ئارام شێخ محه‌مه‌د ره‌خنه له عه‌بادی ده‌گرێت و داوای لێده‌كات ره‌چاوی هاوسه‌نگی بكات
نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی
به‌هۆی به‌رده‌وامبونی له‌سه‌ر دامه‌زراندنی به‌رپرسان به وه‌كاله‌ت، ئارام شێخ محه‌مه‌د ره‌خنه له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌گرێت و داوای لێده‌كات كۆتایی به‌و دۆسیه‌یه بهێنێت و پرۆسه‌ی هاوسه‌نگی له نێوان پێكهاته‌كاندا له‌به‌رچاوبگرێت.
ئارام شێخ محه‌مه‌د، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "ئێمه وه‌ك ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران-مان ئاگادار نه‌كردوه‌ته‌وه له به‌ڕێوه‌بردنی دامه‌زراوه‌كان به وه‌كاله‌ت، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی مه‌بده‌ئی هانی ئه‌وه ده‌ده‌ین پۆسته‌كان به ته‌واوه‌تی پڕبكرێنه‌وه".
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا، كاتێك كه په‌رله‌مان ده‌نگی به كاندیده‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ هه‌ردو پۆستی وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و به‌رگری نه‌دا، د. حه‌یده‌ر داوای مۆڵه‌تی كرد بۆئه‌وه‌ی رێكه‌وتنیان له‌سه‌ر بكرێت، هۆشداریشی دا له‌وه‌ی ئه‌و پۆستانه به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ببرێن و پێیوابو ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌و به‌رپرسیاریه‌تی دواكه‌وتنی ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و دو كاندیده‌ی خسته ئه‌ستۆی په‌رله‌مان، بۆیه ئێستا پێویسته خۆی ئه‌وه‌ی پێشتر وتویه‌تی جێبه‌جێ بكات به‌وپێیه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌و به‌رپرسه له پرۆسه‌ی هاوسه‌نگی.
له‌و لێدوانه رۆژنامه‌وانیه‌دا ئارام شێخ محه‌مه‌د داواشیكردوه "ئه‌و دۆسیانه به پێشكه‌شكردنی كاندیده‌كان بۆ پۆسته‌كان له‌لایه‌ن كوتله‌كانه‌وه كۆتایی پێبهێندرێت تا دواتر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بتوانێت به رۆڵی چاودێریكردنی ئه‌و ده‌زگاو ده‌سته سه‌ربه‌خۆیانه هه‌ستێت".
هاوكات ته‌ئكیدی له چه‌سپاندنی هاوسه‌نگی له نێوان پێكهاته‌كانی گه‌لی عێراق كردوه‌ته‌وه، كه یه‌كێكه له خاڵه‌كانی ناو رێكه‌وتنی كوتله سیاسیه‌كان و له‌و رێكه‌وتنه سیاسیه‌شدا جێی كراوه‌ته‌وه كه پێش پێكهێنانی حكومه‌ت مۆركراوه‌و پێویسته هه‌مولایه‌ك پێوه‌ی پابه‌ندبن.
له چه‌ند مانگی رابوردودا حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق چه‌ند فه‌رمانێكی دیوانی ده‌ركردوه بۆ دامه‌زراندن و گۆڕینی به‌رپرسه‌كان له پۆسته‌كانداو كۆتا فه‌رمانیشی رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابوردو ده‌ركرد بۆ حوسه‌ین سوڵتانی و رایسپاردوه به سه‌رۆكایه‌تیكردنی دامه‌زراوه‌ی زیندانیه سیاسییه‌كان به وه‌كاله‌ت دوای ئه‌وه‌ی كه كۆتایی به كاری محه‌مه‌د شیاع سودانی هێنا، كه ئه‌ویش به وه‌كاله‌ت پۆسته‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌برد.
له مانگی نیسانی رابوردوشدا نوسینگه‌ی عه‌بادی، خالید عه‌تیه‌ی راسپارد بۆ ئه‌وه‌ی به وه‌كاله‌ت سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی حه‌ج و عومره به‌ڕێوه‌ببات، له مانگی شوباتی رابوردوشدا عه‌لا عه‌بدولساحیب حوسه‌ین-ی راسپارد بۆ سه‌رۆكایه‌تیكردنی دیوانی وه‌قفی شیعه به وه‌كاله‌ت و پێش ئه‌ویش زیكرا عه‌لوش به وه‌كاله‌ت كرا به ئه‌مینداری شاری به‌غدا.
نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
5/6/2015