سەرەتا
چەند وەزیرێک بانگ دەکرێنە پەرلەمانى عێراق

دواڕۆژ

بڕیارە سبەینێ کۆبونەوەی‌ پەرلەمانی‌ عێراق تایبەت بە خویندنەوەی‌ دووەم بۆ پرۆژەیاسای‌ بودجەی‌ 2016 ئەنجامدبرێت.
 
ئارام شێخ محەمەد جێگری‌ سەرۆکی‌ پەرلەمانی‌ عێراق بۆ دوارۆژ وتی‌: بەیانی‌ دانیشتنەکانی‌ پەرلەمانی‌ عێراق لەسەر بودجەی‌ 2016 دەستپێدەکاتەوە و بڕیارە خوێندنەوەی‌ دووەم بۆ پرۆژەکە بکرێت".
 
بەوتەی‌ جێگری‌ سەرۆکی‌ پەرلەمانی‌ عێراق لە دانیشتنەکەی‌ سبەینێدا بڕیارە وەزیرانی‌|(دارایی‌، پلاندانان، نەوت) بەشداری‌ دانیشتنەکەی‌ پەرلەمان بکەن بۆ قسەکردن لەسەر بودجەی‌ 2016ی‌ عێراق .
 
دوابەدوای‌ ئەنجامدانی‌ خویندنەوەی‌ یەکەم بۆ پرۆژە یاسای‌ بودجە و رەوانەکردنی‌ پرۆژەکە بۆ لیژنەی‌ دارایی‌، لە ئیستادا لیژنەی‌ دارایی‌ ڕاپۆرتێکی‌ سەرەتایی‌ لەبارەی‌ پڕۆژەکەوە ئامادە کردوە و واشبڕیارە لە کۆبونەوەی‌ سبەینێدا خوێندنەوەی‌ دووەم بۆ پڕۆژەیاساکە بکرێت.



بەیاننامە و لێدوان

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure