پیرۆزبایی ئارام شێخ محه‌مه‌د به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه
نوسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی
به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م مسوڵمانانی كوردستان ده‌كه‌ین و له‌خوای گه‌وره داواكارین، ئه‌م مانگه پیرۆزه بێته مایه‌ی خێر‌و خۆشی بۆ هه‌مولایه‌ك و پته‌وكردنی ناوماڵی كورد و یه‌كێتی و یه‌كڕیزی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی به‌دوادا بێت.
ئومێده‌واریشین، كۆی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گرتوه، بڕه‌وێته‌وه‌و خۆشی و شادی رو له هاوڵاتیان بكات و سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاری پێشمه‌رگه به‌سه‌ر تیرۆریستانداو رزگاركردنی سه‌رجه‌م خاكی كوردستانی لێبكه‌وێته‌وه.
هه‌ر له‌م بۆنه پیرۆزه‌دا، جارێكی تر سه‌ری رێز و وه‌فا بۆ شه‌هیدانی به‌رگری له خاكی كوردستان داده‌نوێنین و هیوای زو چاكبونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین.
ئارام شێخ محه‌مه‌د
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
پێنجشه‌ممه 18/ 6/ 2015