وتاری جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له (دیالۆگی به‌غدا)
1/14/2017
به‌ڕێزان، خاوه‌ن شكۆ و پایهبڵندو به‌ڕێزان..
به‌ڕێزانی ئاماده‌بو..
سڵاوتان لێبێت
سه‌ره‌تا پێمخۆشه سوپاس و پێزانینی خۆم بۆ به‌ڕێز شێخ هومام حه‌مودی به‌هۆی چاودێریكردنی ئه‌م كۆنگره‌یه (گفتوگۆی به‌غدا)،ده‌رببڕم، هه‌روه‌ك سوپاسی هه‌مو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌م به كاری به‌ڕێوه‌بردن و رێكخستنی ئه‌م دیداره گرنگ و زیندوه هه‌ستاون.
هه‌مومان له‌وه‌دا هاوڕاین كه گفتوگۆ به چه‌مكه گشتیه‌كه‌ی یه‌كێكه له گرنگترین میكانیزمه‌كانی په‌یوه‌ندی فیكری و رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی، كه قۆناغه‌كانی ژیان له هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كی سه‌رده‌میانه پێویستی پێیه‌تی به‌هۆی ئه‌و شوێنه‌واره گه‌وره‌یه‌ی دروستیده‌كات له یه‌كخستنی بۆچونه‌كان و په‌ره‌دان به توانای تاكه‌كه‌كان له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی هاوبه‌ش و راڤه‌و ئه‌رگیۆمێنت هێنانه‌وه، هه‌روه‌ك گفتوگۆی شارستانیانه و راشكاوانه به یه‌كێك له‌و چالاكی و به‌هرانه داده‌نرێت كه مرۆڤ له داخران و پهراوێزبون ده‌پارێزێت.
له‌مڕۆدا ئێمه ئه‌وپه‌ڕی پێویستمان به گفتوگۆ و گۆرینه‌وه‌ی بیرۆكه هه‌یه به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی ئه‌و كێشانه‌ی په‌یوه‌ندی به ئایندهی وڵاتمانه‌وه هه‌یه و نوخته بخه‌ینه سه‌ر پیته‌كان.
پێویسته سه‌رنج نه‌خه‌ینه سه‌ر ناونیشانه‌كان و له‌په‌نای ناوه‌كانی (ئاشته‌وایی نیشتمانی و ته‌سویه‌ی سیاسی، یان دیداری سیاسییه‌كان) نه‌وه‌ستین، پێویسته بوێری ته‌واومان هه‌بێت بۆ پێداچونه‌وه به هه‌ڵه‌كانمان له پرۆسه‌ی سیاسیداو تێ‌بكۆشین له پێناو رێگریكردن له شێوه‌و فۆرمه‌كانی دیكتاتۆری ناوهندو پاوانكردنی ده‌سه‌ڵات و بڕیاره چاره‌نوسسازه‌كان له‌لایه‌ن گروپێك یان پارتێكی دیاریكراوه‌وه، پێویسته دوربكه‌وینه‌وه له كاریگه‌رییه‌كانی ده‌وڵه‌تێكی ره‌یعی و رزگارببین له پاشكۆیه‌تی سیاسی.
ئێمه یه‌كه‌مجار پێویستمان به ئاشته‌وایی راسته‌قینه‌ی كۆمه‌ڵگا هه‌یه له نێوان پێكهاته‌كان و پێویستمان به قوڵكردنه‌وه‌ی چه‌مك و به‌هاكانی پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتی و قبوڵكردنی ئه‌وی دی هه‌یه به‌تایبه‌ت له قۆناغی دوای داعش، پێویسته به راشكاوانه‌و ئازایه‌تیه‌وه قسه بكه‌ین و به وردی كێشه‌كان ده‌ستنیشان بكه‌ین و به رونی بیانخه‌ینه به‌رچاو و پێكه‌وه به‌دوای چاره‌سه‌ركردنیان بگه‌ڕێین.
ئه‌گه‌ر ناكۆكیه سیاسییه‌كان و لێكترازانه‌كانی ناوخۆ كهلهبهریان دروستكردبێت و ڕێكخراوی داعش-ی تیرۆریست كه هه‌ڕه‌شه‌ی دروستكرد له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری وڵاتمان و ئۆقره‌یی كۆمه‌ڵایه‌تیمان و هه‌مو پایه‌كانی وڵات، ئه‌وه‌ی قۆستبێته‌وه؛ له به‌رامبه‌ردا سیسته‌مێكی سیاسی و حوكمڕانیه‌كی باش؛ گره‌نتی به‌شداری راسته‌قینه بۆ هه‌موان ده‌دات و مافی هاوڵاتیبون و ئازادی فه‌راهه‌م ده‌كات و پارێزگاری له مافی كه‌مینه‌كان ده‌كات له رێگه‌ی داموده‌زگاكانه‌وه به‌بێ ره‌چاوكردنی شوناسیان. هه‌ر ئه‌وه‌ش به‌هێزترین گه‌ره‌نتیه بۆ یه‌كڕیزی و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئاسته‌نگ و مه‌ترسییه‌كان، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر حوكمڕانیه‌كه دروست نه‌بێت و به‌ڕێوه‌بردنی ژیرانه نه‌بێت، ئه‌وكات ناكۆكیه‌كان قوڵ ده‌بنه‌وه‌و خاڵه‌كانی لاوازی ده‌رده‌كه‌ون، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ئاستی گروپ و تاك به‌ره‌و دوركه‌وتنه‌وه له حكومه‌ت سه‌رده‌كێشێت، دواتریش متمانه له‌نێوان هاوڵاتیان و حكومه‌تدا دێته ئاراوه‌و دۆخه‌كه زیاتر و زیاتر ته‌نگ و چهڵهماوی ده‌بێت.
به‌ڕێزان.. له‌ماوه‌ی دو ساڵدا و له زۆربه‌ی كۆبونه‌وه‌و دیدهوانیهكان و ته‌نانه‌ت دیداره په‌راوێزییه‌كان، به‌رده‌وام ته‌ئكیدم له پێویستی خۆئاماده‌كردن بۆ قۆناغی دوای داعشی تیرۆریست و ئایندهی ناوچه ئازادكراوه‌كان له ده‌ستپێكی كاره‌كانمان كردوه‌ته‌وه، پرسیاره‌كه لێره‌دا ئه‌وه؛ چۆن پارێزگاری له‌م سه‌ركه‌وتنه بكه‌ین و وه‌ك به‌رپرسیاریه‌تی هه‌مومان له‌مه بڕوانین؟ به‌تایبه‌ت كێشه‌ی سیاسی هه‌یه كه به‌هۆی داعشه‌وه دواكه‌وتون و جارێكی تر روبه‌ڕویان ده‌بینه‌وه؛ وه‌ك كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی هه‌رێم و ناوه‌ند.
ئه‌م ده‌رفه‌ته ده‌قۆزمه‌وه بۆئه‌وه‌ی كه‌مێك قسه له‌سه‌ر ئه‌م گرێیه بكه‌م، چونكه سه‌باره‌ت به ئێمه بابه‌تێكی زۆرگرنگه، من وه‌ك هاوڵاتیه‌كی كورد‌و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی ته‌شریعی، به راشكاوانه ده‌پرسم؟ بۆچی ئه‌و كێشانه تا ئه‌مڕۆ مانه‌وه‌و چاره‌سه‌ر نه‌كران، به‌پێی ده‌ستور، هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له ده‌وڵه‌تی عێراقی فیدراڵ، ئه‌مه‌ش مانای وایه به‌غدا به‌رپرس ده‌بێت له ژیانی هاوڵاتیانی پارێزگای به‌سره؛ به‌هه‌مان شێوه ده‌بێت به‌رپرس بێت له ژیان و گوه‌زه‌رانی هاوڵاتیانی هه‌رێم.
به‌ڕێزان، به‌داخه‌وه نزیكه‌ی 5 ملیۆن مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان رۆژانه باجی ململانێ و ئه‌و كێشانه ده‌ده‌ن كه له‌نێوان چه‌ند كه‌سێكی سیاسی‌دا هه‌یه و ژماره‌یان ژماره‌ی په‌نجه‌كانی ده‌ست تێناپه‌ڕێنن. ده‌مانه‌وێت گوێمان له ده‌نگی پشتیوانی‌تان له مرۆڤایه‌تی بێت و په‌یامه بههێزهكانتان بنێرن بۆ ده‌سه‌ڵاته‌كانی راپه‌ڕاندن له به‌غداو هه‌ولێر و به‌رونی داوایان لێ بكه‌ن له سزادانی هاوڵاتیان بوه‌ستن، له‌گه‌ڵ داوای چاره‌سه‌ری ژماره‌یه‌ك دۆسیه‌ی هه‌ڵپه‌سێردراو وه‌ك كێشه‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كان و شایسته‌كانی پێشمه‌رگه.
ئاماده‌بوانی به‌ڕێز..
ئه‌گه‌ر عێراق وڵاتێك بێت بۆ هه‌موان، ئه‌وه كێشه‌كانمان رون و دیارن، كاتی ئه‌وه‌ش هه‌یه یه‌كلا بكرێنه‌وه‌و به‌دوای چاره‌سه‌ری ریشه‌یی و كۆتایی بگه‌ڕێین بۆیان، ئیتر كاتی ئه‌وه‌یه ئه‌و هاوكێشه ته‌قلیدیه كه له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یوه‌ندییه سیاسیه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندی به‌رته‌سكی گروپ و ده‌سته بونیادنراوه، بگۆڕین بۆ په‌یوه‌ندی كارا له‌سه‌ر بنه‌ما نیشتمانییه‌كان كه ئامانج لێی ئاشته‌وایی راسته‌قینه بێت نه‌ك موجامه‌له‌ی سیاسی بن.
قوڵكردنه‌وه‌ی بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه و قبوڵكردنی به‌رامبه‌ر و جێگیركردنی چه‌مكی ئاشتی و برایه‌تی له نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگا، پێویستی به به‌شداری هه‌موانه له دروستكردنی بڕیار و دابه‌شكردنی بهرپرسیاریهتیهكان به‌پێی بنه‌ماكانی ده‌وڵه‌تی هاوڵاتی هه‌روه‌ك چۆن له ده‌ستوردا هاتوه نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای شتی تر.
ئازیزان، هه‌روه‌ك ده‌زانن عێراق وڵاتی شارستانی و توانا‌و خێروبێرهكانه، بۆئه‌وه‌ی ئاینده‌یه‌كی باشتر بۆ نه‌وه‌كانی داهاتومان فه‌راهه‌م بكه‌ین، پێویسته رابوردو به‌هه‌مو كاره‌سات و ئازاره‌كانیه‌وه تێبپهڕینین و پێكه‌وه له‌سه‌ر زه‌وی بچێنینه‌وه، ئه‌ویش به گێڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه وێرانه‌كان كه له‌پای ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان وێرانبون. به‌ڵێ به‌ڕێزان، ئه‌و ده‌ست و باسكه ره‌سه‌نانه‌ی كه له‌گه‌ڵ دوژمنان‌دا شهڕیانكردو به‌ره‌نگاربونه‌وه له پێناو نیشتماندا، هه‌ر ئه‌و ده‌ستانه ده‌توانن كارگه‌كان دروستبكه‌ن و كێڵگه‌كان بكێڵنهوهو له هه‌مو كه‌رته خزمه‌تگوزارییه‌كاندا كاربكه‌ن ئه‌گه‌ر ئێمه هه‌وڵ بده‌ین و ئه‌وه‌مان بوێت.
پێویسته ده‌ستپێكی كاره‌كانی داهاتومان ئه‌وه‌بێت كۆمه‌ڵگاكه‌مان له كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌كارهێنه‌ره‌وه بگوێزینه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌رهه‌مهێنه‌ری كارا، ناكرێت نه‌وه‌كانی داهاتو له‌ژێر ره‌حمه‌تی بازاڕه‌كانی نه‌وت و پێكدادانی نرخه‌كانی له بازاڕه‌كانی جیهاندا بهێڵینه‌وه، هه‌مومان خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ر و ده‌رچونی خه‌ڵك-مان بینی بۆ سه‌ر شه‌قامه‌كان كه داوای ژیان و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری و موچه‌و پاروه نانێكیان ده‌كرد، بۆیه پێویسته سیاسه‌تێك بگرینه‌به‌ر له‌سه‌ر بنه‌ما دروسته‌كان بونیادنرابێت، ئه‌وه حاڵه‌تێكی پێدراو و چاوه‌ڕوانكراوه توندڕه‌وی و ته‌كفیر له فه‌زای هه‌ژاری و به‌تاڵیدا په‌ره ده‌سێنێت، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و توندڕه‌ویه له ریشه‌وه هه‌ڵكێشین پێویستمان به جۆرێكی تر له خه‌بات و به‌رخودان هه‌یه؛ ئه‌ویش خه‌باته له‌پێناو ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و پته‌وكردنی ژێرخان و به‌گه‌ڕخستنی سه‌رجه‌م توانای گه‌نجه‌كانمان له‌و چوارچێوه‌یه‌دا. هاوشان له‌گه‌ڵ ئه‌م كاره پێویسته به‌گژ گه‌نده‌ڵیدا بچینه‌وه‌و سه‌ركه‌وین به‌سه‌ریداو سه‌رچاوه‌كانی وشك بكه‌ین، چونكه زیانی گه‌نده‌ڵی هیچی كه‌متر نیه له تیرۆر به‌ڵكو هاوتایه‌تی، ئه‌گه‌ر ئیراده‌ی پێویستمان هه‌بێت وه‌ك گه‌لێكی ئاینده‌خواز، ده‌توانین وڵاته‌كه‌مان ئاوه‌دان بكه‌ینه‌وه.
ئێمه هیچمان كه‌متر نییه له‌و وڵاتانه‌ی توانیان له‌ماوه‌ی دو ده‌یه یان سێ ده‌یه گۆڕانكاری دروستبكه‌ن و ژیانی كۆمه‌ڵگاكه‌یان بگۆڕن و ببنه وڵاتانی پێشكه‌وتو، چونكه ئێمه‌ش سه‌رچاوه‌ی سروشتی و مرۆیی پێویستمان هه‌یه‌و ته‌نهاو ته‌نها پێویستمان به به‌ڕێوه‌بردنێكی باشه.
له كۆتاییدا جارێكی تر سوپاسی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌م ئه‌م گردبونه‌وه‌یان رێكخست و به به‌رزه‌وه به‌ڕێوه‌بردنی كۆنگره‌كه ده‌نرخێنم، هیوادارم پێكه‌وه به كۆمه‌ڵێك بڕیاره‌وه ده‌ربچین كه خزمه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی بۆ گه‌له‌كه‌مانی تێدابێت. سوپاس و رێزم بۆ هه‌موان..