دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان دەكرێتەوە
تۆڕى میدیاى گۆڕان
لە هەفتەی داهاتوەوە كردنەوەی دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێرراق رادەگەیەنرێت.
لە لێدوانێكدا بۆ (تۆڕی میدیای گۆڕان)، ئارام شێخ محەمەد جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایكرد" لە هەفتەی داهاتوەوە دەست دەكەن بە پرۆسەی راگەیاندنی كردنەوەی دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ ئەو كەسانەی خوازیارن ببنە ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان".
وتی: دوای راگەیاندنی دەستپێكردنی پرۆسەكە، ناوەكان كۆدەكرێنەوەو پاشان ئەو كەسانەی مەرجەكانیان تێدایە دەكرێنە لیستێكو رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێن بۆ دەنگدان لەسەریان.
سەبارەت بە كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستانو بەغدا، ئارام شێخ محەمەد ئاماژەی بەوەكرد، ئەگەرچی عەمار حەكیم پێشنیاری كرد هەرێمی كوردستان دو وەفد بۆ دانوستان رەوانەی بەغدا بكات، بەڵام بەهۆی كێشەكانی ناوخۆی هەرێمو پەكخستنی پەرلەمانەوە ئەو كارە نەكرا.
لینکی هەواڵ