌ت له‌شوێن كار بۆ كرێكاران دهستهبهرنهكرد، دوای زیاتر له 10 ساڵ له پرۆسه‌ی ئازادی عێراقیش نه‌توانراوه ئاوڕێكی جدی له‌ژیانی كرێكاران بدرێته‌وه، به‌ڵكو به‌هۆی نه‌بونی مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی له شوێنی كار تادێت ئاماری گیانله‌ده‌ستدانی كرێكاران له‌هه‌ڵكشاندایه‌و هیچ یاسایه‌ك نیه، دوای مردنی كرێكار ژیانێكی شه‌رفمه‌ندانه بۆ كه‌سوكار و منداڵه‌كانیان فه‌راهه‌م بكات.
ئارام شێخ محه‌مه‌د ڕاشیدهگهیهنێت، ئه‌وه‌ی له‌ئه‌ستۆی ئه‌وانه، له‌داڕشتنی یاسایه‌كی دادپه‌روه‌رانه بۆ پاراستنی ژیان و گوزه‌رانی كرێكاران درێغی ناكه‌ن و هه‌وڵده‌ده‌ن یاسایه‌ك گهلاَڵه بكه‌ن كه بارته‌قای ڕه‌نج و ماندوبونی كرێكاران بێت.
نوسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانیی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
1/5/2015