وتاری ئارام شێخ محه‌مه‌د له ساڵیادی جینۆسایدكردنی كورده فه‌یلیه‌كان
4/4/2015
جه‌نابی عه‌مار حه‌كیم-ی به‌ڕێز
خوشكان و برایانی ئاماده‌بو
سڵاو و درودی خواتان لێبێت
له‌م رۆژانه‌دا سی و پێنج هه‌مین ساڵیادی ئه‌و تاوانانه‌ی رژێمی به‌عسی گۆڕبه‌گۆڕ دژی كورده فه‌یلیه‌كان ئه‌نجامیدا به‌سه‌رماندا تێپه‌ڕده‌بێت، پێش سی و پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، كوردانی فه‌یلی روبه‌ڕوی دڵڕه‌قترین جۆری ئه‌شكه‌نجه‌و چه‌وسانه‌وه بونه‌وه، رژێمی له‌ناوچو زیاتر له پێنجسه‌د هه‌زار كوردی فه‌یلی ده‌ربه‌ده‌ركردو روبه‌ڕوی ئاواره‌بونی كردنه‌وه، ده‌وروبه‌ری بیست و دو هه‌زاریشی له باشترین گه‌نجه‌كانیانی توندكرد له به‌ندیخانه‌كان و بێسه‌روشوێنی كردن به‌بێ ئه‌وه‌ی تا ئه‌مڕۆ كه‌س چاره‌نوسیان بزانێت.
له ئێستادا دو كه‌س نیه ناكۆكیان هه‌بێت له‌وه‌دا ئه‌وه‌ی روبه‌ڕوی كورده فه‌یلیه‌كان بوه‌وه تاوانی تایبه‌ت بون و پرۆسه‌ی كۆمه‌ڵكوژی رێكخراو بو له‌سه‌رده‌ستی پیاوانی سه‌دام، به‌ڕێزان، ئه‌مڕۆ كه باس له‌م توێژه‌ی كۆمه‌ڵگا كۆمه‌ڵگامان ده‌كه‌ین و غه‌م به‌ردڵی گرتوین، پرسیارێك به‌رده‌وام زۆركه‌سی تاساندوه؟ بۆچی رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌م له ده‌ستپێكی ئه‌وانه‌بون كه به خوێن و رۆحی خوێنی خۆیان قوربانیان دا، ئایا قه‌ده‌ری ئێمه ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر خاكێك بژین سته‌مكاره‌كان وه‌چه دوای وه‌چه ریشه‌یان بكێشن؟
ئه‌و تاوانه‌ی كه دژ به كورده فه‌یلیه‌كان كرا، رێگه‌ی بۆ چه‌ندین نه‌هامه‌تی درێژخایه‌ن كرده‌وه كه بۆ ده‌یه‌یه‌ك به‌رده‌وامیان كێشا‌و چه‌ند بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانده‌یی شۆڕشی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی له دژیان ده‌ركرا، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه زۆرێك له‌و بڕیارانه هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه كاریگه‌رییه‌كانی تا ئێستا بارگرانیه‌تی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر كوردانی فه‌یلی دروستكردوه.. بۆیه ناكرێت به‌م شێوه‌یه جیاوازیان له‌وه‌دا هه‌بێت كه چاره‌سه‌ری ده‌ره‌نجامی ئه‌و تاوانانه پێویستیان به ده‌ركردنی بڕیار و یاسای نوێ و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی جێبه‌جێكردنی تایبه‌ت هه‌یه، كه به‌رهه‌می فیعلی و دیار و جدی و خێرای لێبكه‌وێته‌وه به مه‌به‌ستی راماڵێنی ئاسه‌واره تراژیدیه‌كانی ئه‌و تاوانانه. لێره‌دا قسه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه ئه‌وكارانه به‌خێرایی بكرێن، چونكه دادپه‌روه‌ری سست بۆخۆی جۆرێكه له‌تاوان.
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران یاسای پێویستی ده‌ركردوه گه‌رچی پێویستیان به هه‌ندێك هه‌مواركردنه‌وه هه‌یه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران-یش به سه‌رجه‌م دامه‌زراوه جۆراوجۆره‌كانیه‌وه رێنمایی تایبه‌تی ده‌ركردوه، كه‌واته هیچ شتێك نه‌ماوه جگه له جێبه‌جێكردن، ئه‌مه‌ش ئه‌و گرێ كوێره‌یه‌یه كه كه كورده فه‌یلیه‌كان به‌هۆیه‌وه له نێوان ژوری فه‌رمانگه حكومیه‌كاندا ده‌ناڵێنن و هه‌مدیس كێشه‌ی نوێی روبه‌ڕوكردونه‌ته‌وه.
ئازیزانی ئاماده‌بو...
له پێناو لابردنی ئه‌و ته‌نگ چه‌ڵه‌مانه‌ی كه تا ئه‌مڕۆ ده‌یانبینین و به مه‌ستی چاره‌سه‌ركردنی شوێنه‌واری به ئامانجگرتنی كورده فه‌یلیه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمی به‌عسی له‌ناوچو، وه له روانگه‌ی مرۆیی و ئه‌خلاقیه‌وه ئه‌وه‌ی كه پێویسته له‌سه‌رمان ئه‌نجامی بده‌ین به‌رامبه‌ر به كه‌سوكاری خۆمان ئه‌وه‌یه كه ئه‌مڕۆ و له‌م مینبه‌ره پیرۆزه‌وه داوا له سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی حكومه‌تی فیدراڵی بكه‌ین نوسینگه‌یه‌كی تایبه‌ت و راسته‌وخۆ به سه‌رۆك وه‌زیران دروستبكات به‌ناوی (نوسینگه‌ی كاروباری كورده فه‌یلیه‌كان) و له‌لایه‌ن كادیری شاره‌زا له بواری (یاسایی و ئیداریی)وه سه‌رۆكایه‌تی بكرێت و به‌ڕێوه‌ببرێت و توانای كورده فه‌یلیه‌كانیش تێیدا ره‌چاوبكرێت چونكه خۆیان باشتر له نه‌هامه‌تی و كێشه‌كانی خۆیان تێده‌گه‌ن، كاری ئه‌و نوسینگه‌یه‌ش بریتی بێت له ئاماده‌كردنی رێنمایی و ده‌ركردنی بڕیاری جێبه‌جێكاری و پابه‌ندكار، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك راوبۆچونیان له‌سه‌ر نه‌درێت له‌لایه‌ن داموده‌زگا جیاوازه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌وه، هه‌مو ئه‌مانه‌ش له‌پێناو لابردنی به‌شێك له نه‌هامه‌تی و ده‌رده‌سه‌ریه‌كانی ئه‌م توێژه كورده ره‌سه‌نه عێراقیه، كه هه‌مو پێكهاته‌كانی تری عێراق قه‌رزاریانن و ئێستاش دانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزه زۆر دواكه‌وتوه.
* خاڵێكی تر كه پێمانخۆشه ئاماژه‌ی پێبده‌ین داگیركردنی موڵك و ماڵی فه‌یلیه‌كانه، ئه‌م گرێكوێره‌یه یاسای ناكۆكیه موڵكدارییه‌كان شێواندویه‌تی، به‌داخه‌وه ده‌وڵه‌ت له‌مه‌دا مافی فه‌یلیه‌كانی زایه كردوه‌و ره‌وایی داوه به داگیركه‌ره سه‌دامیه‌كان و ئه‌وان له‌سه‌ر موڵك ماڵه‌كان ماونه‌ته‌وه‌و كورده فه‌یلیه‌كانیش به‌پێی ئه‌و یاسایه عه‌وداڵی شوێنێكن تێیدا بحه‌سێنه‌وه، به‌ده‌ستنیشانكراویش ئه‌م خاڵه به‌رپرسیاریه‌تی هاوبه‌شه له‌نێوان (ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران) بۆ هه‌مواكردنی یاساكه‌و (حكومه‌ت) كه پێویسته به‌پێی یاسا‌و ده‌ستور هه‌وڵی جێبه‌جێكردنی راستی بدات و دادپه‌روه‌ری بچه‌سپێنێت، له‌و روانگه‌شه‌وه له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا سه‌رجه‌م موڵك و ماڵی فه‌یلیه‌كان بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ خاوه‌كانیان، با هه‌مو لایه‌كیش ئه‌وه بزانن كه ئه‌و موڵك و ماڵانه هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه نوكه قه‌ڵه‌مێك داگیركران و به‌ره‌و نادیار خاوه‌كانیان لێیان كرانه ده‌ره‌وه.
برایان، هه‌مومان ده‌زانین كه دادگای باڵای تاوانه‌كان و ئه‌نجومه‌نه به‌ڕێزه‌كه‌مان تاوانه‌كانی ده‌رهه‌ق به كوردانی فه‌یلی-یان ناساندوه به تاوانی كۆمه‌ڵكوژی (جینۆساید)، كه‌چی به‌داخه‌وه له‌دوای روخانی رژێمی به‌عس، ئه‌م تاوانانه هه‌روا رۆشتن به‌بێ ئه‌وه‌ی له دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كارێك بكرێت سه‌رباری ئه‌وه‌ی تا ئه‌مڕۆ كه‌سوكاری قوربانیان و شه‌هیده‌كانیان له ساڵی 1980وه له ئۆردوگاكانی ئێران‌دا ده‌ژین، ئه‌وه‌ی كه كۆستی گه‌وره‌یه ئه‌وه‌یه كه كێشه‌ی كوردانی فه‌یلی و خێزانه كۆچپێكراوه‌كانیان چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، هه‌مو ئه‌و یاسایانه كه ده‌ركراون دادپه‌روه‌ر نه‌بون به‌رامبه‌ر ئه‌م توێژه سته‌ملێكراوه، ته‌نانه‌ت یاساكانی ره‌گه‌زنامه مافی هاوڵاتیبونی بۆ نه‌گێڕاونه‌ته‌وه.
سه‌ره‌نجام ئه‌وه‌شی كه ئێمه هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ین و ئه‌و كۆششانه‌ی به‌گه‌رمان خستوه بۆ گێڕانه‌وه‌ی ماف بۆ خاوه‌ن مافه‌كان یان هه‌وڵدان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌رده‌سه‌ری و هه‌ڵگرتنی زیانه‌كان، بێگومان كه له ئاست قه‌باره‌ی ئه‌و قوربانیدانانه‌دا نیه كه كورده فه‌یلیه‌كان له پێناو ئازادی و دیموكراتی داویانه.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت وڵاته‌كه‌مان بپارێزین و ئه‌و تاوانانه‌ی پێش‌و دوباره نه‌بنه‌وه له عێراقی نوێ‌دا، پێویسته پارێزگاری له مافی سه‌رجه‌م پێكهاته جیاوازه‌كان بكه‌ین له رێگه‌ی یاسا‌و چه‌سپاندنی رۆحی هاوڵاتیبون و ده‌وڵه‌تی هاوڵاتی.
وه پێویسته بڵێین، كه ته‌نها داننان به مافه‌كان، به‌س نیه و گێڕانه‌وه‌ی مافه‌كان مسۆگه‌ر ناكات، به‌ڵكو پێویسته له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنه‌وه ئه‌و یاسایانه جیبه‌جێبكرێن تا خاوه‌ن مافه‌كان، مافه‌كانی خۆیان له واقیعدا ببینن نه‌ك له‌ناو ده‌قه‌كان و باسكردنیان له رێوره‌سمه‌كاندا.
ئێمه پێمانوایه، ئه‌گه‌ر به‌رهه‌مه‌كان نه‌خورێن، واته ئه‌گه‌ر ئه‌و گۆڕانكاریه‌ی له عێراق رویداوه دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و پێدانه‌وه‌ی ماف به هه‌مو خاوه‌ن مافه‌كان نه‌هێنێته‌وه ئارا، ئه‌وكات پێویسته له خۆمان بپرسین چیمان كردوه؟
برایانی به‌ڕێز، پێمانوایه ده‌یه‌یه‌ك به‌سه بۆ جێبه‌جێكردنی زۆرێك له به‌ڵێنه‌كان ئه‌گه‌ر هه‌موشیان نه‌ڵێین.
له كۆتاییدا سه‌ربه‌رزی و شكۆ بۆ شه‌هیدانی كوردی فه‌یلی و هه‌مو شه‌هیدانی عێراق، سڵاو ده‌نێرین بۆ قاره‌مانه‌كانی هێزه چه‌كداره‌كان و پێشمه‌رگه‌و حه‌شدی شه‌عبی و ئه‌و هۆزانه‌ی كه به خۆێنی خۆیان به‌رگری له خاك و ناموسمان ده‌كه‌ن.
ئــارام شــــێخ محـه‌مه‌د
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
هه‌ینی 3/4/2015