كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنه كوردیه‌كان له‌گه‌ڵ ئارام شێخ محه‌مه‌د كۆتاییهات
snurmedia
كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنه كوردیه‌كان له به‌غدا كۆتایی هاتوو، و یه‌كگرتوو و پارتی ڕایده‌گه‌یه‌نێت ده‌نگ به‌و دووكاندیده ناده‌ن.
نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق ( ئارام شێخ محه‌مه‌د ) به سنور میدیایی ڕاگه‌یاند : كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنه كوردیه‌كان له‌گه‌ڵ ( ئارام شێخ محه‌مه‌د ) جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆتایی هات .
وتیشی : له كۆبوونه‌وه‌كه پارتی و یه‌كگرتوو ره‌تیان كرده‌وه ئه‌و دوو كاندیده‌ی كه كورده و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران پێشنیازی كردون هیچ ره‌بتێكی به ئه‌وانه‌وه هه‌بێت ، و ده‌نگیشی پێ ناده‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد : كاتژمێر ٨ ی ئه‌مشه‌و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی كۆده‌بنه‌وه.