بروسكه‌ی پیرۆزبایی ئارام شێخ محه‌مه‌د به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتمانی
نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی
به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبونی 40 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، پیرۆزباییه‌كی گه‌رمتان ئاراسته ده‌كه‌ین و هیوادارین ئه‌م یاده بێته مایه‌ی زیاتر پته‌وكردنی یه‌كڕیزی ناوماڵی كورد و چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی دیموكراسی و به‌ره‌وپێشبردنی ژیانی حیزبایه‌تی له‌ناو كۆمه‌ڵگای كوردی‌و تێپه‌راندنی هه‌مو ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی ڕوبه‌ڕوی گه‌له‌كه‌مان بۆته‌وه.
جارێكی تر پیرۆرزبایی دامه‌زراندنی حیزبه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان لێده‌كه‌ین، هه‌ر له‌م یاده‌دا سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان داده‌نه‌وێنین و سڵاوی گه‌رم بۆ هه‌مو ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه ده‌نێرین، كه گیانی خۆیان كردۆته قه‌ڵغان بۆ پاراستنی نیشتمان.
ئارام شێخ محه‌مه‌د
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
30/ 5/ 2015