ده‌قی وته‌ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له مه‌راسیمی رێزلێنان له بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان
7/23/2017
به‌ڕێزان، ئاماده‌بوانی به‌ڕێز، ئه‌م كاته‌تان باش..
ئه‌مڕۆ به‌ڕێزو حورمه‌تێكی مه‌زنه‌وه وه‌ستاوم له یادی شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كانی سوپا‌و پێشمه‌گه‌و حه‌شدی شه‌عبی و پۆلیسی فیدراڵی و ده‌زگای دژه تیرۆر و رۆڵه‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه داگیركران، ناشكرێ رۆڵی ئه‌و هاوڵاتیه سڤیلانه له یاد بكه‌ین كه ژیانی خۆیان به‌خشی و نه‌كه‌وتنه ژێرباری سته‌می داعش.
نوسین و قسه له‌ئاست وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی شه‌هیده‌كانمان بێ توانان، چونكه هیچ وشه‌یه‌ك نییه گوزارشت بكات له گه‌وره‌یی مرۆڤێك كاتێك له پێناو وڵاته‌كه‌ی و كه‌رامه‌تی هاوڵاتیه‌كانی ژیانی خۆی ببه‌خشێت.
ئه‌مه شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه له بۆنه‌یه‌كی وه‌هادا له به‌رده‌متاندا وه‌ستاوم و ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌م هه‌یه قسه‌تان بۆ بكه‌م، به‌تایبه‌ت له‌به‌رده‌م خێزان و كه‌سوكاری شه‌هیدان، سوپاس بۆ ئێوه، سوپاس بۆ هه‌مو ئه‌وانه‌ی ئه‌م بۆنه پیرۆزه‌یان رێكخست.
سوپاس بۆتۆ بابه، سوپاس بۆ تۆ دایه، ئه‌وه ئێوه‌بون جه‌رگی خۆتان و ئازیزترینتان پێشكه‌شكرد بۆ روناككردنهوهی رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆ.
جگه‌رگۆشه‌كان؛ ئێوه خاوه‌نی شانازین، باوكی ئێوه به رۆحی خۆی قوربانیدا تا ئێوه نه‌بنه كۆیله‌ی ده‌ستی تیرۆریستان و له بازاڕه‌كانی فرۆشتنی مرۆڤدا دهستاودهستان پێنه‌كرێت.
خوشك و برایانی شه‌هیدان؛ كه به‌نرخترین مرۆڤ و یادگاری منداڵی پڕ له گه‌مه‌و خۆشی ناو ماڵ و كوچه‌و كۆڵان و حه‌وش و خوێندنگاكانتان له‌پێناو پاراستنی ئه‌م نیشتمانه به‌خشی.
شكۆ و سه‌ربڵندی بۆ ئێوه ئه‌ی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی ده‌ڵێن له ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتندا ئێمه له یاد نه‌كه‌ن.
كه‌واته ده‌بێ چی بكه‌ین؟ چۆن به یادتان بهێنینه‌وه؟
ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیه‌ی له‌سه‌ر شانمانه، بریتیه له به‌رگری و پاراستنی مافه‌كانتان.
به‌رپرسیاریه‌تی ئێمه پاراستنی كه‌رامه‌تی جگه‌رگۆشه‌و كه‌سوكارتانه.
ئێمه‌ی باوكان باش ده‌زانین ئه‌م وڵاته برینداره چه‌ند منداڵی بێ باوكی تێدایه، به‌رپرسیاریه‌تی ئێمه پاراستنی مافهكانتانه، به‌رپرسیاریه‌تی ئێمه به‌رگریكردنه تا چه‌سپاندنی مافه‌كانتان.
به‌رپرسیاریه‌تی ئێمه پاراستنی ئه‌و ئامانجانه‌یه كه ئێوه له‌پێناویدا شه‌هیدبون، كه ئه‌ویش نیشتمانه.
به‌شێك له دابینكردنی ئه‌م مافه‌و پارێزگاری لێكردنی به جیاوازی نه‌كردن له نێوان شه‌هیدان ده‌بێت، هه‌روه‌ك چۆن پێمانوایه ئه‌وه‌ی مرۆڤێك له به‌شكۆترین و پڕبههاترینی خۆی بۆ وڵاته‌كه‌ی ده‌یبه‌خشێت؛ پاڵه‌وانیه‌تیه‌كی گه‌وره‌یه، به هه‌مان شێوه عه‌یبه‌یه‌كی گه‌وره‌و نائه‌خلاقیه جیاوازی بكه‌ین له نێوان شه‌هیداندا، راسته ئه‌وان به چه‌ند ناوی جیاواز به‌رگریان كرد، به‌ڵام له خوێندا یه‌ك بون و به یه‌كگرتوییان ئه‌مڕۆیان دروستكرد.
ئاماده‌بوانی به‌ڕێز...
وه‌فا ته‌نها ئه‌وه نییه شه‌هیده‌كانمان به پیرۆز ناوببه‌ین، به‌ڵكو ئێمه‌ی نوێنه‌رانی گه‌ل پێویسته هه‌میشه ئه‌وانمان له‌به‌رچاوبێت له‌ناو ماده یاساییه‌كاندا، پێویسته چاودێربین به‌سه‌ر حكومه‌ت و هه‌مو ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان به شه‌هیدانه‌وه تا به باشترین شێوه ئه‌ركی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن، هه‌مان كات سنورێك بۆ ئه‌وانه‌ش دابنێین له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه بهرتهسكهكانیان بازرگانی به‌ناوی شه‌هیدانه‌وه ده‌كه‌ن.
له ده‌ستپێكی كاره له‌به‌ره‌كانی حكومه‌ت و ده‌زگاكانی ئه‌وه‌یه ئه‌ركه‌كانی به‌رامبه‌ر به خێزانی شه‌هیدان جێبه‌جێ بكات و ئاگاداری دۆخی ژیانیان بێت به باشترین و خێراترین شێوه به‌بێ هه‌ڵاواردن و جیاوازی له‌سه‌ر هه‌ر بنه‌مایه‌ك.
زیاتر له‌مه، نه رۆحی شه‌هیده‌كان و نه كه‌سوكارییان شتێكی دیكه‌یان له ئێمه ناوێت..
سه‌ربه‌رزی و شكۆمه‌ندی و گه‌وره‌یی بۆ شه‌هیدانی عێراق، هه‌مولایه‌ك سه‌رفرازبن..