په‌یامی ئارام شێخ محه‌مه‌د به‌بۆنه‌ی ئازادكردنی كۆبانی-یه‌وه
3/14/2015
به‌بۆنه‌ی رزگاركردنی كۆبانی، گه‌رمترین و جوانترین پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م گه‌لی كورد ئه‌كه‌م، ئه‌م سه‌ركه‌وتنه هاوكاته له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتن و پێشره‌ویه‌كانی پێشمه‌رگه له هه‌مو ناوچه‌كانی تری كوردستان.
كوبانی ره‌مزی به‌رخودان و ئازایه‌تی و قاره‌مانیه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كه به شه‌ڕڤان و پێشمه‌رگه، به ژن و پیاو، به كوڕانی مه‌رد و كچانی ئازا، كوبانی ئه‌و سومبوله‌یه كه لوتی دوژمنانی تێدا شكێنرا.
زۆرێك له دوژمنان گره‌ویان له‌سه‌ر كه‌وتنی كوبانی كرد، به‌ڵام خۆیان كه‌وتن، مادام ئه‌م دوژمنه دڕنده‌یه له‌كوبانی وه‌ده‌رنرا، له هه‌مو شوێنه‌كانی تریش به‌هه‌مان ده‌رد ده‌چێت.
رزگاركردنی كوبانی په‌یامێكه بۆ سه‌رجه‌م دنیا كه گه‌لی ئێمه زیندوه و نامرێ و نه‌ته‌وه‌یه‌ك خاوه‌نی كور و كچی پێشمه‌رگه و شه‌ڕڤانی قاره‌مان بێ نایشكێنی دانه‌ری تۆپی زه‌مان، سه‌ربه‌رزی بو شه‌هیدان و كه‌سوكاریان ، له‌هه‌مو گه‌لی كورد و دنیا پیروزبێت ئه‌م سه‌ركه‌وتنه.
ئارام شێخ محه‌مه‌د
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق