پیرۆزبایی ئارام شێخ محه‌مه‌د به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه
نوسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، جه‌ژنی ره‌مه‌زان له كه‌سوكاری شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان له‌سه‌نگه‌ری به‌رگریی پیرۆز ده‌كات، داواش له حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێم كوردستان ده‌كات ئه‌م بۆنه‌یه بكه‌نه وێستگه‌یه‌ك بۆ كۆتاییهێنان به نه‌هامه‌تیه‌كانی خه‌ڵك.
نوسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانیی ئارام شێخ محمه‌د، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، كه جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی پیرۆزبایی له مسوڵمانانی عێراق و هه‌رێم كوردستان ده‌كات به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز، داواش له‌به‌رپرسانی حكومه‌تی فیدراڵی و هه‌رێم ده‌كات ئه‌م بۆنه‌یه بكه‌نه وێستگه‌یه‌ك بۆ كۆتاییهێنان به نه‌هامه‌تیه‌كانی خه‌ڵك و چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی نێوانیان كه هاوڵاتیانی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت بونه‌ته قوربانی و باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن.
له‌به‌شێكی تری به‌یاننامه‌كه‌دا، ئارام شێخ محمه‌د ده‌ڵێت، له‌م بۆنه‌یه‌دا سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیدانی ڕێگای ئازادی و به‌رگریكردن له‌خاكی كوردستان داده‌نوێنین و پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له‌خانه‌واده‌و كه‌سوكاری سهربهزییان ده‌كه‌ین، سڵاوی ڕێز و وه‌فاش بۆ ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه ده‌نێرین كه له‌سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری خاكی كوردستان ئێشك ده‌گرن بۆ پارێزگاریكردن له خاك و خه‌ڵكی كوردستان، ته‌ئكیدیش ده‌كات له‌وه‌ی كۆڵناده‌ن له هه‌وڵه‌كانیان له به‌غداد تا ده‌سته‌به‌ركردنی ته‌واوی مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان به گشتی و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان به‌تایبه‌تی.