به‌یاننامه‌ی ئارام شێخ محه‌مه‌د له 32 هه‌مین ساڵیادی جینۆسایدی بارزانیه‌كان
نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی
له 32 هه‌مین ساڵیادی جینۆسایدكردنی بارزانییه‌كان له‌لایه‌ن رژێمی به‌عس و روخاندنی گونده‌كانی كوردستان و راگواستنی هه‌زاره‌ها خێزانی سڤیل، خه‌م و په‌ژاره‌ی خۆمان ئاراسته‌ی گه‌لی كورد ده‌كه‌ین و ئیدانه‌ی ئه‌و تاوانانه ده‌كه‌ین كه له خه‌بات بۆ ئازادی و دیموكراتی، ده‌رهه‌ق به گه‌لی كوردمان كراوه.
هه‌ر له‌م ساڵیاده‌دا، داوا له لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تیه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین وه‌ك تاوانی (جینۆساید) دان به‌و تاوانه‌و تاوانه‌كانی تردا بنرێت كه له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمی به‌عسی له‌ناوچو به‌رامبه‌ر به گه‌لی كورد كراوه له ناوچه‌كانی تری كوردستان له‌ژێر رۆشنایی بڕیاره‌كانی دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق كه ده‌رباره‌ی ئه‌و تاوانانه ده‌رچوێنراوه.
سه‌ربه‌رزی و نه‌مری بۆ شه‌هیدانی كوردستان
ئارام شێخ محه‌مه‌د، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
شه‌ممه 1/8/2015