سەرەتا
ئارام شێخ محەمەد: پێویستە نوێنەرایەتى کورد لە بەغدا لە ڕێگەى لایەنە سیاسیەکانەوە دیارى بکرێن

NRT

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، پێویستە نوێنەرانی کورد لە بەغدا لە ڕێگای لایەنە سیاسییەکانەوە دیاربکرێن، نەک کاندیدەکان لە دەرەوەی نوێنەرایەتی لایەنە سیاسییەکانەوە دەستنیشان بکرێن.

ئارام شێخ محەمەد بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند "فراکسیۆنە کوردییەکانی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ گۆڕانکایرییەکاندان، بەڵام قسە لەسەر ئەوەیە کە پێویستە دابەشکردنی پۆستەکان بە ڕێژەی لە سەدا ٢٠ بۆ کورد بێت".
ڕاشیگەیاند "تائێستا ئەو گۆڕانکارییانەی عەبادی باسیان دەکات هیچیان نەکراون و تەنها نوسرواێکی ناردووە بۆ فراکسیۆنەکان و داوایکردووە کاندیدیان هەبێت و هەروەها ئەو وەزارەتانەشی دیارنەکردووە کە دەیەوێت گۆڕانکارییان تێدا بکات".

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، هیچ لایەنێکی سیاسی نییە بڵێت دەخوازێت لە عێراق جیاببێتەوە، چونکە هەموو هێزە ناوچەییەکان و هێزە نێودەوڵەتییەکان جەخت لە یەکگرتوویی عێراق دەکەنەوە، تائێستاش لە هیچ هێزێکی سیاسی کوردی نەبیستووە بە فەرمی ڕایبگەیەنێت عێراق بنەمای دەوڵەت بوونی نەماوە و با کورد لە پرۆسەی سیاسی بێتە دەرەوە.

بەپێى زانیارییەکانى ئێن ئاڕ تى هەندێک لایەن و کەسایەتى هەرێم بەنهێنى لەگەڵ عەبادى کۆبونەوەتەوە و ناوى چەند کاندیدێکیان بۆ پۆستی وەزاری داوەتە عەبادی بۆ ئەو کابینە نوێیەی بڕیارە پێکیبهێن.

 

لینكی‌ هه‌واڵه‌كه‌ له‌ nr



بەیاننامە و لێدوان

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure