وتاری ئارام شێخ محەمەد لە ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە
3/17/2017
وتاری ئارام شێخ محەمەد لە ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە لە ناو باڵەخانەی ئەنجومەنی نوێنەران
هەمو ساڵێك ئێمه‌ی كورد به داخ و په‌ژاره‌ی ئه‌ندازه‌ی درێژی رۆژو ساڵه‌كان یادی 16ی ئاداری ساڵی 1988، یادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌و رۆژه‌ی رژێمی به‌عسی گۆڕبه‌گۆڕ به سه‌ركردایه‌تی سه‌دام حوسه‌ین و ده‌ست و پێوه‌نده‌كه‌ی له‌سه‌روی هه‌موشیانه‌وه عه‌لی كیمیاوی، به چه‌كی كۆكۆژ كیمیاوی بارانده سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌و (5) هه‌زار ژن و منداڵ و گه‌نج و پیری له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا شه‌هید كرد.
هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، تاوان و كۆمه‌ڵكوژیه‌ك بو كه مرۆڤایه‌تی توشی شۆك كرد، ویژدانه‌كانی هه‌ژاند، له‌و تاوانه‌دا رژێمی به‌عس ئه‌و چه‌كه كۆكۆژه‌ی بۆ كپكردنی تامه‌زرۆیانی ئازادی گه‌له‌كه‌مان و سیسكردنی هه‌مو جوانییه‌كانی شاره‌كه به‌كارهێنا، به‌داخه‌وه ئه‌ڵێین " له‌به‌رچاوی بێده‌نگی نێوده‌وڵه‌تی و كپ و كڕی زۆربه‌ی وڵاتان رژێمی به‌عس ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌نجامدا".
له 16ی ئادار ئێمه‌ی گه‌لی كورد و له‌گه‌ڵیشمان هه‌مو هێزه ئاشتیخوازه‌كان، یادی ئه‌و تاوانه ره‌شه ده‌كه‌ینه‌وه، سه‌ری رێز‌و نه‌وازش داده‌نه‌وێنین بۆ گه‌وره‌یی رۆحی شه‌هیدانه‌كان و به درێژایی ساڵانیش، تاوانه‌كه وه‌ك په‌ڵه‌یه‌كی ره‌ش به ته‌وێڵی سه‌دام حوسه‌ینی دیكتاتۆر و حیزبه فاشیه‌كه‌ی و سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ش كه له‌تاوانه‌كه‌دا به‌شداربون یاخود له ئیدانه‌كردنی بێده‌نگ بون ده‌مێنێته‌وه.
ئێمه وه‌ك كارێكی نیشتمانی و بۆ ده‌سته‌به‌ری ئایینده‌یه‌كی سه‌قامگیر، له هه‌وڵدا ده‌بین یاساگه‌لێكی وا دابڕێژرێت رێ له ئه‌نجامدانی تاوانی له‌و شێوه‌یه بكات، په‌رله‌مان-یش له هه‌وڵدایه بۆ ته‌شریعی یاساگه‌ل و بڕیارێك تا سوپا و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ده‌وڵه‌ت بكرێنه هێزی خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان و پاراستنی گیانیان له هه‌مو مه‌ترسییه‌ك.
له‌مڕۆژه‌دا، داوا له حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین، بڕیاری به پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه بقۆزنه‌وه بۆ گه‌شاندنه‌وه‌ی شاره‌كه‌و پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری بۆ هاوڵاتیان، هه‌روه‌ك داوا له حكومه‌تی فیدراڵی ده‌كه‌ین وه‌فای هه‌بێت به به‌ڵێنه‌كانیه‌وه‌و پابه‌ندبێت به ناردنی بودجه‌ی تایبه‌ت به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كه له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی ساڵانی 2015-2016-2017 چه‌سپێنراوه، به‌ڵام به‌غدا ئه‌و پاره‌یه خه‌رجناكات، ئه‌مه‌ش سته‌مێكی تره ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه كه دوای چه‌ندین ساڵی ئێش و ده‌رده‌سه‌ری، چاویان بڕیوه‌ته خزمه‌تێكی شایسته.
له كۆتاییدا شكۆ و نه‌مری بۆ شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌مو شه‌هیدانی ئازادی و دیموكراتی له عێراق.
سوپاسی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه له‌م ساڵیاده‌دا له‌گه‌ڵمان بون له سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه بۆ په‌رله‌مانتاران و فه‌رمانبه‌رانی په‌رله‌مان و كه‌سوكاری شه‌هیدان.
ئارام شێخ محه‌مه‌د
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
پێنجشه‌ممه 17ی ئاداری 201