سەرەتا
ئارام شێخ محه‌مه‌د: پشتیوانی‌ له‌ بڕیاری‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ده‌رماڵه‌ی‌ پله‌ تایبه‌ته‌كان ده‌كه‌ین

نوسینگه‌ی‌ ڕۆژنامه‌وانی

جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق، پشتیوانی‌ له‌ بڕیاری‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ موچه‌و ده‌رماڵه‌ی‌ سێ‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ ده‌كات بۆ نیوه‌ و داواش ده‌كات نه‌سرییه‌و ژماره‌ی‌ پاسه‌وانانیش كه‌مبكرێنه‌وه‌.

نوسینگه‌ی‌ ڕۆژنامه‌وانی‌ ئارام شێخ محه‌مه‌د، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران عێراق پشتیوانی‌ خۆی‌ بۆ بڕیاری‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ موچه‌و ده‌رماڵه‌ی‌ سێ‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی‌ عێراق ده‌رده‌بڕێت و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ ده‌ره‌نگ وه‌خته‌، به‌ڵام ئیجابیه‌و به‌هه‌نگاوێكی‌ دروستی‌ ده‌زانین بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ جیاوازیی له‌نێوان چینه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگاو فه‌راهه‌مكردنی‌ جۆرێك له‌داپه‌ره‌وه‌ری‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌.  

 ئارام شێخ محمه‌د ده‌شڵێت، له‌كۆبونه‌وه‌كانی‌ سێ‌ سه‌رۆكایه‌یته‌كه‌ی‌ عێراق به‌رده‌وام جه‌ختمان له‌سه‌ر پێویستی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ و نه‌سرییه‌ و پاسه‌وانی‌ سێ‌ سه‌رۆكایه‌یته‌كه‌ كردۆته‌وه‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تمان هانداوه‌ هه‌نگاوی ئازایانه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ بنێت، ته‌ئكیدیش ده‌كات ئه‌و هه‌نگاوه‌ به‌ته‌نها به‌س نیه‌و پێویسته‌ حكومه‌ت سنورێك بۆ هه‌ده‌ردانی‌ بودجه‌ دابنێت له‌ڕێگای‌ پلانێكی‌ تۆكمه‌وه‌، كه‌ ساڵانه‌ سه‌دان ملیۆن دۆلار له‌و ڕێیه‌وه‌ به‌فێڕۆ ده‌درێت.

 

نوسینگه‌ی‌ ڕۆژنامه‌وانیی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق

21/7/2015



بەیاننامە و لێدوان

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure