سەرەتا
وتاری‌ ئارام شێخ محه‌مه‌د له‌ مه‌راسیمی ده‌نگدانی په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌سه‌ر ئیداره‌ی‌ هه‌ڵه‌بجه‌

3/14/2015

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، کاتی ئەوەیە ساڕێژی مەینەتیەکانی کەسوکاری قوربانیانی هەڵەبجە بکەین و دەشڵێت: دەبێت قسەکانمان بۆ هەڵەبجەییەکان بکەینە کردار و ئەم شارە بکەینە پارێزگایەکی زیندو.
ئارام شێخ محەمەد، جیگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە وتارێكیدا به‌بۆنه‌ی‌ ده‌نگدانی په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌سه‌ر ئیداره‌ی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ رایگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە پیرۆزبایی لە هەڵەبجەییەکان دەکەین بە بۆنەی دەنگدانی پەرلەمانی کوردستان لەسەر ئیدارەی پارێزگاکە، جگە لەوەش کاتی ئەوەیە ئیتر زیندوەکانی هەڵەبجە و کەسوکاری قوربانیان خزمەت بکرێن.
وتیشی: لە پێشتریشدا لە گەڵ هاوڕێیانم لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەو ئەرکەی کە لە سەرشانمان بوە بۆ هەڵەبجە بەجێمان گەیاندوە، ئەوەش بە دیاریکردنی پشکی پارێزگای هەڵەبجە لە بودجەی هەرێمی کوردستان و تەرخانکردنی بڕێک پارەش لە بودجەی عێراق.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە داهاتودا کارەکانمان بەردەوام دەبێت بە ئاڕاستەی بە فەرمی ناساندنی هەڵەبجە وەک پاریزگا لەسەر ئاستی عێراق و بەوەش ژمارەی پارێزگاکان لە (18) پارێزگاوە بۆ (19) پارێزگا زیاد دەبێت.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕو، هەڵەبجە سیمبولێکی جیهانییە و لەگەڵ نمونەکانی دیکەی جەنگی جیهانی دوەمدا بوەتە ناونیشانی جیهانی، بۆیە لەمەودوا هەڵەبجە دەکەینە پارێزگایەکی زیندو بۆ ئەوەی ساڕێژی کەسوکاری قوربانیان بکەین.
سەبارەت بە رێکەوتنەکەی نێوان هەولێر و بەغداش، ئارام شێخ محەمەد وتی: هەردولا پێویستیان بەو رێککەوتنەیە، بەڵام هەندێک لایەن لە هەوڵی تێکدانی ئەو رێککەوتنەدان.



بەیاننامە و لێدوان

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure