ئارام شێخ محه‌مه‌د: داوامانكردوه هه‌ر كێشه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی به هه‌ولێر- به‌غداوه هه‌بێت، به ده‌نگی 10 ئه‌ندامی دادگای فیدراڵی یه‌كلابكرێته‌وه
تۆڕی میدیایی روداو
ئارام شێخ محه‌مه‌د، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێاق رایده‌گه‌یه‌نێت وه‌ك نوێنه‌رانی كورد داوایانكردوه ئه‌وه به‌سپێنرێت له پرۆژه یاسای (دادگای فیدراڵی)دا هه‌ر كێشه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی به هه‌رێمی كوردستان و به‌غداوه هه‌بێت، به ده‌نگی 10 ئه‌ندامی دادگاكه له كۆی 13 ئه‌ندام، یه‌كلابكرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرۆكی فراكسیۆن و چەند لیژنەیەكی پەیوەندیدار له ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له كۆبونه‌وه‌یاندا لەسەر چەند بڕگەیەكی پرۆژەیاسای (دادگای فیدراڵی) رێكکەوتن.
ئارام شێخ محەممەد، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە لێدوانێكدا بۆ (تۆڕی میدیایی روداو) سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته رایگەیاندوه، کە لە كۆبونەوەی ئەمڕۆ (سێشەممە 5ی ئایار)ی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆكی فراكسیۆنەکان لەگەڵ چەند لیژنەیەكی پەیوەندیدار، رێكەوتون كە ئەندامانی دادگای فیدراڵی لە 13 كەس پێكبێت‌و سەرۆكێك و دو جێگری هەبێت، لەگەڵ 4 دادوەر و 4 (فەقیهی شەریعە)و 2 شارەزای بواری یاسا.
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه، كه لەسەر ئەوەش رێكکەوتون هەمو ئەندامانی دادگاكە بۆیان هەبێت 6 ساڵ لە پۆستەكانیاندا بمێننەوەو بۆ یەك جاریش ماوەیان بۆ درێژبكرێتەوە.
جێگرەكەی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق باسی له‌وه‌كردوه، كه له كۆبونه‌وه‌كه‌دا وەك لایەنی كوردی داوای ئەوەیان كردوە، ئەو بڕیارانەی پەیوەندییان بە كێشەی هەولێر و بەغداوە هەیە، دەبێت بە دەنگی 10 لە ئەندامانی دادگاكە یەكلایی بكرێتەوە.
ئارام شێخ محەمەد له لێدوانه‌كه‌یدا رونیشیكردوه‌ته‌وه، هەر بڕگەیەكی ئەو یاسایە بۆ پەسەندكردن لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێویستی بە 219 دەنگی پەرلەمانتاران هەیە.