سەرەتا
وتاری‌ ئارام شێخ محمد له‌ ڕێوڕه‌سمی‌ پیشاندانی‌ فیلیمێكی‌ دوكۆمێنتاری‌ له‌ سه‌ر كاره‌ساتی‌ هه‌ڵه‌بجه‌

3/11/2015

بەناوی‌ خوای‌ بەخشندە و میهرەبان
خوشک و برایانی‌ بەڕێز
ئامادەبوانی‌ ئازیز
سڵاوتان لێبێت
بەخەم و پەژارەیەکی‌ زۆرەوە هەموان ساڵیادی‌ کارەساتی‌ کەسوکارمان لە هەرێمی‌ کوردستانی‌ عیراق یاد دەکەینەوە ئەو کارەسات وتاوانانەی‌ دژ بەمرۆڤایەتی‌ رویدا لەئەنجامی‌ پرۆسەیەکی‌ جینۆسایدی‌ راگوێزکردنی‌ زۆرەملێدا ، لەوکاتەی‌ حیزبی‌ بەعسی‌ گۆڕبەگۆڕ دەسەڵاتی‌ لەعیراقدا گرتەدەست سەردەمی‌ دەردەسەری‌ و تاوانکاری‌ دەستیپێکرد ولەساڵی‌ 1988 دا ستەمکاری‌ گۆڕبەگۆڕ سەدام حوسەین بەپاڵپشتی‌ تاوانکاری‌ بەعس عەلی‌ کیمیاوی گورزێکی‌ چەکی‌ کیمیاوی‌ کوشندەی‌ قەدەغەکراوی‌ نێودەوڵەتییان لە گەلی‌ کورد وەشاند و بوەهۆی‌ شەهیدبونی‌ زیاتر لە پێنج هەزار هاوڵاتی‌ بێتاوان لەگەورە و ئافرەت و گەنج و مناڵ بێئەوەی‌ کۆمەڵگەی‌ نێودەوڵەتی‌ بێتەدەنگ بێگومان ئەو بۆردومانە بەئەنقەستەی‌ لەشاری‌ هەڵبجە ئەنجامدرا کەتەنها کەسانی‌ سادە و جوتیاران و سیڤیڵی‌ تیابوو ئاسەوارێکی‌ دڵتەزێن و قەبارەیەکی‌ وێرانکردنی‌ تەواوی‌ لەئاستی‌ مرۆڤایەتیدا جێهێشت کەهەرگیز لەرادەی‌ سنوری‌ مەنتیقی‌ مێشکی‌ مرۆڤدا نیە .
ئەم شارە هەمیشە ئامادەیە لەگەڵماندا و ئەو کۆمەڵکوژییە نامرۆڤایەتییە هەمیشە بەنێوچەوانی‌ رژێمی‌ شۆڤێنیەوە پەڵەیەکی‌ رەشە لەگەڵ تاوانبارە هاوشێوەکانی‌ جۆرەهاشێوازی‌ ستەمکاری‌ و چەوساندنەوەیان دژ بەکەسانی‌ سیڤیڵی بێتاوان و بێچەکیان ئەنجامدا .
هەڵەبجەی‌ شەهید تاوانی‌ سەردەمە و جینۆسایدە دژبە گەلێکی‌ رەسەن ، کەواتە باکەسانی‌ تر سوود لەم وانە پڕئازارە وەربگرن و جیهانیش بزانێت گەرچی‌ لێشاوی‌ خوێن و فرمێسکیان رشت بەڵام ستەمکار و تاوانباران ناتوانن لەبەردەم خواستی‌ گەلانی‌ خەباتگێڕ بەرەو وەدەستهێنانی‌ سەربەستی‌ و دیموکراسیەت راوەستن ، دەبێت بزانین ئەو کردارە ستەمکاریانەی‌ لەم دواییەدا دژبە پێکهاتەکانی‌ گەلی‌ عیراق بۆنمونە ئێزیدییەکان خرایە گەڕ ئەو تاوانانەی‌ دژیان ئەنجامدرا نەشیاوە و ناشبێت منیش کاتێک ناویان دەهێنم هەست بە نیگەرانی‌ و دڵتەنگی‌ دەکەم هەروا ئەوکردارانەی‌ دژبە مەسیحییەکان و تورکمان و شەبەک و مەندائیەکان ئەنجامدرا هەمویان تاوانی‌ جینۆسایدن و بریتیە لەمانەوەی‌ ئەو ئەقڵیەتە شۆڤێنیانەی‌ نەک تەنها بۆ قبوڵنەکردنی‌ بەرامبەرە بەڵکو بۆ سەر پاکتاوی‌ رەگەزییە .
ئەم ئەقڵیەتە جارجار هەڵدەداتەوە وبەتوندی‌ خۆی‌ دەسەپێنێت ئەوەی‌ لەناخیدایە لەوێرانکاری‌ و جینۆساید و خوێنڕشتن دەیکات .
ئێمەی‌ سیاسەتمەدارانی‌ عیراق و بەرپرسانی‌ حکومەت و سەرکردەسیاسیەکانی‌ فراکسیۆنەکان ئەگەر نامانەوێ ئەو نمونانەی‌ کەپەڵەیەکی‌ رەشیان لەمێژووی‌ عیراقدا جێهێشتوە وەکو هەڵەبجە و شەنگال و بەشیر و سپایکەر و بادوش و هۆزەکانی‌ ئەنبار و خەڵکی‌ پارێزگاکانی‌ موسڵ و سەڵاحەدین و دیالە روونەداتەوە و بەڵکو خوێنی‌ بێتاوانان و قوربانیان ناچارمان دەکات رووبەڕوویان ببینەوە و لەهەر شوێنێک پێویست بێ دژ بە ئایدیۆلۆجیای‌ شۆڤێنی‌ بوەستین کەهەوڵی‌ جینۆسایدی‌ هاوڵاتیان و پێکهاتەی‌ رەسەن بدەن کە هەزارەها ساڵە لەسەر ئەم خاکە دەژین.
پەیمان بۆگەلەکەمان نوێدەکەینەوە هەمیشە بەئەمەک بین بۆ خوێنی‌ شەهیدان و چەسپاندنی‌ کۆڵەکەکانی‌ مافی‌ مرۆڤ و دیموکراسی‌ لەعیراقدا و کاربکەین لەسەرانسەری‌ ئەم نیشتمانەدا بۆداکۆکیکردن لەمافی‌ گەلەکەمان.
ئەمڕۆ بەوپەڕی‌ ئەمەکداری‌ و رێزەوە سەرەخۆشی‌ لەگەلی‌ کوردمان دەکەین دڵنەوایی‌ خانەوادەی‌ شەهیدانی‌ پارێزگای‌ هەڵەبجەی‌ کوردستان و شەهیدانی‌ کوردە فەیلییەکان و هەروەها شەهیدانی‌ قوربانیانی‌ گۆڕەبەکۆمەڵەکان و سەرجەم شەهیدانی‌ عیراق دەکەین .
ئەوەشمان لەیاد نەچێت ستایشی‌ هەوڵ و ئەرکەکانی‌ فەرمانگەی‌ راگەیاندن و کادیرە تەکنیکارەکانی‌ دەکەین بۆ بەرهەمهێنانی‌ ئەم فلیمە دۆکیۆمێنتاریە و پێشکەشکردنی‌ .
سوپاس و رێزمان بۆ ئەم ئەرکە جوانەیان .
ئارام شێخ موحەممەد
جێگری‌ سەرۆکی‌ ئەنجومەنی‌ نوێنەران
25/1/2015

 



بەیاننامە و لێدوان

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure