په‌یامی ئارام شێخ محه‌مه‌د به‌بۆنه‌ی په‌سه‌ندكردنی یاسای كاری فیدراڵی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
نوسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانیی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق په‌سه‌ندكردنی پرۆژه یاسای كار به‌هه‌نگاوێكی گرنگ له‌قه‌ڵه‌مده‌دات و ده‌ڵێت، ئه‌و یاسایه یه‌كێكه له‌و یاسا زۆرباشانه‌ی به‌درێژایی خوله‌كانی په‌رله‌مان په‌سه‌ندكراوه، پیرۆزبایش له‌كارمه‌ندان و كرێكارانی كوردستان عێراق ده‌كات.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به په‌سه‌ندكردنی پرۆِژه یاسای كاری فیدراڵی خۆی به‌سه‌ربه‌ز ده‌زانێت كه هه‌نگاوێكی كرداری نا به‌ئاراسته‌ی دابینكردنی ماف و ئیمتیازاتی كرێكاران و كارمه‌ندان له‌كه‌رتی گشتی و تایبه‌تدا.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ته‌ئكیدیش ده‌كاته‌وه، كه یاسای كار یه‌كێكه له‌یاسا زۆر باشه‌كان، كه به‌درێژایی خوله‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق په‌سه‌ندكرابێت.
ئارام شێخ محه‌مه‌د ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، وێڕایی ئه‌وه‌ی یاساكه به‌شێوه‌یه‌ك داڕێژراوه مافه‌كانی كرێكاران و كارمه‌ندانی به‌پێی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌سته‌به‌ركردوه، بایه‌خێكی تایبه‌تیشی داوه به‌مافه‌كانی ژنان له‌شوێنی كاركردنیان، كه ئه‌وه زۆرتر خۆشحاڵی كردون.
له‌به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ڵێت، له‌م خوله‌دا هه‌مو تواناكانیان خستۆته‌گه‌ڕ بۆ په‌سه‌ندكردنی ته‌واوی ئه‌و یاسایانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌هاوڵاتیان و دابینكردنی مافی چین و توێژه جیاوازه‌كانه‌وه هه‌یه، گه‌شبینی خۆشی پیشانده‌دات به‌وه‌ی له‌دانیشتنی داهاتوی په‌رله‌ماندا بتوانن پرۆژه یاسای پارته سیاسیه‌كان و پاسپۆرت تێپه‌ڕێنن كه هه‌ریه‌كه‌و به‌پێی بایه‌خ و تایبه‌تمه‌ندی خۆی ده‌چێته خزمه‌تی به‌رژوه‌ندی گشتیه‌وه.
نوسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانیی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
17/8/2015