سەرەتا
ورده‌كاری‌ كابینه‌ نوێكه‌ی‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی، له‌ زاری‌ جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران-ه‌وه‌

xendan


ئارام شێخ محه‌مه‌د جێگری سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق وره‌ده‌كاریی كابینه‌ نوێیه‌كه‌ی‌ حكومه‌تی‌ نوێی عەبادی بۆ خه‌ندان ئاشكراده‌كات كه‌ ژماره‌یان 16 وه‌زاره‌ته‌وه‌ دوو كاندیدی كوردیان تێدایه‌.

ئارام شێخ محه‌مه‌د به‌ خه‌ندانی‌ راگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه‌)، حه‌یده‌ر عه‌بادی ناوی‌ وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ نوێیه‌كه‌ی‌ راده‌ستی‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق كردوه‌.

جێگری سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد كه‌ ئێواره‌ی سبه‌ینێ‌ (هه‌ینی‌) ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیران له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ كۆده‌بێته‌وه‌.

رونیشیكرده‌وه‌ كه‌ عه‌بادی ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ تیكه‌ڵ كردوه‌و سه‌رجه‌میان 16 وه‌زاره‌تن‌و كاندیدی نوێیشی بۆ دیاریكردون، به‌ڵام ده‌ستكاری هه‌ردو وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌و ناوخۆی‌ نه‌كردوه‌، به‌و پێیه‌ی‌ عیراق له‌شه‌ڕدایه‌ له‌ دژی‌ داعش.

ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی‌ تێكه‌ڵكراون بریتین له‌:

وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی‌ كۆچ‌و كۆچبه‌ران.

وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی‌ گه‌یاندن.

پیشه‌سازی و بازرگانی‌ تێكه‌ڵكراون، به‌ڵام كاندیدیان بۆ دانه‌نراوه‌.


به‌پێی زانیاریه‌كانی‌ خه‌ندان، كاندیدی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی‌ نه‌وت‌و وه‌زاره‌تی‌ شارەوانی‌و ئاوەدانكردنەوە كوردن.

ناوی‌ كاندیده‌ كورده‌كان:

نزار سەلیم - وەزیری نەوت

هۆشیار ئەمین- وەزیری ئاوەدانكردنەوە و شارەوانی



بەیاننامە و لێدوان

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure