مه‌يسون ده‌مه‌لوجى: ئارام شێخ محه‌مه‌د پاڵه‌وانى ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مانه
snumedia
هه‌رچه‌ند له‌كاتى ئاشكرا كردنى تێوه‌گلانى ژماره‌يه‌ك په‌رله‌مانتار له‌گه‌نده‌ڵى لهدانشتنى دوێنێ په‌رله‌مانى عيراق , هه‌واڵ درا دانشتنه‌كه دوابخرێت , به‌ڵام جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عيراق ڕێگر بوو له دواخستن , بۆيه له ئێستا هه‌واڵێك له ئارادايه له‌لايه‌ن په‌رله‌مانتاران و كوتله جياوازهكان دانشتنهكانى تايبه‌ت به لێپێچنه‌وه له‌به‌رپرسانى باڵاى عيراق به‌ڕێوه ببات.
دوێنێ دووشه‌ممه پاش بانگێش كردنى وه‌زيرى به‌رگرى عيراق " خالد عوبێدى" بۆ په‌رله‌مانى عيراق بۆلێپێچنهوه له‌و تۆمه‌تانه‌ى كه له‌لايه‌ن په‌رله‌مانتارى عاليه نسيفهوه رووبه‌رووى كرابووه له‌كاتى پرۆسه‌ى لێپێچينهوهكهدا "عوبێدى " هه‌ريه‌ك له سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عيراق و ژماره‌يه‌ك په‌رله‌مانتار و بازرگانى نزيك له‌وانى تۆمه‌تبار كرد له تێوه‌گڵان له گه‌نده‌ڵى .
سه‌رچاوه‌يه‌ك له په‌رله‌مانى عيراق به سنور ميديايى راگه‌ياند "هه‌واڵێكى زۆر درا له‌لايه‌ن ژماره‌ك كوتله‌ى به‌هێزى ناو په‌رله‌مان شكست بهدانشتنهكه بينێت , به‌ڵام جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عيراق مسوربوو له‌سه‌ر به‌رده‌وامى پرۆسه‌ى لێپێچينه و گه‌ياندنى ئه‌نجامه‌كان بۆ ڕايى گشتتى ".
باسى له‌وه‌ش كرد , به‌هۆى ئه‌و مهوقيفهى ئارامى شێخ محه‌مه‌د له ئێستا شه‌قامى عيراق به‌گشتى و زۆرێك له كوتله سياسيهكانهوه به‌رز نرخێراوه , و هه‌وڵێك له ئارادايه له‌لايه‌ن په‌رله‌مانتاران و كوتله جياوازهكان دانشتنهكانى تايبه‌ت به لێپێچنه‌وه له‌به‌رپرسانى باڵاى عيراق به‌ڕێوه ببات.
به‌پێى زانياريه‌كانى سنور ميديا له نوێنه‌رانى كورد جگه له ئارامى شێخ محه‌مه‌د, ته‌نها ئاڵا تاڵه‌بانى و كاوه محه‌مه‌د تا كۆتايى دانشتنه‌كه ماونه‌ته‌وه .
مه‌يسون ده‌مه‌لوجى سه‌رۆكى ليژنه‌ى ڕۆشنبيرى و ڕاگه‌ياندن له‌په‌رله‌مانى عيراق تايبه‌ت به سنور ميديايى ڕاگه‌ياند " به‌ڵێ ئارامى شێخ محه‌مه‌د پاڵه‌وانى دانشتنهكهى دوێنێ په‌رله‌مان و ئه‌م خوله‌ى په‌رمان بووه, چونكه زۆرێك له لايه‌نه‌كان هه‌واڵيان دا دانشتنهكهى په‌رله‌مان دوابخه‌ن به‌ڵام ئارام شێخ محه‌مه‌د ئه‌ركه نيشتمانيهكهى له‌به‌رچاو گرت و گوێى به‌قسه‌ى په‌رله‌مانتاران نه‌دا و توانى تا دره‌نگانێكى شه‌و دانشتنى په‌رله‌مان درێژه پێ بدات.
ئاشكراشى كرد " له‌ئێستا هه‌وڵێكى باش هه‌يه به‌وه‌ى دانشتنهكانى تايبه‌ت به لێپێچينه‌وه ئارام شێخ محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌ببات ,ده‌مه‌لۆجى وتيشى "من خۆم به‌هه‌ر دهپهنجهكهم ئاماده‌م وژاوو بكه‌م ئارام داتشتنهكان به‌ڕێوه ببيات , چونكه بێ لايه‌نى خۆى سه‌لماند.
snumedia