پیرۆزبایی ئارام شێخ محه‌مه‌د به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی (هه‌ده‌په) له هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا
نوسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌شداری گه‌وره‌ی كوردانی باكور له هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا، ئه‌و ڕاستییه‌ی دوپاتكرده‌وه، كه گه‌لی كورد ڕێگه‌چاره‌ی ئاشتی و دیموكراسی بۆ دۆزه‌كه‌ی هه‌ڵده‌بژێرێت.
ئارام شێخ محه‌مه‌د، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وێڕای پیرۆزبایی گه‌رمی له سه‌رجه‌م كوردستانیان به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) له هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا، رایده‌گه‌یه‌نێت "ڕێزگرتن له ئیراده‌ی خه‌ڵك كه خۆی له سندوقی ده‌نگدان ده‌بینێته‌وه، هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ سه‌قامگیری سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌خشكردنی ڕۆشنبیری یه‌كتر قبوڵكردن، كه به‌قازانجی هه‌موان ده‌شكێته‌وه‌و بۆ هه‌تا هه‌تایه كۆتایی به‌قۆناغێكی ڕه‌ش و تاریك دێنێت".
ته‌ئكیدیش ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی، ده‌وڵه‌تی توركیا به‌م هه‌نگاوه ده‌توانێت نمونه‌یه‌كی نوێ پێشكه‌ش به ناوچه‌كه بكات، كه ئومێدمان وایه شایه‌نی چاولێكه‌ری بێت.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، ئارام شێخ محه‌مه‌د ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، به‌شداری گه‌وره‌و به‌رفراوانی كوردانی باكور له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا جارێكی تر ئه‌و ڕاستیه‌ی به‌رجه‌سته كرده‌وه، كه گه‌لی كورد گه‌لێكی دیموكرات و ئاشتیخوازه‌و هه‌ڵبژاردن و دیموكراسی به‌ڕێگه‌چاره‌ی كێشه‌كانی ده‌زانێت.
نوسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
7\6\2015