وتارى جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە مەراسیمی یادکردنەوەى پرۆسەکانی ئەنفال
4/13/2017
ئاماده‌بوانی به‌ڕێز..
دوای سوپاس و پێزانینم بۆ ئاماده‌بوانی ئه‌م مه‌راسیمه خه‌مناكه، ئامانجمان له رێكخستنی ئه‌م مه‌راسیمه ناردنی چه‌ند په‌یامێكه بۆ شه‌قامی عێراقی و هه‌مو هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بڕیاری له ناوبردنی كورد له به‌غداوه ده‌رچو. ئه‌مڕۆش له‌ناو دڵی به‌غداوه قوربانیه‌كان و ده‌رده‌سه‌ری كه‌سوكارییان به‌بیر دێنینه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كورد گه‌لێكی زیندوه‌و یه‌كێكه له پێكهاته ره‌سه‌نه‌كانی ئه‌م وڵاته، هه‌ر لێره‌وه په‌یامی ئاشتی و خۆشه‌ویستی بۆ رۆڵه‌كانی عێراق ده‌نێرین.
به داخ و په‌ژاره‌یه‌كی قوڵه‌وه، تاوانه‌كانی ئه‌نفال به بیر دێنینه‌وه، كه دڕه‌نده‌ترین تاوان بو له‌نێوان ساڵانی 1987 و 1988 دژ به گه‌له‌كه‌مان ئه‌نجامدرا له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمی به‌عس له ناوچه‌كانی سه‌ر به پارێزگاكانی هه‌رێم.
رژێمی دیكتاتۆری له‌رێگه‌ی كوشتنی به كۆمه‌ڵی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی كورد له پرۆسه سه‌ربازییه‌كان به چه‌ند قۆناغێك ئه‌نجامدرا، له بۆردومانی گونده ئارامه‌كان و وێرانكردنی خانوه‌كان به‌سه‌ر دانیشتوانه‌كانیان و شێواندنی خاك و به ئامانجگرتنی ژیانیان له رێگه‌ی ده‌ربه‌ده‌ركردنی منداڵ و ژن و پیره‌كان به‌ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی كوردبون، ئه‌نفال مه‌ترسیدارترین دۆسیه‌كانی كوشتنی رێكخراوی به كۆمه‌ڵه له مێژوی ده‌سه‌ڵاتدارێی به‌عس.
ئاماده‌بوانی هێژا..
تاوانه‌كانی ئه‌نفال بو به هۆی شه‌هیدبونی (182000) مرۆڤی كورد، به‌عس هه‌مو چه‌كه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به تایبه‌ت كیمیاوی به‌كارهێنا، به‌پێی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ تاوان، ئه‌نفال به جینۆساید دراوه‌ته قه‌ڵه‌م، هه‌روه‌ك ئه‌نفال یه‌كێكه له‌و تاوانانه‌ی به‌رده‌وام بوه، ناكرێت ته‌نها به دۆسیه‌یه‌ك بدرێته قه‌ڵه‌م ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌مو جۆره چه‌كه سوك و قورسه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی تێیدا به‌كارهات وه‌ك بۆمبی هێشویی و ناپاڵم و دواتریش ده‌ستبه‌سه‌ركردنی خێزانه‌كان به‌مه‌به‌ستی له‌ناوبردنیان.
به‌ڕێزان.. له‌بیرمان ناچێ كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به شه‌رمه‌وه ئیدانه‌ی ریشه‌كێشكردنی گه‌لی عێراقی كرد ده‌رهه‌ق به پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له‌سه‌رجه‌می رژێمی به‌عس به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به كورد كرا‌و بڕیاری 688ی ساڵی 1991ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی لێكه‌وته‌وه كه ئیدانه‌ی سه‌ركوتكردنی عێراقییه‌كانی كرد به دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ئه‌وكات ئه‌نجومه‌ن داوایكرد سنورێك بۆ ئه‌و تاوانانه دابنرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی رێوشوێن دژی به‌عس بگیرێته‌به‌ر و له‌بڕیاره‌كه‌دا باس له‌وه‌كرابو كه ده‌ره‌نجامه‌كانی سه‌ركوتكردن هه‌ڕه‌شه‌یه له ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی.
نزیكه‌ی پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر په‌رله‌مانی سویدی ئه‌وه‌ی په‌سه‌ندكرد، كه ئه‌وه‌ی له كوردستان ده‌رهه‌ق به كورد كراوه له تاوانه‌كانی ئه‌نفال، ده‌چێته چوارچێوه‌ی كوشتاری به كۆمه‌ڵ، په‌رله‌مانی نه‌رویج-یش ئه‌مه‌ی په‌سه‌ندكرد، ئه‌نجومه‌نی گشتی به‌ریتانیا-ش به كۆی ده‌نگ و به دانپیانانی ره‌سمی ئه‌وه‌ی په‌سه‌ند كرد ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر كورد كراوه كوشتاری به كۆمه‌ڵه.
كورد مافی خۆیه‌تی دوای ئه‌و تاوانانه‌ی به‌رامبه‌ری كراوه، هه‌مو مافه‌كانی وه‌ربگرێت به مافی قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانه گه‌وره‌یه‌ی به‌سه‌ریدا هاتوه له‌گه‌ڵ سزادانی سه‌رجه‌م ئه‌و تاوانبارانه‌ی كه تاوانه‌كه‌یان ئه‌نجامداو هاوبه‌شبون تێیدا.
خۆشه‌ویستانی ئاماده‌بو..
ده‌رچونی بڕیاری ژماره 16ی ساڵی 2010 له دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق سه‌باره‌ت به پرۆسه‌كانی ئه‌نفال، زه‌مینه‌یه‌كی ره‌خساوه بۆ جێگیركردنی مافه ره‌واكانی كورد، به‌ڵام به‌داخه‌وه حكومه‌ت پابه‌ندی ئه‌مه نه‌بو.
پرۆسه‌كانی ئه‌نفال یاده‌وه‌رییه‌كی تاڵه‌و تاوانی سه‌ده‌یه دژ به گه‌لی كوردستان، ئه‌مڕۆش هه‌مومان كه لێره‌ین خوازیارین ناخۆشی و ئه‌و ده‌رده‌سه‌ریانه تێبپه‌ڕێنین، وه پێكه‌وه دژ به رێكخراوی تیرۆریستی داعش بوه‌ستینه‌وه‌و له ریشه‌وه هه‌ڵیبكێشین، پێویسته وه‌ك هه‌مو ده‌زگاكان هه‌مو تواناكانمان بخه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ به‌شداری له سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه ئازادكراوه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و گێڕاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی موسڵ و سه‌رله‌نوێ عێراقی به ده‌سته دڵسۆزه‌كان بونیاد بنێینه‌وه.
بۆیه داوا له حكومه‌تی فیدراڵی ده‌كه‌ین پابه‌ندی ته‌واوه‌تی بڕیاره‌كانی دادگای باڵای تاوانه‌كان بێت سه‌باره‌ت به دۆسیه‌كانی (هه‌ڵه‌بجه، كورده فه‌یلییه‌كان، بارزانییه‌كان و تاوانه‌كانی قه‌ڵادزێ و سه‌یدسادق)، له روی مه‌عنه‌وییه‌وه له زوترین كاتدا قه‌ره‌بوی قوربانییه‌كان و كه‌سوكاریان بكاته‌وه، وه ناوه‌ندێكی تایبه‌تمه‌ند بۆ وه‌رگێڕانی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه بكرێته‌وه كه په‌یوه‌نددارن به ئه‌نفاله‌وه‌و له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه به فراوانی تاوانه‌كه بناسرێت، وه ده‌ستبكرێت به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گونده روخاوه‌كان و دروستكردنی ناوچه‌ی سروشتی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كاربكرێت بۆ جوڵاندنی دۆسیه‌ی ئه‌نفال له دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقیه‌وه بۆ ناساندنی تاوانه‌كه وه‌ك كوشتاری به كۆمه‌ڵ دژ به كورد، هه‌روه‌ك پێویستیمان به داڕشتنی یاساگه‌لێكی توندوتۆڵ و پێشكه‌شكردنی گره‌نتی هه‌یه بۆ دوباره نه‌بونه‌وه‌ی تاوانی له‌و شێوه‌یه له ئاینده‌دا.
دوای ئه‌و هه‌مو ده‌رده‌سه‌ریه‌ی توشمان هات، ئێستا چۆن ده‌توانین له ئێش و ئازاری یه‌كتریه‌وه وانه فێرببین؟ مێژو خۆی دوباره ده‌كاته‌وه، ئه‌و ده‌ستانه‌ی كه تاوانه‌كانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌ی ئه‌نجامدا، هه‌مان ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌یه كه تاوانی سپایكه‌ری ئه‌نجامدا، با هه‌مو لایه‌ك بزانن كه ئه‌و ئازارانه‌ی دڵی ئێشاندن كاتێك كوڕه‌كانتان به‌وشێوه دڕه‌نده‌و خوێنساردییه كۆمه‌ڵكوژ كران، ئێمه‌ی كورد له هه‌شتاكانه‌وه ئه‌و كۆسته‌مان توشبو، تا ئێستاش روفاتی شه‌هیده‌كانمان نادیارن، ئه‌مڕۆ سه‌یر بكه‌ن چی به‌سه‌ر ئاواره‌كانی ئه‌نبار و سه‌لاحه‌دین و موسڵ-دا هاتوه كاتێك به‌زۆره‌ملێ ناوچه‌كانیان جێهێشت، له نه‌وه‌ده‌كان-یشدا ئێمه به‌هه‌مان شێوه تاڵاوی ئاواره‌بونی زۆره‌ملێ-مان چه‌شت و ماڵ و گونده‌كانمان وێرانكران.
خۆشه‌ویستان... دایكان و خوشكه ئه‌نفالكراوه رزگاربوه‌كان له‌ژێر چنگی ده‌ستی رژێمی به‌عس له‌پێشه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌وه‌بون كه پێشوازییان له ئاواره‌كان كرد‌و نان و خانوی خۆیان له‌گه‌ڵدا به‌شكردن و ده‌رگایان بۆكردنه‌وه، به هه‌مان رۆحیه‌تی مرۆڤانه‌وه كه خێزانه به‌ڕێزه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق توانیان ژیانی زۆركه‌س له پرۆسه‌كانی ئه‌نفال-دا بپارێزن. هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ش له‌م مه‌راسیمه‌دا به‌شدارن، پرسیاره‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه؟ (ئێستا ده‌توانین له‌و ئازارانه چی فێربین).
چی پێشكه‌شی شه‌ریف و خاوه‌ن ویژدان و هه‌ڵوێسته مرۆییه‌كان له عێراق بكه‌ین؟ ئه‌مڕۆ وه‌ك سیاسییه‌كان چی له‌سه‌رمانه بیكه‌ین، ده‌كرێت رابوردو و ئه‌و هه‌ڵوێسته مرۆییانه له‌بیر بكه‌ین، چۆن خوێنی پیرۆزی قوربانییه‌كانمان بپارێزین، پێویسته تێ‌بكۆشین و لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ هه‌ڵبده‌ینه‌وه‌و به هه‌مو رێگه‌یه‌ك كاربكه‌ین بۆ چاره‌سه‌ری كێشه سیاسییه‌كانمان. ئایا ده‌گونجێت ته‌سویه‌ی نه‌خشه ڕێگا هه‌ڵبژێرین له‌بری نه‌خشه‌رێگای ته‌سویه، چونكه گه‌له‌كه‌مان ئیتر ماندوه به‌هۆی ئه‌و كێشه قوڵانه‌ی رابوردو و زامه قوڵه‌كانی وه‌ك گه‌نده‌ڵی و به‌تاڵی و قسه‌ی زۆر و كرداری كه‌م..
ئایا ده‌توانین لۆژیكی هێز بگۆڕین به هێزی لۆژیك و عه‌قڵ و واز له سیاسه‌تی (من باسكم هه‌یه)و موزایه‌دا بێنین بۆ تێپه‌ڕاندنی هه‌مو ئه‌مانه، پێویسته له قۆناغی دواتردا پشت به زمانی دیالۆكی راشكاو ببه‌ستین بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌و دۆسیه‌كان و قۆناغی وه‌رگرتنی گره‌نتی و حیزبایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی تاقمگه‌رایی تێبپه‌ڕێنین، به راشكاوی بڵێین هه‌ندێك ده‌ڵێن یان له‌گه‌ڵمی یان دژمی، ئێمه‌ش ده‌ڵێین ئه‌گه‌ر رێكبكه‌وین یان ناكۆك بین، ئێمه دژی یه‌كتر نین، به‌ڵكو ململانێ ده‌كه‌ین له‌پێناو پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌ت، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه له رۆژانی داهاتو پێویستمان پێی ده‌بێت.
والسلام علیكم ورحمه الله وبركاته