وتاری ئارام شێخ محه‌مه‌د سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی چاكسازی حكومه‌ت
8/11/2015
به‌ناوی خوای گه‌وره
من ئه‌مه‌وێت به كورتی قسه بكه‌م و ئه‌و قسانه پوخت بكه‌مه‌وه كه به‌ڕێزتان وتتان، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت پشتیوانی ئه‌م پاكێچانه له‌سه‌ر ئاستی تاك و كوتله‌كان هه‌یه، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر دو شتی ساده‌و ساكار، چونكه دۆخه‌كه له‌مه زیاتر هه‌ڵناگرێت و هه‌موشمان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكین كه چاكسازی پێویسته ئه‌نجامبدرێت.
من به راشكاوی داواتان لێده‌كه‌م، وه‌ك ئه‌ندامان و وه‌ك كوتله‌كانیش، له‌گه‌ڵ ئه‌م پاكێجانه‌و غه‌یری ئه‌م پاكێجانه به‌شێوه‌ی په‌رچه‌كردار مامه‌ڵه مه‌كه‌ن، واته نابێت مامه‌ڵه‌ی ئێمه وه‌ك په‌رچه‌كردار ده‌ربكه‌وێت، چونكه دان به‌وه‌دا ده‌نێین كه یه‌كێك له به‌پرسیاریه‌ته‌كانمان چاودێریكردن و ده‌ستكردنه به چاكسازی، واته چاودێریكردنی دامه‌زراوه‌ی راپه‌ڕاندن كه حكومه‌ته له‌م وڵاته‌دا.
پێده‌چێت جیاوازیمان له‌وه‌دا هه‌بێت گرفتی بنه‌ڕه‌تی له سیسته‌می سیاسی‌دا هه‌یه، به‌ڵام له ئێستادا كاتی ئه‌وه‌مان نیه بچینه ناو مشتومڕی ئه‌وه‌ی گرفته‌كه له‌كوێی سیسته‌مه‌كه خۆی حه‌شارداوه، پێده‌چێت له‌سه‌ر ئه‌مه هه‌ر رێكنه‌كه‌وین، به‌ڵام ناكرێت پێداویستیه‌كانی خه‌ڵك دوابخرێت تا ئه‌وكاته‌ی ئێمه له‌سه‌ر سیسته‌می سیاسی رێكده‌كه‌وین. ئه‌مه‌ش كێشه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی ئێستایه، چونكه خه‌ڵك پێویستی به كاره‌باو ئاو و خزمه‌تگوزاری تر هه‌یه.
به راشكاوانه ده‌ڵێم، خه‌ڵك له‌وه پڕبوه ئێمه له‌سه‌ر سیسته‌می سیاسی رێكده‌كه‌وین یان رێكناكه‌وین، دواتریش پێویسته ئێمه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به ده‌ستێكی ئاسنین بكێشین به‌سه‌ر گه‌نده‌ڵكاراندا، من ناڵێم ئێمه به‌كاری خۆمان هه‌ڵنه‌ستاوین، با كه‌س له‌مه‌دا لێمان زویر نه‌بێت، یه‌كه‌م كه‌سیش قسه له‌سه‌ر خۆم ده‌كه‌م، ناكرێت په‌رله‌مانتارێك له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وه‌ك هاوڵاتی قسه بكات، چونكه تۆ و من له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌سه‌ڵاتمان هه‌یه، له روی یاساییه‌وه حه‌سانه‌مان هه‌یه، ده‌سه‌ڵاتی چاودێریكردنمان هه‌یه، بۆیه پێویسته ده‌ستبكه‌ین به لێپێچینه‌وه له گه‌نده‌ڵكاران ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌سانێك بن، ئه‌گه‌ر خوا ویستی له‌سه‌ر بێت پێده‌چێت ئه‌وكه‌سه له كوتله‌كه‌ی من بێت، یان له پێكهاته‌و نه‌ته‌وه‌كه‌ی من بێت، ئه‌گه‌ر هاتو گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر ساغ بوه‌وه بابیهێنین و لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین و بیگۆرٍِین، ئه‌مه‌ش هه‌ر ئه‌وه‌یه كه پێویسته بكرێت، به‌ڵام له‌بری ئه‌مه بڕۆی وه‌ك هه‌ر هاوڵاتیه‌كه‌ی عێراقی قسه‌بكه‌یت ده‌رباره‌ی چه‌رمه‌سه‌ریه‌كان، قسه بكه‌یت ده‌رباره‌ی كاره‌باو سه‌رجه‌م كێشه‌كان؟!!
ئه‌وه‌ی پێویسته تۆ بیكه‌یت ئه‌وه‌یه ئه‌و دۆسیه بهێنی، ئه‌گه‌ر دۆسیه‌ت لایه راده‌ستی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی بكه، ئه‌گه‌ر دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی-ت لایه بیده به ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، یان بیده به دادگاكان با له خوارترین ئاستی دادوه‌رو دادگاكانه‌وه ده‌ستپێبكه‌ین تا باڵاترین ئاستیان، دواتریش خۆمان پیشانی خه‌ڵك بده‌ین و بڵێن ئه‌وه ده‌ره‌نجامه‌كه‌یه‌تی؛ حكومه‌ت كه‌مته‌رخه‌مه، حكومه‌ت ئه‌مه ناكات و ئه‌وه ناكات..
با وا بڵێین كه ئێمه له‌گه‌ڵ حكومه‌ت كۆك و هاوده‌نگین، به‌ڵام ده‌بێ خودی حكومه‌ت ئاگاداری ئه‌وه بێت ده‌ستناكرێت به چاكسازی به موزایه‌ده‌كردنی دامه‌زراوه‌یه‌ك به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی تردا، واته چه‌ند كاروبارێك هه‌یه ده‌كه‌وێته ژێرباری ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش هیچ كێشه‌یه‌كی تێدا نیه، به‌ڵام كاروباری تر بابه‌تێكی تره.
ده‌بێ بزانین سود له‌وه‌دا چیه ده‌زگایه‌كی ده‌وڵه‌ت به موزایه‌ده‌و چه‌ند داواكارییه‌ك كه به ده‌ستور چاكسازی تێدا ناكرێت ئه‌گه‌ر به یاسا نه‌بێت؛ سه‌رزه‌نشتی دامه‌زراوه‌یه‌كی تر بكات؟ ئه‌و داواكاریه‌نه‌ش پێویسته یاسایان بۆ هه‌مواربكرێته‌وه، هه‌مواری یاساش چوارچێوه‌ی خۆی هه‌یه، بۆئه‌مه‌ش یان ئه‌وه‌یه په‌یڕه‌وی ئه‌و چوارچێوانه بكه‌ین كه له‌به‌رده‌ستدان، یان له ده‌ستور و قانونه‌كاندان، حكومه‌تیش ئه‌مه ده‌زانێت، به‌ڵام بۆچی موزایه‌ده به‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا ده‌كات؟، بۆچی نایه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی یه‌كبخات بۆئه‌وه‌ی به كردار ده‌ستبكه‌ین به چاكسازی؟.