وتارى جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا لەناو پەرلەمان
5/24/2017
"به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان"
به‌یانی ڕۆژی 19ی ئه‌م مانگه، خه‌ڵكی كوردستان به‌بیستنی كاره‌ساتی به ئازاری كۆچی دوایی سه‌ركرده و سیاسی و بیرمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد، مامۆستا نه‌وشیروان مسته‌فا به‌خه‌به‌ر هاتن، كه به‌شی هه‌ره زۆری ژیانی بۆ به‌رگریكردن له به‌رژوه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و عێراق به‌خشی.
به‌ڵێ كاك نه‌وشیروان ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بوو، به‌ڵام بیر‌و تێڕوانینی سیاسی، چوارچێوه‌ی كاری حیزبی تێپه‌ڕاندبوو، ئه‌وه‌ش وایكرد ببێته موڵكی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان، خه‌مه‌كانی و دوربینی سیاسی، هه‌ڵقوڵاوی به‌رژەوه‌ندی نیشتمانی و ئاینده بو، نه‌ك خه‌می هه‌نوكه‌ی و قۆناغێكی تێپه‌ڕ.
خوێندنه‌وه‌ی بۆ هاتنه‌بونی بزاوتی ڕزگاریخوازی كورد و شاره‌زایی له زانستی كۆمه‌ڵناسی و تێگه‌یشتنی قوڵی له‌كۆمه‌ڵگای كوردستانی، هاوكاری زۆریكرد و خه‌سڵه‌تی ئه‌وه‌ی پێبه‌خشی ببێته سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی و سه‌ربازی و كه‌سێكی بڕیارده‌ر، لێزانی له هه‌ڵبژاردنی كات، خه‌سڵه‌تی ئه‌وه‌یدایه ببێته دروستكه‌ری ڕوداو و كه‌سێكی بكه‌ر نه‌ك هه‌ڵچون و په‌شۆكاو، كاریگه‌ر نه‌ك كارتێكراو به‌ڕوداوه‌كانی ده‌وروبه‌ری، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردبوو ببێته پیاوی بڕیاره قورسه‌كان به‌پله‌ی ئیمتیاز.
وێستگه‌كانی ژیان و خه‌باتی و نوسین زۆر‌و و زه‌وه‌نده‌كانی له‌چه‌ندین بواردا، بووه قوتابخانه و پڕۆژه‌یه‌ك بۆ دامه‌زراندنی ژیانی سیاسی له‌كوردستان و عێراق له‌سه‌ر بنچینیه‌كی پته‌و و بنه‌ماكانی دیموكراسی و دادگه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌روه‌ری یاسا و ئیداره‌دانی حوكم له‌ڕێی دامه‌زراوه شه‌رعی و دیموكراسیه‌كانه‌وه.
سه‌ركرده‌كانی عێراقی نوێ...
مامۆستا نه‌وشیروان مسته‌فا كه‌سێكی نامۆ نیه پێتان، به‌ڵكو هاوڕێی تیكۆشان و خه‌باتتان بوو دژی دیكتاتۆری و خۆسه‌پێنی، ئه‌و تێكۆشه‌ره‌ی ده‌ستبه‌رداری ته‌واوكردنی بڕوانامه‌ی دكتۆراكه‌ی بوو له‌په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌زانكۆی ڤێننا له‌ناوه‌ڕاستی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو و شاخه‌كانی كوردستانی هه‌ڵبژارد تا درێژه به‌خه‌باتی شۆڕشگێڕی بدات له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مام جه‌لال هاوڕێی تێكۆشانی و هاوڕێكانی تری له‌یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، کە هاوکات یەکێک بو لە دامەزرێنەرانیشی، دوای تێپه‌ڕبوونی ساڵێك شۆڕشی كورد جارێكی تری ده‌ستیپێكردووه، كه بووه بنه‌مایه‌ك بۆ شۆڕشی و خه‌باتی عێراق له‌شاخه‌كانی كوردستان دژ به دیكتاتۆریه‌ت.
له‌ساڵی 1991 و شه‌ش مانگ پێش ڕودانی، پلانی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی كوردستانی داڕشت و به‌شه‌خسی سه‌رپه‌رشتی كرد و نازناوی ئه‌ندازیاری ڕاپه‌ڕینی پێبه‌خشرا، ده‌ستی باڵای هه‌بوو له ئاماده‌كاریی و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان له‌ساڵی 1992 و پێكهێنانی په‌رله‌مان و حكومه‌ت.
دوای كه‌وتنی رژێمی سه‌دام، نه‌وشیروان مسته‌فا یه‌كێك بوو له‌سه‌ركرده دیاره‌كانی عێراق كه به‌شداریكرد له‌تاتوێكردن و نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق و به‌ڕوونی جێپه‌نجه‌ی دیاره له‌دامه‌زراندنی سیستمێكی دیموكراتی فیدراڵی فره‌یی و چه‌سپاندنی مافه مه‌ده‌نی و سیاسیه‌كان و یه‌كسانی بۆ گه‌لی عێراق و گه‌لی كورد.
قۆناغێكی تری پرشنگداری ئه‌م تێكۆشه‌ره گه‌وره‌یه، دامه‌زراندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه له‌ساڵی 2009دا، به‌وه‌ش ده‌ستكه‌وتێكی تری خسته سه‌رخه‌رمانی خه‌بات و تێكۆشان و جوڵانه‌وه‌ی سیاسی له‌كوردستان و عێراق و به‌دامه‌زراندنی یه‌كه‌م بزوتنه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنی مه‌ده‌نی دیموكراسی په‌رله‌مانی، توانی ئاراسته‌ی ململانێ سیاسیه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان له‌پێكدادانی چه‌كداریی و شه‌ڕی ناوخۆوه بگۆڕێ بۆ ململانێ په‌رله‌مانیی و دیمكراسی و مه‌ده‌نی.
ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ی بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و په‌كخستنی كه‌ڵكه‌ڵه‌ی خۆسه‌پێنی و ده‌ستگرتنی ناشه‌رعی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی ئازادی و سه‌روه‌ریی یاسا و ده‌ستاوده‌ستی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات و په‌نابردن بۆ دامه‌زراوه شه‌رعییه‌كان له‌ئیداره‌دانی حوكم له‌هه‌رێمی كوردستان دروستبووه.
به‌كۆچی دوایی مامۆستا نه‌وشیروان مسته‌فا، زاهید و ساده و ده‌ستپاك و پشتیوانی سته‌ملێكراوان و هه‌ژاران و جه‌نگاوه‌ری به‌گژاچونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵكاران، ڕه‌وتی چاكسازی له هه‌رێمی كوردستان تێكۆشه‌رێكی سازشنه‌كه‌ر و نه‌یارێكی گه‌وره‌ی خۆسه‌پێنی و گه‌نده‌ڵی له ده‌ستدا، له‌كاتێكدا كه هه‌رێمی كوردستان به دۆخێكی سه‌ختی سیاسی و ئابوری و په‌كخستنی دامه‌زراوه شه‌رعییه‌كاندا گوزه‌رده‌كات.
هەرچی بۆ نەوشیروان مستەفا بوترێت ناگاتە ئاستى گەورەیی ئەو پیاوە.
له‌كۆتاییدا، به‌ڵێن به‌و سه‌ركرده‌یه ده‌ده‌ین، كه به‌جه‌سته لێمان دوره، به‌ڵام ئاماده‌یه له‌ویژدان و دڵماندا، وه‌فاداربین بۆ پره‌نسیپ و بیروباوه‌ڕ نیشتمانیه پیرۆزه‌كانی، كه له پێناویدا ژیا و گیانی سپارد، ئێمه ڕێگا ڕوناكه نه‌مره‌كه‌ی ته‌واوده‌كه‌ین.
به‌ناوی خۆم و خوشك و برایانمه‌وه له‌كوتله كوردستانیه‌كان ، سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌كه‌ین له‌م كاره‌ساته گه‌وره‌یه له‌گه‌ڵمان بوون و ئازاره‌كانیان كه‌مكردینه‌وه.
ئارام شێخ محه‌مه‌د
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
23-5-2017